ویکیپیدیا:دەستپێک/ویکیپیدیا چییە؟

ویکیپیدیا چییە؟

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت و بە زۆربەی زمانەکان لە بەر دەستدایە. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. وتارەکانی کوردیی ناوەندی پێشتر لە ویکیپیدیای کورمانجیدا بوون بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی جیا بووەتەوە.

ئەگەر زانیاریی پێویستت لە ویکیپیدیادا نەدۆزیوەتە سەردانی مێزی زانیاری بکە