ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٣ی ئاب
- ١٥١٤ – شەڕی چاڵدێران لەنێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی ڕوویدا، کە لە ئاکامدا سوپای عوسمانی سەرکەوت.
- ١٨٢١ – سەربەخۆیی و جودابوونەوەی مەکسیک دوای دە ساڵ شۆڕش لە ئیسپانیا
- ١٩٣٩ – لەنێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیا (ئادۆڵف ھیتلەر و جۆزێف ستالین) ڕێککەوتنی شەربەس بۆ ماوەی دە ساڵ بەسترا.
- ١٩٦٧ – تیپی مۆسیقای سلێمانی بە مەبەستی زیندووکردنەوەی مۆسیقا و گۆرانیی ڕەسەنی کوردی دامەزرا.
- ١٩٦٧ – جەمال عەبدولناسری سەرۆک کۆماری میسر بڕیاری دا کە کەنداوی عەقەبە بە ڕووی کەشتی و دەریاوانەکانی ئیسرائیلدا دابخرێت. بەو ھۆیەشەوە جەنگ لەنێوان جوولەکە و عەرەبەکاندا ھەڵگیرسا.