ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٢ی ئایار
- لە ساڵی ١٩١٩دا، یەکەم بەیاننامەی حکومەتەکەی شێخ مەحموودی حەفید لەبارەی شەڕی بازیانی نێوان شۆڕشگێڕانی کورد و سوپای ئینگلیز بڵاوکرایەوە.
- لە ساڵی ١٩٧٥دا، یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناوچەی شام بە زمانی عەرەبی لەڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکاندا بڵاوکرایەوە.
- لە ساڵی ٢٠٠٣دا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری دا، گەمارۆی ئابووری لەسەر عێراق ھەڵبگیرێت.