وتووێژ:یاسا

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Tessla لە پێشەکیی «فەرھەنگی قانوونی»ی دەرکراوی ئەکادیمیای زمانی کوردی کە ساڵی ۲۰۱۳ لە چاپ بووە ھاتووە کە وشەی قانوون گونجاوتر و دروستترە لە یاسا و دەبێ ئەوە بە کار بھێنرێ: «زمانەوانان و قانوونزانانی کورد ھاوڕان لەسەر ئەوە کە بەکارھێنانی قانوون گونجاوتر و لەبارترە لە یاسا».


ئێستا تۆ نە یاسات بە کار ھێناوە و نە قانوون. بە پێی چ سەرچاوەیەک ئەمەت کردووە بە ڕێسا؟ Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: لە ویکیپیدیا وشەی ڕێسا زۆر بەکارهاتووە، بۆنموونە پێڕستی سیاسەت و ڕێساکان، سیاسەتەکان و ڕێساکان، داواکاریی بارکردنی پەڕگە/سیاسەت و ڕێساکان، ڕێساکانی پەڕەی وتووێژ، داواکاریی بارکردنی پەڕگە/سیاسەت و ڕێسا/داواکار. هەروەها وشەی قانوون بەهیچ شێوەیەک دانانرێت چونکە عەرەبی لێ ئەبارێت، هێشتا یاساکە ئەگەرێکی هەیە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٠٩، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ناڵێم ڕێسا بە کار نایێت. دەڵێم لە جیاتیی law بە کار نایێت. ئەوەش کە قانوون دادەنرێت یا نا تۆ دیاریی ناکەیت. ئەکادیمیای زمانی کوردی فەرھەنگێکی لە بابەت زاراوەکانی بواری قانوون داوەتە دەر و ناویشی ناوە فەرھەنگی قانوونی. ھەر لە لاپەڕەی یەکەمیشیا دەڵێ قانوون باشترە لە یاسا و بە لای ئاکادیمییەوە پەسەندترە. هۆکانیشی نووسیوە کە بۆچی وایە. تۆش پێت خۆشە شتێ فێر بی بچۆ بیخوێنەرەوە با بزانی قانوون عەرەبی نییە و یۆنانییە و یاساش تورکیی ڕووتە. ئەو دەقەی کتێبەکەی ئاکادیمیا دووبارە دەکەمەوە: زمانەوانان و قانوونزانانی کورد ھاوڕان لەسەر ئەوە کە بەکارھێنانی قانوون گونجاوتر و لەبارترە لە یاسا. Aza (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: منیش دەڵێم: قانوونزانانی کورد خۆیان بڕیار لەسەر وشەکە نادەن. کۆمەڵگای ویکیپیدیا بڕیار دەدات کە یاسا دابنرێت یان قانوون. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠٧، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram @Kushared @Pirehelokan @Calak @Sakura emad
@Serchia
تکایە سەرەتا وتووێژەکە لە دەسپێکەوە بخوێننەوە، ئەو جا ئەم پرسیارەم وەڵام دەنەوە کە ئایا پێویستە کۆمەڵگا بڕیاڕ بدات بۆ بابەتێ کە سەرچاوە و بەڵگەی بۆ دێنمەوە؟ ئەگەر بەڵێ، ئەوە تکاتان لێ دەکەم ڕای خۆتان لە بابەت یاسا یا قانوون -ەوە دەربڕن بە بەڵگەوە، تا دوایی ئەوانی دیکەش بانگ ئەکەم.
لە خوارەوەش دەقی نووسراوەکەی کتێبەکەی ئاکادیمیا دادەنێم:
«قانوون وشەیەکی یۆنانیی کۆنە لە کەنۆنیمۆس -ەوە وەرگیراوە. کاتی خۆی کۆڕی زانیاریی کورد وشەی یاسای پێشنیار کردبوو، بەڵام دانی بەوەشدا نابوو کە وشەیەکی تورکی و مەغۆلییە و ھاتۆتە ناو کوردی. وشەی یاسا لە زمانی کوردیدا کۆن نییە و، بەھۆی هەڵەیەک لە لایەن مامۆستا تۆفیق وەھبییەوە کەوتۆتە ناو زمانی کوردییەوە، خۆیشی وتوویە کە قانوون -ی بە لاوە پەسەندترە. زمانەوانان و قانوونزانانی کورد ھاوڕان لەسەر ئەوە کە بەکارھێنانی قانوون لەبارتر و گونجاوترە لە یاسا. بەڵام لێرەدا پرسیارێک سەر ھەڵدەدات، ئەگەر وشەی یاسا کە وەک مامۆستا تۆفیق وەھبی خۆی ئاشکرای کردووە، بە ھۆی ھەڵەیەکی ئەوەوە لە کوردیدا بە کار ھێنراوە و ھەر خۆیشی لەو کارەی پەشیمان بووەتەوە، ئایا دەتوانین ھەر پێ داگرین لەسەر ھێشتنەوەی لە فەرھەنگی زمانی کوردیدا؟
لە قانووندا پرەنسیپی ماوەبەسەرچوون دەمێکە کاری پێ دەکرێ. ئایا دەکرێ لە زمانی کوردیشدا کاری پێ بکرێ؟ ئەگەر وشەیەک ماوەیەک بە کار ھێنرا، ئەوە دەبێتە ھۆی جێگیربوونی لە ناو زمانەکەماندا؟ ھەموو ئاگادارین کە وشەی کۆڕ بۆ کۆڕی زانیاریی کورد بە کار دەھێنرا و جێگیریش ببوو. بەڵام، ئەنجومەن ئەکادیمیای بە لاوە زانستیتر بوو و گۆڕی. ئەمڕۆش زۆر بەباشی جێگای خۆی کردۆتەوە. دەتوانین بە ھەمان شێوە بڵێین کە وشەی قانوون جێگای یاسا دەگرێتەوە. ھەر چەن دەمێکە کەوتۆتە ناو ھەر دوو زمانی فارسی و عەرەبییەوە، لە زمانی کوردیشدا دەتوانین بە کار بێنین چونکە ڕاستترە. »
ئەوە پێشەکیی فەرھەنگەکە بوو. جا ئەوەش بڵێم کە مامۆستا ماجد مەردۆخ ڕۆحانی -ش نووسەری فەرھەنگی فارسی بە کوردی زانستگای کوردستان ھەر ڕای لەسەر قانوونە و لە فەرھەنگەکەشیا قانوونی بە کار ھێناوە وەک وەرگێڕانی یەکەم و وشەی سەرەکی. ھەروەھا نەمر مامۆستا ئەحمەد ھەردیش کە ھەر بۆ ئەو فەرھەنگی قانوونییە پێشوتارێکی نووسیوە، وشەی قانوونی بە کار بردووە نەک یاسا. کتێبەش دەڵێ خودی مامۆستا ئەحمەد ھەردی شایەتی داوە کە وشەی یاسا لەبەر ھەڵەی مامۆستا تۆفیق وەھبییەوە ھاتووەتە ناو کوردی.
ئایا وشەیەک کە زاناکان و گەورەکانی زمانی کوردی وەک ئەحمەد ھەردی و تۆفیق وەھبی و ماجد ڕۆحانی و ئەندامانی ئاکادیمیا بە شیاو و لەباری نازانن بە کار بێنین؟ Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
یەک دەقە، @Tessla: ئەو بەستەرانەی کە دات ناون و وشەی ڕێسایان تێدایە بەرامبەر وشەی guideline دانراون نەک law. دەبێت بۆ law وشەیەک کە پەیوەندیی بە مەحکەمەوە ھەبێت دانرێت. ڕاستییەکەی گەر زۆر لێی بکۆڵینەوە وشەی زۆر زۆر ھەن کە ئێمە ڕەنگە بۆ دروستکردنی بەرامبەر بۆیان پەکمان بکەوێت. بۆ نموونە ئەی چی بۆ rule دادەنێین؟ لە وتووێژ:یاسا (ڕوونکردنەوە) قسەگەلێکی لەسەر کراوە و قانوونیان بۆی بە باش زانیوە، بەڵام نایشارمەوە خۆم تا ئێستا یاسام بۆ rule بەکاربردووە، بەڵام بۆ law ھەر قانوونەکە باشتر بێ، بەس لێرەدا وشەی outlaw ھەیە کە من زیاتر گوێم لە «لەیاسادەرچوو» بووە بۆی. ئەی بۆ ئەوە چی بکرێ؟ بەگشتی ئەم باسە تووڵ دەکێشێ، بەس بەو گشتە بەڵگەی کاک ئازا دای ناوە با قانوون بۆ law دانرێت. بۆ وشەی ڕێسایش ڕاستی نازانم بۆ چی وشەیەک دای بنێین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٠، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: بۆ وشەکانی تر چی بە باش دەزانن ئەوە دابنێن. بەس بۆ وشەی Law تا ئێستا بەس یاسام بیستووە، جگە لەوەش وشەی ڕێسا هەیە، و وشەی یاسا هەیە، و وشەی دەستوور-یش هەیە، بۆچی وشەی قانوون دابنێین؟!!، وشەکە تەواو عەرەبییە، و فارسیش بەکاریدێنێت جار جار، گەر بڵێین کورد خۆی هەر وشەی قانوونی هەبووە لە سەرەتاوە، دەی من لێرەوە دەڵێم کورد لە عەرەبی بردووە هەر لەسەرەتاوە. گەر لە وشەکە بکۆڵینەوە، وشەی قانوون لێکدراو و داڕێژراویش نییە !!، قا-نوون لە چی و چییەوە هاتووە کاکە ئارام؟، ئەوەنەی پێم باش بێت دەستوور و ڕێسا و یاسایە، ئیتر ڕای کۆمەڵگاش نازانم چۆنە لەسەری. هیوادارم بگەینە ئەنجامێک. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٢٠، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە @Tessla: من نەموتووە قانوون کوردییە. بڕوانە ویکیپیدیای عەرەبی و سەیر کە کە خۆشیان نووسیویانە قانوون لە یۆنانیی کۆنەوە وەرگیراوە، و ئیتر ئەوە ڕوونە کە بە ئەسڵ عەرەبی نییە. بەس لەبەرئەوەی عەرەب بۆ خۆی خواستووەتەوە و ئێمەش تێکەڵی ئەوانین بۆیە وامان زانیوە عەرەبییە. گەر بڕوانیتە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی، ھەندێ شتت بۆ دەردەکەوێت. ئینجا من لەسەر بانگکردنەکەی کاک @Aza: وەڵامم دایەوە و تەنیا قسەی خۆم کردووە نەک ئەوەی من بڕیار لەسەر وشەکان بدەم و بە حەزی من و تۆیش نییە. بە رای من کێ بەڵگەی پێ بوو، لەسەر بەڵگەی ئەو بڕۆین باشترە. گەر لە داھاتوو، بەڵگەی باشتر یان دژی ئەو قسانەی کاک ئازا دۆزرانەوە، ئەوا ئەو کاتە دەکرێ قسەیەکی تری لێ بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ئێ منیش لێت تێدەگەم، خۆ ناڵێم بەدڵی من و تۆیە، تۆش لەمەبەستی من تێبگە، کاتێک دەڵێم عەرەبییە واتا بە کورتیەکەی زمانێکی بیانییە. بۆیە گەر ئازا سەلماندی یاسا کوردی نییە یان بەڵگەیەکی بەهێز هێنرا، ئەوکات چی دادەنێن دایبنێن. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٢، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "یاسا".