وتووێژ:گۆرانیبێژ

دوایین لێدوان: ١٩ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی لۆتی

ناو دەستکاری

جێگای خۆی بوو بۆ ئەمە لە فیعلی چڕین بە مانای sign ناوی فاعیل دروست بکەن بڵێن بچڕ، چڕۆک و ... . زۆر لە گۆرانیبێژ یا سترانبێژ جوانتر و کورتترە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

درەنگە بۆ کارێکی وا، گۆرانیبێژ جێی خۆی گرتووە. سەرچیا‏١٣:١٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ جێگای خۆیەتی نا، جێگای خۆی بوو! -- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لۆتی دەستکاری

سڵاو @Aza، Pirehelokan، Épine، Serchia، و Calak: و ئەوانی تریش، ھەر لە خۆمەوە بیرم لەوە کردەوە وشەی «لۆتی» بە شێوەیەک بۆ ناوی ئەم وتارە زیاد بکەین؛ پێمان خۆش بێ یان نا لە کوردیدا بە گۆرانیبێژ وتراوە لۆتی. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:١٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Keenîî، Nskoalj، و Gejeluk: ئێوەش ⇐ئارام وتووێژ ‏١٠:٢٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: لۆتی باری نەرێنیی ھەیە. چالاک وتووێژ ‏١١:٣١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
لەبەر هەمان ئەو شتەی لە سەرەوە چالاک وتی، منیش دژی ئەم بڕیارەم. ◂  ئێپین  ‏٠٠:٥٧، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لۆتی لای ئێمە مانای خراپی ھەیە و بە مانای گۆرانیبێژ نەمبیستووە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٤٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk، Épine، و Calak: بەڵێ، دەزانم وشەکە جوان نییە، بەڵام ئیتر ئێرە ویکیپیدیایە و سانسۆڕکردن نییە بە حساب. شتەکە واقیعە و گۆرانیبێژەکان خۆشیان دەزانن کە پێیان دەوترێ لۆتی. بەتایبەتی سەردەمی زوو وایان پێ وتراوە و ئێستاش ھەر بەکاردێت. ھەڵبەتە وەختی خۆی ھەر پیاو گۆرانیی وتووە و ئاسایی بووە کە واشیان پێ بڵێن، بەڵام بۆ ئەم سەردەمە کە ژنیش گۆرانی دەڵێ، بەڵێ، منیش بە جوانی نازانم وا بە ژن بوترێت. تەنیا پێشنیارێک بوو و سپاس بۆ بەشداریکردنتان. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەردەی ئینگلیز ئەڵێن let's not open that can of worms! ◂  ئێپین  ‏٠٠:٣٢، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "گۆرانیبێژ".