وتووێژ:کێو

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ahrir لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

بەڕێز Aramخۆی چیا چەندین بەشی هەیە،کێو بەشێکە لە چیا وەک ناوچەی کەژ و ناوچەی پڕژە و هتد،بۆیە پێویستە ناوی ئەم وتارە بکرێتە چیا .بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١٢:٥١، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

فەرهاد تکایە گرنگی بە ناونیشانی لێدوان بدەن   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٤:٠٢، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @فەرهاد: ڕاستییەکەی پێم باشترە ڕای برادەرانی تریش وەرگیرێن. من بەتەنیا ناتوانم بڕیار بدەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٩، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ چیام. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٩، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەپێی چ سەرچاوەیەک کێو بووەتە بەشێکە لە چیا؟-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٣، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چاڵاک لە ناوچەی باڵەکایەتی ئەوەم وەرگرتووە،زۆرێک لەم وشانە لە فەرهەنگە کۆن و نوێکان تۆمار کراون لەگەڵ ئەمەشدا هەزاران وشە و شیکردنەوەی تر هەن کە تاوەکو ئێستا ئیشیان لەسەر نەکراوە،بۆ نموونە لە چیا ناوچەی کەپکمان هەیە وەک کەپکی حەمەد ئاغا و هتد یان ناوچەی کڕۆژ یان کەژ یاخود پڕژە،دەیان ناوی تر کە هەریەکەیان ناوی بەشێکی چیایە،لەکاتی ئێستادا ئەم ناوانە دابەش بووینە بۆ شێوەزارێک و ناوچەیەک. فەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:١٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Calak: بەڕێزتان پێتان باشە ناوی ئەو وتارە چی بێت؟ لە ویکیپیدیای کوردیی کورمانجیدا نووسیویانە چیا. AGH (وتووێژ📝) ‏١٤:١٥، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کێو بەشێک لە چیا نییە، بەپێچەوانەوە چیا بەشێک لە کێوە. چیا لە بنەڕەتدا بە مانای لووتکەی کێوە، ھاوڕیشەی وشەی چەکادی فارسییە. کێو لە بنەڕەتدا واتە ھەر شتێکی گرد و قوت و بەرزەوەبوو، ھاوڕیشەی کۆپارەیە (ھیی وشتر و گا). -Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە ئازا ناوی کێو لە (کوە)ی فارسیەوە هاتووە،کوهستان،بە هەر حال زۆرینەی کورد وشەی چیا بەکاردێنێت،رەنگە زانیاری ئێوە تەواوتر بێت.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏١٩:٢١، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناکرێ بڵێین کێو لە «کوه»ی فارسییەوە ھاتووە، گەر وا بێ منیش دەڵێم چیا لە چکاد ەوە ھاتووە. کێو و کوه ھەر دوو لە زمانێکی تر کە دایکی کوردی و فارسی بووە ھاتوون. -Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

لە زۆربەی ھەرە زۆری زمانە ئێرانییەکاندا بۆ ئەم مەبەستە وشەیەک ھاوڕیشەی وشەی کوه-ی فارسی دەڵێن. وەک چۆن لە گشتیاندا بە دەست ھەر دەڵێن دەست خۆ ئیتر ناتوانین بڵێن وشەی دەست لەم ھەموو زمانەدا فارسییە.
تەنیا لە کرمانجیدا بۆ ئەم مەبەستە وشەیەکی تر دەڵێن ئەویش وشەی چیا-یە. لە ڕاستیدا چیا بە مانای کێو نییە و بە لووتکەی کێو وتراوە. بەڵام دوایی لە کرمانجیدا بە خودی کێو وتراوە. دیارە لە کرمانجیشدا سەردەمێکی بە کێو وتراوە کۆڤ؛ ھەر ئێستاش لە کرمانجیدا بە کێوی دەڵێن کۆڤی. بەڵلام دوایی کۆڤ فەوتاوە و چیا جێگای گرتووەتەوە.
بۆیە کێو وشەیەکی گونجاوترە لە چیا و لە کرمانجیدا نەبێ لە گشت شێوەزارەکانی تری کوردیدا ھەر شتێک وەکوو کێو باوە. بۆ نموونە ئەردەڵانی کێف، کەڵھوری کۊە، ھەورامی کۆ و زاراکی کۆ. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ وایە لە موکریانیش دەڵێن چێو. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٣٢، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەگەر لە موکریانیدا بڵێن چێو، واتە چیاش ھەمان کێوە کە بووە بە چێو و دواتر چیا. چون موکری ھەڵقەی نێوان سۆرانی و کرمانجییە. ھەورامی: کاو، سۆرانی: کێو، ناوەڕاستی موکری:چێو، کرمانجی: چیا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٠٠، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕێک ئەڵێن چغا لە ناوچەی کرماشان و ئیلامیش (وەک چغازەنبیل) ھەمان چیا و کێوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٥:٠١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: وا نییە. کێو و چیا ڕیشەیان جیاوازە. چێو نەبووە بە چیا. لەھجەی موکریان وایە بەعزێ ک ئەکەن بە چ. -Aza (لێدوان) ‏١٧:٣٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا چیا و کێو ھاومانان، ھەردووکیان لە کوردیی سۆرانی بەکاردێن. ئەگەر بۆتان گرنگە وشەکە وەک کورمانجی بێت و بڕێک نزیکتر ببینەوە، با بکرێتە چیا، گەرنا کێو. سەرچیا‏١٨:٥٢، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ بە کرمانجی نزیک بینەوە و لە باشووری و ھەورامی و بەشێکی زۆر گەورە لە کوردیی ناوەندی دوور کەوین؟
دەوڵەمەندیی زمان لەوەدایە جیاوازی نێوان وشەکانی ڕوون بێتەوە و سنووری ھەر وشەیەک دیاری بکرێ. بۆ وێنە «خەم» و «خەفەت» و «پەژارە» لەوانەیە لە جێی یەک بەکار بچن بەڵام ئەبێ بۆمان دەرکەوێ فەرقیان چییە. -Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
موکری ھەتا لای ھەولێر بەپێی ڕێسایەک ک و گ دەکەنە چ و ج. بۆ نموونە بە کێو و گیان دەڵێن چێو و جیان. چێو ھەمان کێوە و پێوەندیی بە چیا-وە نییە.
پاشان بۆ کێو و چیا؛ یەکەم سۆرانی جەماعەت ناڵێن چیا و ھەر دەڵێن کێو. چیا زیاتر ناوی کوران و کچانە و لە ناو وێژەیشدا ھاتووە. پاشان کورد بە پڕانی دەڵێن کێو (یان شتێک وەکوو کێو) بۆیە ناکرێ تەواوی کورد واز لە وشەی خۆیان بێنن. ئەگەر بڕیار بە نزیککردنەوەی شێوەزارەکان بێ، دەبێ کرمانجەکان بڵێن کۆڤ.
قسەی ئاخری من ئەوەیە پێویست نییە وشەی کێو بکرێتە چیا و لە ھەر کوێ چیا ھاتووە بکرێتە کێو.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٩، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وشەی «شاخ» -یش بە مانای کێوی سەخت و بەردینە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
مەگەر زمانی ئێمە چوار پێنج ملیۆن کورد، کوردیی سۆرانی نەبێت کە دەڵێین چیا. نازانم چۆن وا بە موتڵەقی بڕیار دەدرێت. بابەتەکە ھی ئەوە نییە ئاڵۆز بکرێ، کە ئاخێوەری سۆرانی ھەردوو وشەکە دەزانێت و خەریکە چیاش زۆرتر بەکاردێت باشتر دەبێت ئەوان بیگۆڕن، نەک بڵێین کرمانج بیکەنە کۆڤ کە ئەوەندەی چیا لەنێو ئەوان باو نییە. سەرچیا‏٢٣:٤٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، "دەستی مەجنوونم و دامێنی چیا،" نالی. لە زوانی ئێمەیا ھەم کێو ئەوترێ ھەم چیا. من لەگەڵ کێوم چون باوترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٢٧، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

من نازانم ئەم ھەموو لێدوانە بۆ چییە! کاکە گیان بە کوردیی سۆرانیی ستاندارد دەڵێن کێو تەواو! ئەمە ھیچ، ئاشکرایە لە سۆرانیدا کێو (یان کێف) باوترە لە چیا. نە ئێمە زمانمان دەگۆڕێن نە ئەوان. با ئەوان بڵێن چیا و ئێمەیش کێو. ئەگەر لە سۆرانیدا ئەم دوو وشەیە بە قەد یەک باو بوان یان ئەگەر کێو کوردی نەبوایە منیش دەم وت چیا. بەڵام وا نییە و گۆڕینی وشەی باو ئەرکی ئێمە نییە. سپاس. -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٥، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

با بیخەینە دەنگدان زۆرینەی دەنگ دەبێتە ناوی جێگیرفەرهاد (لێدوان) ‏١٧:٣٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
باسەکە ئەوە نییە کە کێو کوردی نەبێت، بەڵێ کوردییە، بەڵام کە قسە لەسەر بەکارھێنان بێت، ئەوە لە نووسراوەکان زۆرتر «چیا» دەبینرێت. ئەم کتێبە «هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان»ی بەھرووز بووچانی، وەرگێڕێکی ڕۆژھەڵات وەریگێڕاوە. مەبەستم لەوەیە، چ لە باشوور و چ لە ڕۆژھەڵات، بەکارھێنانی چیا لە نووسراوەکان گەر لە کێو زیاتریش نەبێت ئەوە پێناچێت کەمتر بێت. بەھەرحاڵ، لەسەرەوە نووسیومە بۆچی بکرێتە چیا باشترە، خۆ ئەگەر ھەر کێویش بێت کێشە نییە و دژایەتی ناکەم. سەرچیا‏١٦:٤١، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
«پێ ناچێت» نا دروستەکەی «وێ ناچێت». کورد دەڵێ «وێ دەچێت زۆری پێ بچێت». ئەمانە فەرقیان ھەیە. لێرەدا مانا پێچوون ھاتووە بەس لەو دیو زمانیان وا شێواندووە کەویان لێ بووەتە زڕەکەو.
ناڵێم لە نووسراوەکاندا چیا نەھاتووە. لە نووسراوەدا زۆر شت دێ خەڵک قەت بە کاری ناھێنێ. بۆ نموونە خولەک ھەموو دەزانن چییە کە چی لە سەدی نەوەدی خەڵک بگرە زیاتریش ھەموو ھەر دەڵێن دەقە. چیا و کێویش ھەروا. نزیککردنەوەی شێوەزارەکان کارێکی زانستییە و گەلێک پێوەر و مەرجی ھەیە و ئەگەر بەمە بێ کە چون کرمانج وا دەڵێ ئێمەیش وا بڵێین، دەی بەم پێیە با زمانی خۆمان وە لا بنێین و کرمانجی قسە بکەین! ھەر وا بە ھاسانی نییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە پتر دەڵێین زنجیرەچیا نەک زنجیرەکێو یاخود بەکەسانی ناوچەی چیایی دەڵێین (چیایی)ناڵێین (کێوی)بگرە ئەگەر بڵێین کێوی بەواتای جنێو دێت.جگە لەمانە تەنها لە کوردستانی باشوور خوێندنی جوگرافیا بە کوردی دەخوێندرێت لە پەرتووکەکانی خوێندن و پەیرەوی قوتابخانەکانیش ناوی (چیا) بەکارهاتووە. فەرهاد (لێدوان) ‏٠٦:٣٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دووبارە باسەکە مەبەنە سەر ئەم دیو و ئەو دیو، شتێکی سەیرە کە ھەموو وتووێژێک بەو ئاقارە دەبەن. نازانم چ چێژێک لەو گاڵتەکردە دەبینن؟! لە زمانی ھەر ناوچەیەک دەربڕینی وا ھەن کە گۆڕانیان بەسەر ھاتووە، و ئەگەر کەسێکیش زمانناس بێت قەت سووکایەتی بە شتێکی وا ناکات. ئەوە زمانێک لە ڕۆژھەڵات دروست دەبێت کە نیوەی وشە و دەستەواژەکانی فارسین، و نەشھاتووین گاڵتەیان پێ بکەین، لەبەرەوەی دەبینین ھەلومەرجەکە چۆنە. لە باشووریش کۆمەڵێک فاکتەر وایان کردووە زمانەکە وەک پێویست پەرەی پێ نەدرێت. بە ھەردوو لامان دەتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام بەو زمان و دەربڕینە بە شوێنێک ناگەین. سەرچیا‏١٨:٣٦، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە ئێستا ئێرە شوێنی یەکلاکردنەوەی وشەکانە یان بووەتە بەرەی ناوچەگەرێتی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٠٢:٠٩، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کێو".