وتووێژ:کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

ناو دەستکاری

ھەڵە لە ناودا: دوو جار (زنجیرەی) دووبارەبووەتەوە. و (پاشایەتییەکان) نەک (پاشایەتیەکان). سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٥:٥٣، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٨، ٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئەو ناوەی ئێستا ھەر بە باش نازانم.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٠٠، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لە فارسیدا نووسراوەی کایەی تاج و تەخت. لە عەرەبیدا کایەی تەختەکان. بەڵام لە زمانی کوردیدا کوا تەختەکان بەتەنیا مانای Thrones دەگەیێنێ؟ -- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو ناوە بە دروست نازانم. گەمەی تەختەکان یان گەمەی تەختی پاشاکان، ڕەنگە دروستتربن. سەرچیا‏١٨:٤٣، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: @Serchia:تاجوتەخت بریتییە لە تەختی شایی. خانای قوبادی ئەڵێ: ئەو کەی بی پەی تۆ جە شاھیش ویەرد - تەرک تاجوتەخت پادشاھی کەرد. --Aza (لێدوان) ‏١٥:١٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تاجوتەتم پێ باشە. جا گەمەی تاجوتەخت یان گەمەی تاجوتەختەکان؟ گەمە یان کایە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:تاجوتەتم پێ باش نییە چون یا ئێستا نەمبیستووە. تاکیشم پێ باشترە تا کۆ. لە نێوان گەمە و کایەشدا فەرقێ وا نییە بەڵام چون کایە پەسەند کراوە ڕەنگە ئەو باشتر بێ. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٤٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەی ئەگەر تاجوتەخت-ت پێ باش نییە چت پێ باشە؟--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٨، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: تاجوتەتم پێ باش نییە، تۆ نووسیت تاجوتەت بەبێ خ. وا بزانم تۆ بێ ئەوەی بتەوێ پیتێکت داخست و منیش لێم شێوا.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
چی دەبێت گەر تەنیا تەختەکە بێت، بەبێ تاج؟ نەم بیستووە لە کوردی بڵێن تاجوتەخت، ھەر دەڵێن تەختی پاشایی، دەکرێ وشەی «پاشایی» لاببەین و تەنیا تەختەکە بمێنێتەوە، واتە ببێتە؛ گەمەی تەختەکان. سەرچیا‏١٣:١٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
با ئەم وتووێژە دەرەنجامێکی ھەبێت. گەر قسەیەکتان نییە، دەی گوازمەوە. سەرچیا‏١١:٣١، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ببوورە کەس لەگەڵ ئەم گواستنەوەیە نەبوو. تکایە بیگەڕێنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٢ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ نەبوون بەوە بەدەردەکەوێت کە بۆچوون بنووسی. دواتر کارێکی ھەڵەم نەکردووە تا چاکی بکەم، ئەوەی کەمێ تێ بفکرێ دەزانێ «تەخت» بەرانبەری (Throne)ی ئینگلیزییە. «تەختە پاشایەتی» نازانم ئەم وشە سەیرە چۆن دروست بووە! سەرچیا‏٢٣:٣٢، ٢ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی کوا بەڵگە و بۆچوونی تۆ؟ تۆ بەبێ پێکھاتن و یەکدەنگی و بە دڵی خۆت ئەم وتارەت گواستۆتەوە. ئێستا منیش بیگوازمەوە بڵێم کوا بۆچوونت؟! تەخت وشەیەکە لە کوردیدا ناڵێم بە مانای throne نییە بەڵام فرە مانای تری ھەیە. ئەمانە گشتی لە فەرھەنگەکەی تۆفیق وەھبی کە ھی باشووری کوردستانە ڕێک نووسراوە: bench, seat, throne, bed, slab, flat, level. دەی کێ دەزانێ لێرەدا مەبەست throneە؟ بەپێی چی؟ تەخت لێرەدا مانای لێڵە. ئەم وتارەش من دام نەناوە بڵێی بۆ من فەرقێک دەکا بەڵام ھیوادارم لێم تێ بگەی. ئێستا ئەم ناوە لێلایییەکی تریشی تیدایە ئەویش ئەمەیە لەوانەیە یەکێک وا بزانێ مەبەست تەخت نییە و تەختە-یە. باشتر ئەوەیە بە دوای وشەیەکی جوانتر و باشتر بین بۆ throne.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٢، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
نەبێت بە قسەکەی کاک چالاک و ھەر کە ناوە نوێیەکە (گەمەی تەختەکان)م بینی یەکسەر بیرم بۆ تەختە چوو نەک تەختی پاشا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە وشەکە فرەمانایە، بەڵام بەڕای من ناکرێ ئەوە بکرێتە بیانوو بۆ ئەوەی وشەکە وەک خۆی بەکاربێت. ئەم حاڵەتە لە ھەموو زمانەکان ھەیە. مەرج نییە خوێنەر یەکەم جار لە مەبەستی ڕستەیەک بگات، ئەکرێ بە زانینی ناوەڕۆک ئەو کات لە ناوە ئەسڵییەکەش بگات. تەخت وشەیەکی گونجاوە، بەڕای من کارێکی ھەڵەیە گەر پشتی تێ بکەین. گەر تەماشای وتارەکە لە ویکیی کورمانجی بکەن، لەنێو وتارەکە ئەوەیان (bi kurdî Lîstika Textan) نووسیوە. من وام پێ باشترە، گەر ناوی باشتریش ھەیە بیگوازنەوە. سەرچیا‏١٧:٤٨، ٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
نەبوونی دەنگی دژ لە وتووێژدا لە حاڵەتی ئاسایی واتە دەکرێ ئەو کەسە کردارەکە بەبێ کێشە بکات. بەڵام باشترە ئێستا بگوازرێتەوە سەر ناوە کۆنەکەی تاکوو لەسەر ناوەکە بە یەکدەنگی دەگەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٠٥، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

خۆ وتووێژەکە بخوێنییەوە دیارە ئێمە (من و کاک ئازا) لەگەڵ گەمەی تەختەکان نین. ھەر کاک سەرچیا خۆی پیشنیاری داوە و خۆیشی سەرەڕۆ گواستوویەتییەوە. بە ھەر حاڵ درێژە بەمە نادەم یان دەیکەینە ناوە کۆنەکە یا ناوێکی باشتر. باسی لێڵاییی ئەم ناوە کرا و نەک من کاک ئارامیش پشتڕاستی کردەوە. لە کوردیدا وشەی تەخت سەربەخۆ ئەم مانایە بە جوانی ناگەیێنێ. لە کوردیدا یا تەختوتاج وتراوە یا تاجوتەخت. بۆ تەختوتاج نموونەی ھێناوە کاک ئازا بۆ تاجوتەخت-یش حەمدی دەڵێ «بۆ گەدایانیان بەجێ ھێشت پادشاھان تاجوتەخت/ئاسمان بۆ پارە وەک سەحرا دەکەن یەکبارە تەخت». یان وتارێک بوو «میسی دەست لە تەخت و تاج بەردەدات»؟ خۆ کاک سەرچیا خۆشت دەزانی ئەگەر بیوتبایە «میسی دەست لە تەخت بەردەدات» قەت کەس لە مەبەستی حاڵی نەدەبوو! بە کورتی من لەگەڵ تەختوتاج یان تاجوتەخت-م. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٧، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە یەک پرسیار، مادام ھەر یەکدەنگی لەسەر ناوە کۆنەکەیە، ھەر پاشایەتییەکان دابنرێتەوە یان پاشاییەکان؟ چی دەبێ گەر بڵێێن گەمەی تەختە پاشاییەکان؟ ھەر بەو بۆنەیەشەوە من کایەم پێ باشترە چوونکە پێشووتر پەسەندی کردووە کۆمەڵگە. یاری و گەمە و ئەمانە پەسەند نەکران لە وتووێژەکەمان.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٢، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بکرێتە کایە کە ھیچ. بەڵام پاشایەتی کوردیترە لە پاشایی. ئەوی ئاخر ڕەنگی فارسی پێوە دیارە فارسیش دەڵێ پادشاھی.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٦، ٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرائێپین لێدوان ‏٠٥:٠٣، ٧ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەردەوام دەبم دەستکاری

دەستان خۆش ولە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پەڕە دەوڵەمەندتر دەکەم..— ئەم لێدوانە لەلایەن Hevi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر گەمەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٣:٥٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر گەمەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی). تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٠:٣٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٦:٣٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٩:٠٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کایەی تەختە پاشایەتییەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)".