وتووێژ:کازینۆی ئۆنلاین

دوایین لێدوان: ٩ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Nskoalj پێویست بوو وتووێژ بکەی پێش گواستنەوە، و بەڵێ گازینۆ لە کوردستانی عێراق ھەیە و باوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٥٨، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: من ئەوەم نەزانیبوو لەلای ئێوە باوە. بەڵام سەیری ویکیدراوە بکە لە کوێ گازینۆ نووسراوە، ھەروەھا بە عەرەبیش دەڵێن کازینۆ، کازینۆ ئینگلیزییە و نازانم بۆ بەھەڵە بووەتە گازینۆ. گەر وایە با @Calak: @Aza: @Aram: @Tessla: بێنە ناو باسەکە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١١، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێزم "لای ئێمە" نازانم مەبەستت چییە؟ چونکە من نەم وت لای من باوە باسی کوردستانی عێراقم کرد. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:١٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، ڕاستە لە ئینگلیزیدا بە کازینۆ دەخوێندرێتەوە، بەڵام بە کوردی سۆرانی بەس پێی دەوترێت گازینۆ. باشتریشە گەر شتێک دڵنیا نەبوویت بە وتووێژ کاری لەسەر بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: من وا تێگەیشتم جەنابت خەڵکی کوردستانی عێراقی و نازانم دروست تێگەیشتم یا ھەڵە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:١٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

نا ببورە ئاسایە، و من خەڵکی کوردستانی عێراق نیم، کێشەش نییە گەر کرا کازینۆ دەکەین بە ڕەوانەکەر بۆ گازینۆ. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٢، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێزت ھەیە بەڕێز @Sakura emad: بزانین ئەو بەڕێزانەی بانگھێشت کراون چی دەڵێن و ئەگەر زیاتر لەسەر چی ساغبوونەوە با ئەویان بێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٤٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Tessla: لە کوردستانی ئێران ھەر دەڵێن کازینۆ (وەرگیراو لە ئینگلیزییەکەی)، بەڵام گەر لە کوردستانی عێراق گازینۆ باوە ئایا شوێنێک ھەیە نووسرابێ «گازینۆی فڵانی»؟ خۆ ئەسڵەن کازینۆ لە گشت کوردستان نە باوە و نە بەفەرمی بوونێکی وای ھەیە! و ناوەکەشی تەنیا کەسێکی زۆر کەم بەکاریدێنن، بەڵام گازینۆ بەھەڵە باو بووە و ناشزانم لەکوێوە ھاتووە، چۆن ھەموو ئەو زمانانەی کاریگەریان لەسەر کوردی ھەیە (عەرەبی، فارسی، تورکی و ئینگلیزی) ھەموو دەڵێن کازینۆ، بەڵام لەھەر حاڵدا گەر زیاتر لەسەر گازینۆ ساغبوونەوە ئەوکات دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٥٥، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Nskoalj: لە باشوور دەڵێن «گازینۆ». کۆنترین دەق کە ئەو وشەیە بە گازینۆ تێیدا نووسرابێت و دۆزیبێتمەوە (بەڵام گەر چاپ بۆ چاپ دەستکاری نەکرابێ)، ئەوا پێکەنینی گەدای حەسەن قزڵجییە لە ڤەژینبوکس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٠، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: لە کوردستانیکا بە کازینۆ ھاتووە. باشتر وایە باسێکی زۆرتری لەسەر بکرێت و کەسانێکی زیاتر بێنە ناو باسەکە. کازینۆ بەڕەسەن وشەیەکی ئیتالییە و ھەر بەم شێوەیەش دەخوێنرێتەوە، گەر دەزانن گازینۆ لەکوێوە ھاتووەتە ناو زمان خۆشحاڵ دەبم بیڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Nskoalj: وەڵا بمبوورە و قسەیەکم بۆ ھۆکاری گۆکردنەکەی بە گازینۆ پێ نییە. ڕەنگە کاک @Serchia:، @Aza:، @Calak: یان @Pirehelokan: شتێک بزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٨، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: لەو دیو زۆرجار ک دەکەنە گ. بە کالیسکە-یش دەڵێن گالیسکە. بەڕاستی نازانم بۆچی. ھەڵبەت ئەمە لە کوردیدا نموونەی ھەیە وەک چۆن بە کوشتن دەڵێن گوشتن. ئەسڵی ئەو وشانەش کالیسکە و کازینۆن. چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێزت ھەیە بەڕێز @Aram: باش دەبێت کەسانێکی دیکەش بۆچوونی خۆیان بڵێن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٧:١٦، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

من کازینۆ بە باشتر ئەزانم. نەشمئەزانی گازینۆشی پێ ئەڵێن. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ھەر ئێمە پێی ناڵێین گازینۆ. ئەوەتا لەسەرەوە ئاماژەم پێکەنینی گەدا کردووە کە گازینۆی تێدایە. ئینجا گۆڕینی ک بۆ گ لە نموونەی تریش ھەن وەک دایک بۆ دایگ. لە چەن ناوچەی باشوور دایگ یان داڵگیش دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣٤، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: دایک بۆ دایگ فەرق دەکا! ئێمە باسی دەنگی سەرەتای وشە دەکەین نەک ناوین یان کۆتا. لە ڕۆژھەڵاتدا ھەر دەڵێن کالیسکە و کازینۆ و ئەگەر بە گ بینووسن بە لاساییی کوردەکانی ئەودیو وا دەنووسن. چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بەخوا ئیتر پێم وایە ئەوەندەی زانیم قسەم لەسەری کرد و بۆ ئێستاش لەوە زیاتر نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کازینۆی ئۆنلاین".