وتووێژ:ڕەوشت

دوایین لێدوان: ٥ سەعات لەمەوپێش لەلایەن Ahmad870 لە بابەتی ناوی ڕەسەنتر بۆ مژارەکە

سەرچاوەکان

دەستکاری

کاک @فەرهاد: سپاس بۆ ماندووبوونی بێوچانتان! ویستم بڵێم سەرچاوەکان دانانێیت؟ لەبەرئەوە وتم چونکە تاگی ئامادەکردنتان لابردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٨:٠٥، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: بێگومان،بەڵام ئەم ماوەیە کەمێک سەرقاڵم،لەم نزیکانە بۆی دادەنێم،ئەگەر بەکارهێنەرێک دەناسیت دەرچووی دەروونناسی یان کۆمەڵناسی بێت ئاگاداری بکەرەوە تا چاوێکی لێ بکات،بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @فەرهاد: وەڵایی لێرە بەس @Aza: دەناسم کە کار لەو جۆرە وتارانە بکات. ھیوادارم چاوێکی لێ بکەن. سپاس بۆ ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:٥٥، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڕینەوە

دەستکاری

پڕیە لە ھەڵە. زەقترینی ئەوەیە بە ethic دەڵێ ڕەفتار! Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆ بزانە ئەمەی چۆن وەرگەڕاندووەتەوە:

One should treat others as one would like others to treat oneself

دەڵێ «مرۆڤ دەبێت وەک کەسێکی تر مامەڵە بکات بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ خۆی بکات». لە حاڵێکا دروستەکەی ئەمەیە: مرۆڤ ئەبێ ئەو جۆرە کە پێی خۆشە لەگەڵ خۆیا مامەڵە بکرێت، لەگەڵ کەسانی ترا مامەڵە بکات. Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Aza بۆچی پێت وایە تەواوی وتارەکە شایەنی سڕینەوەیە لەبەر ئەم ڕستەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتارە ھەر بۆ سڕینەوە باشە. ھیچ خزمەتێک نە بە ویکیپیدیای کوردی ئەکات نە بە زمانی کوردی، بگرە زۆریش زەرەری ئەبێ. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: دەتوانی بە دیاریکراوی ڕوونی بکەیتەوە بۆچی شایەنی سڕینەوەیە وە کێشەکان یەک بەیەک باس بکەیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەوە کە نووسەری وتار بە ئێتیک ئەڵێ ڕەفتار و، ناسراوترین و بەناوبانگترین یاسای ئەخلاقی کە یاسای زیڕینی پێ ئەوترێ (وا لەگەڵ خەڵکا بجووڵەرەوە کە پێت خۆشە وات لەگەڵ بجووڵنەوە) نازانێ چییە و کاتێکیش لە دەقە ئینگلیزییە بەرچاوی ئەکەوێ لێی تێ ناگا و بەو شێوەیە ھەڵە وەرئەگێڕێ، نیشان ئەدات کە ھیچ لە باسەکە نازانێ و ئینگلیزیشی باش نییە. با بسڕدرێتەوە تا سەر لە نوێ خۆم کۆلکەیەکی بۆ دانێم. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

تۆ دڵنیای لەوەی کە دەیانلێیت واتا پێکھاتەی ٦٧ ھەزار بایتی ناوەڕۆکی وتار ھەمووی بەتاڵ و قسەی ناڕاستە؟ نەک بەشێک و دوو بەشی وتارەکە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

توخوا کەسێک ئەمە بۆ مەعنا کاتەوە بزانم چی ئەڵێ: لە ڕووی ڕووکەشییەوە «ڕەوشت» ئاماژە بە بەھا کەسی و کولتوورییەکان، پەرلەکانی ڕەفتار یان زیاتری کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگایەک دەکات، کە ئەو پەرلە ڕەفتارانە دابین دەکەن کە تێیدا جێبەجێی دەکات و لەلایەن تاکێکەوە پەسەند دەکرێت.

وەڵڵا ئەمە کوردی نییە. ئەگەر ئەمە بە کوردی نووسراوە حەتمەن من کورد نیم، چون ھەر لێی تێ ناگەم. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


ھێشتنەوەی خەساری زۆرە. کێ بێت بەم ھەموو ھەڵە بچێتەوە. من کە ناتوانم. ئەزانم نووسەر زۆر خۆی پێوە ماندوو کردووە. بەڵام ئێمە ئەبێ زمانی کوردی بۆمان گرنگتر بێ تا ڕاگرتنی دڵی تاکە کەسێک. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە


@Aza: من ویستم شتێک بە ڕوونی بخەمە ڕوو بۆتۆ و بۆ ئەوانەی دوای خۆمان کە دێنە ئێرە یان خەریکی خوێندنەوەی گفتووگۆکە دەبن:
من بە دیاریکراوی پرسیم تەواوی وتارەکە کە ٦٧ ھەزار بایتە تۆ لێکۆڵینەوەت لە ھەمووی کردووە و پێت وایە ھەمووی بەتاڵ و قسەی ناڕاستە؟، نەک بەشێکی یان چەن شوێنێکی پێویستی بە ڕاستکردنەوە بێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش ھەر بە شێوەی جۆربەجۆر وەڵامت ئەدەمەوە، تۆ ھەر تێ ناگەیت. کێ بێت بەم ھەموو دەقە بچێتەوە؟ فارس ئەڵێ «مشت نموونەی خەروارە». من چەن نموونەم بۆت ھێناوەتەوە، لەو چەن نموونەیە مەزەندە بکە باقیی وتارەکە چۆنە. بە ڕای من ۵۰۰ ھەزار بایتیش بێ فلسێ نایەژی. خەسار و زەرەری زۆرە ھێشتنەوەی. Aza (لێدوان) ‏١٩:١٥، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  تێبینیی بەڕێوەبەر: ڕێزم بۆت ھەیە بەڕێز @Aza و دەزانم شارەزایت، بەڵام ناتوانم بڕیاری سڕینەوەی تەواوی وتارەکە بدەم، بێگوومان وتارەکە دەکرێت ھەر بەم شێوەیەی ئێستا چاک بکرێت گەر ھەڵەی ھەیە. ئەو بەشانەش بسڕدرێتەوە کە مانای تەواو نادەن و ھەڵەن   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:١٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چالاک و ئارام و پیرەھەڵۆ و سەرچیا تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بنووسن. سپاس. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: لەگەڵ ئەوەم بسڕدرێتەوە. وتار ئەگەر باش نەبێت، ھەر بە خوێندنەوەی چەند ڕستەیەکی بەدیار دەکەوێت. سەرچیا — ‏١٠:١٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Aza: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت. بەس لەکاتی دانانی تاگی سڕینەوە، دەبێت دروستکەرەکەش ئاگادار بکرێتەوە. بە ڕای من دەبێت پێش ھەموو شتێک بانگی دروستکەری وتارەکە بکرێت و لەگەڵ خۆی وتووێژ بکرێت تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. ⇐ئارام وتووێژ💭٢١:٠٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
  لێدوان: لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەموو لایەک، بەڵام بۆچی بەشێکتان سڕینەوە بە تاکە ڕێگا دەزانن؟ بۆچی نایەن وتارەکە بەتاڵ بکەن و دیسان خۆتان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بینووسنەوە؟ AGH (وتووێژ📝)٠٠:٤٠، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سازکەری وتارەکە کاک @فەرهاد:ـە کە ماوەیەکە لەبەر ھەندێک کێشە بەشداری نەماوە، بەڵام زەحمەتێکی زۆری بەو وتارەوە کێشاوە و پێویستە ئەویش بێتە ناو باسەکە. AGH (وتووێژ📝)٠٠:٤٣، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

یان خێرا چاک بکرێ یان بیسڕنەوە.-- چالاک وتووێژ١٨:٣٢، ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەوشتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٣:٠٥، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ڕەوشتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)١٥:٣٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٤ بەستەری دەرەکیی ڕەوشتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە)٠٧:٢٢، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوی ڕەسەنتر بۆ مژارەکە

دەستکاری

”سنج” وشەیەکی ڕەسەنترە و خوازەیەکە کە لە بنەڕەتدا بەرامبەر “سنگ”ی فارسییە؛ ئەم وشەیە ڕێک واتە “ethics” یان ئەخلاق؛ سنجی واتە ئەخلاقی و سنجدار و بەسنج کەسێک کە خاوەن ئەخلاق بێت؛ سنجزانی و سنجناسیشمان هەن. ئەگەریش ئەم وشەیە ناکرێتە سەربابەت، هیچ نەبێ لە پاڵ ناوەکانی تر دابنرێ، تا خوێنەرانی زمانە شیرینەکەمان شارەزای ببن. @Aram Ahmed870 (لێدوان) ٠٦:٠٥، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahmad870: زۆر سپاس بۆ لێدوانەکەت! ویستم لەسەر وتارەکە ئاماژە بە وشەکە بدەم، بەڵام تا @Aza، Calak، Gejeluk، و Pirehelokan: وەستابن من زات ناکەم. :) مەبەستم ئەمانیش زۆر شارەزان لەم وشە و وشەکارییە و پێم خۆش بوو دوو قسەی خێری تێدا بکەن و، ئەگەر لارییان نەبوو، ئەو کاتە بە خۆشحاڵییەوە یەکێکمان جێبەجێی دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٣٤، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ ئێوەش. کەسیان شارەزایی زمانیان هەیە وا ناتوانی سەرەڕای ڕوونکردنەوەکە بیگۆڕی؟ Ahmed870 (لێدوان) ١٨:٥٧، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870@Aram من سنج -م ھەر نەبیستووە لە کوردیدا، چ بگا بە سنجدار و بەسنج. نازانمیش چۆن سنج ڕێک ھەمان ethics -ە؟ تا ئەو جێیەی بزانم ethics دەچێتەوە سەر وشەی ئیتۆس -ی یۆنانی کە ئەویش لە باری ڕەگ و ڕیشەوە نزیکە لە وشەکانی «خۆ» و «خوو»ی کوردی. سپاس. Aza (لێدوان) ١٩:٣٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمانە هەندێ لەو سەرچاوانەی وشەکەی تێدا هاتووە:
١. https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%D8%B3%D9%86%D8%AC&f=0
٢. https://ku.wiktionary.org/wiki/sinc
3. فەرهەنگی ئینستیتوتی کوردیی ئەستەنبوڵ کوردی-ترکی (لاپەڕە ١٦٩٣) لەم فەرهەنگە گشت گەرداندنەکانی ئەم وشەیە بەدی دەکرێ.
هیوام وایە بیخوێننەوە، لە زمان و زانستدا کار بە بیستن و زانینی سنوورداری تاک ناکرێ کار بە دەلیل و سەرچاوە دەکرێ. سوپاس. Ahmed870 (لێدوان) ٢٠:٣٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 بەڵێ، ئەو بەکارھێنەرانە شارەزایییان لە وشەکاری ھەیە و بۆیەش بانگم کردوون تا وپ:یەکدەنگی بێتە دی نەک بۆ ئەوەی دژی تۆ بێنە قسە. جاری وا ھەیە ئەوانیش ھاوڕای یەکتری نین. بە ھەرحاڵ، تکایە کاتێک وەڵام دەدەیتەوە، بانگی ئەو کەسە بکە کە وەڵامی دەدەیتەوە تا ئاگاداریی پێ بگات وەک چۆن من ئێستا بانگی تۆم کرد. ⇐ئارام وتووێژ ١١:٢٨، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سوپاس بۆ وەڵامەکەت. خەمی ئەوەم نییە دژی بۆچوونەکەی من بن، پرسیارەکەم بۆ ئەوە بوو کە زانستییانە وەڵام دەدەنەوە یان بە فەرهەنگی سنوورداری تاکیی خۆیان بۆی دەچن. هەرچەندە بەرسڤەکەی کاک ئازا زانستییانە نییە و پشتبەستووە بە فەرهەنگ و زانینی خۆی. بۆچوونی کێ ڕاستە کەسەکە گرنگ نییە، گرنگ ڕاستییەکەمان چنگ بکەوێ و زانستییانە و دوور لە خۆخۆیی و بنەمای پووچەڵ بێت. Ahmed870 (لێدوان) ١٣:٥٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 زۆر چاکە و حەز دەکەی چاوەڕێی ئەوانی تریش بکە. ئەو وەڵامەشی بۆ کاک ئازات نووسیوە، ڕەنگە پێی نەزانیبێ و باشترە بانگی بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٣٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza کاک ئازا وەڵامی لێدوانەکەتم دایەوە لە سەرێ، هیوادارم چاوێک بە سەرچاوەکان بخشێنی و بۆچوونی خۆت بڵێی. Ahmed870 (لێدوان) ١٤:٤٤، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 دەکرێ سنج ڕەوانەکەر بێ یا لە وتارەکە ئاماژەی پێ بکرێ، بەڵام وەک ناوی سەرەکیی وتارەکە بەدڵم نییە. سپاس. Aza (لێدوان) ١٥:٥٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza دەکرێ یەکێکیان بۆ “Morality” بەکاربێت و ئەوی تر بۆ “Ethic”، گەر نا لە وتارەکە ئاماژەی پێ بدرێ. ئایا بژاردەکانی ناو ویکیپیدیا بە خواست و دڵ، هەڵ دەبژێردرێن یان بەپێی ڕەسەنی و شیاوی و نووسراو و سەرچاوەیە؟ Ahmed870 (لێدوان) ١٦:٥١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 زۆر شت لە بەرچاو دەرگیردرێ. ھەر تەنیا ڕەسەنایەتی و کوردیی پەتی بوون مەرج نییە. باوبوون مەرجە، لە ڕووی ڕێزمانەوە دروست بوون مەرجە، کۆنبوونی وشە مەرجە، ئەوەی کە چی بە سەر وشەکانی تری پەیوەندیدار دێ مەرجە، بۆ وێنە، وشەیەک کە بۆ observation دیاری دەکرێ دەبێ وا بێ کە بە ئاسانی بتوانی بۆ observational یا observatory بە کاری بێنی. لە کۆتاییدا، ئەقڵ بڕیار دەدا چی ھەڵبژێردرێ بە ڕەچاوکردنی ھەموو ئەمانە. Aza (لێدوان) ١٧:١٦، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza “سنج” لە گشت خاڵە ئاماژەدراوەکانی سەرێتان، تەنها باو نییە، کۆنە، ڕەسەنە، خوازەیەکی بەجێ و جوانە بۆ مژارەکە، گەر ڕوانیبێتتانە فەرهەنگی ئەستەنبوڵیش (سنج، سنجدار، سنجداری، سنجی سنجیکرن(سنجیکردن)، سنجیکری(سنجیکردوو)، سنجیتی(سنجێتی)، سنجناس، سنجناسی، سنجپاک، سنجپارێز، سنجپەرەست، سنجپەرەستی، بێسنج…هتد) هەیە. وشەی ڕەسەن و وەها بەر ئاواڵە بۆ زمانەکە گرنگە. Ahmed870 (لێدوان) ١٧:٥٤، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
دەکرێ وشەی سنج لە وتارەکەدا بێ، بەڵام منیش لەگەڵی ئەوە نیم ناوەکە بکرێت بە سنج. ڕەنگە لە کوردیی باکووریدا سنج بوترێ، بەڵام یەک جاریش لە دەقێکی سۆرانی و گۆرانیدا نەمدیوە. ئەگەر بە من بێت ئەخلاق لە گشتی باشترە، چون کوردی گشت چوار پارچەکەی کوردستان دەزانێ یانی چی و باویشە. پێویست نیە بن و بنەچەی گشت وشەیەک دەربێنین و وشەی پەتیی شازی نەبیستراو بدۆزینەوە بۆ ناوی وتارەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٧:٥٢، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan کوردیی ناوەندی هێندە دەوڵەمەند نییە بەبێ شێوەزارەکانی تر لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ، ئەوەی ئەمڕۆش هەیە، زۆری لە شێوەزارەکانی تر بۆ وەرگیراوە. “ئەخلاق”یش چەندە باو و زانراو بێت، وشەیەکی بیانییە، کردنی سەروتار بە وشەی بیانی و ئاخنینی ئەم هەموو واژە بیانییە سەرەڕای هەبوونی بەرانبەری شیاو و گونجاو زمانکوژییە. Ahmed870 (لێدوان) ١٧:٥٧، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 منیش لەگەڵ ئەخلاقم. لە سەرچاوەکانی تایبەت بە بواری ئەخلاق و فەلسەفەشدا ھەر وشەی ئەخلاق بە کار ھاتووە. بە پێچەوانەوە زمانکوژی ئەوەیە تۆ ئەتەوێ بیکەی، بە دانانی وشەی قەت نەبیسراو و نامۆ و سەیر. بەم چەشنە خەڵک لە زمانەکە بێزار دەبێ. ھەزاران ھەزار وشەی بیانی وان لە نێو تورکی و فارسی و زمانەکانی ئەورووپاشدا، ئەمە زۆر ئاسایییە. Aza (لێدوان) ١٨:٤٦، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza پەیامەکەتان زۆر “کەسییە” هیچ دەربارەی بابەتەکە خۆی نەدوان و دەلیلتان نەهێنایەوە. وشەیەکم بە چەندین سەرچاوە داناوە، بڕیارەکە درێغییە بە “بەدڵم نییە” و “ نەمبیستووە” یەکلایی دەکرێتەوە!
وشەکە بەڕێزتان و ئەوانەی بێئاگان لە زمانی خۆیان نەیانبیستووە. چۆن نامۆ و سەیر نابێت کە کەسانی “بێئاگا لە زمان” بەرپرسی هەڵبژاردنی چەمکە بڵاوەکانی جیهان بن؟ “هەزاران هەزار وشە” گوتەیەکی هەڕەمەکییە، ئەرێ وشەی بیانی هەن لە زمانەکانی تردا، بەس کاتێک ئەمە ڕێپێدراوە نە وشەی ڕەسەن هەبێت، نە بتوانی بە گشت ڕێبازەکانی وشەداڕێژی بەرانبەر بسازێنی. تەلەفیزۆن و ڕادیۆ و ئۆتۆمبێل و هاوشێوەکانی سەرەڕای تەنبەڵی پەسندمان کرد. ئەمڕۆش بە زۆرەملێ ئەخلاق بچەسپێنن سەرەڕای هەبوونی وشەی ڕەسەن و جوان (هەرچەندە لای ئێوە وشەی بیانی مەبەست دەگەیەنێت نەک کوردی). دوو ڕۆژی دیکە، دار و بەردەکەشمان لێ دەبێتە “شەجەرە” و “ستۆون” لە سایەی ئەم ڕێبازە. کەس لاری لە گەشەسێنیی زمان نییە، وام و خواستنی وشەش، زمان نییە تووشی نەبێ، بەس “هەموو شتێک بە خوێ و خوێش بە مەعنا” Ahmed870 (لێدوان) ١٩:٣٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 ئەخلاق بە زۆرەملی ناچەسپێنین، ئەخلاق هەیە و دەوترێ و دەنووسرێ و بە کار دێ و ھەموو کەس مانای دەزانێ. تۆ ئەتەوێ سنج بە زۆرەملی بچەسپێنی. وشەی ڕەسەن ئەوەیە لە شیعر و گۆرانی و بەیت و پەندی کوردیدا ھاتبێ. ئایا سنج وایە؟ Aza (لێدوان) ١٩:٤٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza کاکەبرا بابەتەکە بۆ خۆتان بەجێ دەهێڵم، ئێرەش وەک هەموو جێییەک بۆتە کورسیخوازی و بتخانە. دڵنیام نە چووی سەرچاوەکان بخوێنیتەوە نە گەڕایت بزانی سنج لەگەڵ “سەنگ” کە لە ناوەندی سەنگین”یشی لێ داڕێژراوە هاوڕیشەن و ئەمەش لە کوردیی ناوەڕاست (پەهلەویی ئەشکانی) ئەسەنگ بووە، نە هیچ دوایت لەوەی چەندە نازانستییە دەستەواژەی “من نەمبیستووە” مخابن لە سەرەتاوە دەمزانی کە پرس بە نەشارەزا و بێئاگا لە زمان کراوە.
وێژەی کوردی پڕیەتی لە وشەی بیانی، بە بیانووی سەروا و کێش. هەرچەندە هەموویان جێی شانازین کە کوردی خۆخۆر و خۆبەکەمزانی ئەو سەردەمە هەر زمانی کوردی بۆ شیعر لا نەنگی بوو، کەچی ئەمان هەر پێیان نووسیوە.
زمانی کوردی پتر لە ٢٠٠ پاشگر و ١٠٠ پێشگری هەیە، بە شێوەی جۆراوجۆر، ئاخۆ چەندیانت بیستووە؟ (ئەم پرسیارە بۆ ئێوە و هەر کەسێکە کە لای وایە زۆر شارەزای زمانی کوردییە و بۆتە بەڕێوبەر و پاسەوانی زمان لە ویکیپیدیا) تا بزانیت کار بە بیستن ناکرێ، نووسراو گرنگە.
سەرەڕای باسکراوەکانم، تەنانەت کە وشەیەکی نێو وێژە و پەند دادەنێم، ئەوەشتان نەبیستووە و دەڵێن لایبە!
@Aram بەداخەوە یەکدەنگی لەسەر بنەمای “بیستنی کەسی” و “زانیاری کەسیی سنووردار” و “ئاگایی (نەبووی) زمان”ی تاکە کۆنەکانی ئەم دەڤەرەیە، نەک لەسەرە بنەمای زانست و نووسین و سەرچاوە و واژەی پەتی. هیوام وابوو، دەستەیەکی دەلیلخواز بدۆزمەوە لەم جێیە نەک دەلیلتاش. (وشەی گرۆڤ و چەندینی ترمان هەن بەرانبەر دەلیل، بەس چیبکەم گرۆڤتان نەبیستووە، ناچارم ئەوە بەکار بهێنم)
هەر وشەیەکی پەتی، ئەگەر بەکار نەیەت، نەنووسرێ، دەبێتە نامۆ و سەیر، تاوانباری سەرەکیش ئەوانەن کە پەراوێزی دەخەن و لایان وایە زمانی بیانی چەم”مانا”ی تەواو دەگەیەنێت.
شاد بن. Ahmed870 (لێدوان) ٢٠:٠٢، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ڕەوشت".