وتووێژ:قەزای بەردەڕەش

دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی کارێکی ھەڵە

بەردەڕەش (شارۆچکە) یان شارۆچکەی بەردەڕەش دەستکاری

پێم وابێ پێشتر ناوی وتاری شارۆچکەکان بەم شێوەیە نەبوو، شارۆچکە لە پێشەوە بوو، ئەمە شارۆچکەی بەردەڕەش یان شارۆچکەی سۆران و ...، بەڕای من بەکارھێنانی ڕوونکردنەوەی نێو دوو کەوانە بۆ ئەم وتارانە گونجاو نییە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٧:٢٠، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

خۆم لەگەڵ بوونی کەوانەکەم چوونکە ئاسانترە بۆ بەکارهێنەر بۆ دۆزینەوەی وتارەکە لەگەڕان وە دەکرێت شارۆچکەی بەردەڕەش بەنموونە بکرێنە ڕەوانەکەر، گەر تاکوو ئێستا نییە >Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٤، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک موحەممەد ئێمە کە ناو بۆ وتارێک دادەنێین ئەوەی کە دروست و گونجاوە دایدەنێین نەک ناوێک کە بۆ گەڕان ئاسان بێ، گەڕان نابێتە کێشە، لەڕێی ڕەوانەکەرەوە ئەو کێشەیە چارە دەکرێ، گرنگ ئەوەیە وتار ناوەکەی دروست بێ، جا بە ھەر شێوەیەک بێت. لە کاتی گوتن و نووسین ھەر قەزای بەردەڕەشە، لە ویکییەکانی تریش وایە. بە نموونە؛ لە ویکیی ئینگلیزی وتاری پارێزگای ھەولێر بەم شێوەیەیە (Erbil Governorate) نەک ((Erbil (Governorate) یان لە فارسی (استان اربیل) نەک (اربیل (استان)). --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:٠٣، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی پارێزگا دەکەوێتە دوای وشەوە بۆیە ئاساییە ئەوان کەوانە دانانێن (دەنووسن Erbil Governorate نەک Governorate Erbil). بەڵام لە کوردیدا وشەکە دەکەوێتە سەرەتاوە. ئەگەر ئێمە کەوانە دانەنێین بێجگە لە کێشەی گەڕان تووشی کێشەیەکی تریش دەبینەوە کە زۆر کەس تەنانەت بەکارھێنەرانە چالاکەکانیش گوێی نادەنێ. بۆ نموونە سەیری پۆل:پارێزگاکانی تورکیا بکەن. زۆربەی وتارەکان لە ژێر پیتی پ ڕیز بوون کە ھەڵەیە و پیاو ناتوانێ وتارەکە بدۆزێتەوە. بەڵام سەیری وتارەکانی پۆل:پارێزگاکانی ژاپۆن بکەن ھەموو لە ژێر پیتی خۆیانن. بۆیە من پێم باشە بۆ ئەمانە کەوانە دابنێین و ئەوانی تریش بگوێزینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە @Calak: زۆر ھەڵەیە لەبەر خاتری گەڕان یان ڕیزبوونی پۆل، ناوی وتارێک بە شێوەیەکی ھەڵە بنووسرێت، نووسینی شارۆچکە یان پارێزگا لە پێشەوە زۆر دروستترە و ڕوونکردنەوەی نێو کەوانە شوێنی ناگرێتەوە، دەکرێ بەردەڕەش (شارۆچکە) بکرێت بە ڕەوانەکەر نەک شارۆچکەی بەردەڕەش، بەمە کێشەی گەڕان نامێنێت. بۆ پۆلەکانیش، کێشەمان نییە، دەتوانین ھەر وتارێک لەژێر ھەر پیتێک دابنێن بە ئارەزووی خۆمان، بۆ نموونە تەماشای ئەم وتارانەی پارێزگاکانی ئەفغانستان بکە (پۆل:پارێزگاکانی ئەفغانستان)، کە ماوەیەک لەمەوبەر دروستم کردن، ھەموو وتارەکان بە پیتی (پ) دەست پێدەکەن، بەڵام ھەر یەکێکیان کەوتووەتە ژێر یەکەم پیتی ناوی پارێزگاکە. ئەم کردارە ئاسانە، لە کاتی زیادکردنی پۆل بۆ وتارێک، بە نموونە وتاری شارۆچکەی بەردەڕەش، ئەم نووسینە دادەنێین ([[پۆل:شارۆچکەکانی دھۆک|بەردەڕەش]]) واتە دوای ناوی پۆلەکە ڕاستەھێڵێک دادەنێین و لەدوای ڕاستەھێڵەکە ناوی شوێنەکە دەنووسین بێ پێشگری شارۆچکە، بۆ ئەوەی وتارەکە بکەوێتە ژێر پیتی (ب) نەک (ش). --سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٤٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک سەرچیا خۆ من ئەوەی دەزانم کێشەی رێزکردنی پۆلەکان چۆن چارەسەر دەبێ (پێویست نیە بنووسرێ ([[پۆل:شارۆچکەکانی دھۆک|بەردەڕەش]] تەنیا بنووسی [[پۆل:شارۆچکەکانی دھۆک|ب]] تەواوە) بەڵام لەسەرەوە ئاماژەم کرد زۆر کەس تەنانەت بەکارھێنەرانە چالاکەکانیش گوێی نادەنێ چ بگا بە کارھێنەرانی نوێ. بۆ ئێمە سەری خۆمان بھێشینین و کاری زیادی بۆ خۆمان دروست بکەین.
پاشان وتت ئەمە زۆر ھەڵەیە بەڵام وا نییە. من وتم لە ئینگلیزیدا وا ناکەن چون وشەکە دەکەوێتە دوای وشەوە. لە زمانەکانی تردا کە وەک کوردی وشەکە دەکەوێتە پێش وشەوە زۆریان ھەر لە کەوانەدا دەینووسن. تۆ فارسیت بۆ نموونە ھێناوە کە خۆم لەوێ بەڕێوەبەرم دەزانم ھەڵەیان زۆرە. ھەر بۆ نموونە پارێزگای ھەولێر کە لە ئینگلیزیدا ھاتووە Erbil Governorate لە عەرەبیدا أربيل (محافظة) لە فەڕەنسیدا Arbil (province)‎ لە ڕووسیدا Эрбиль (мухафаза)‎ لە پورتوگالیدا Arbil (província)‎ لە تورکیدا Erbil (il)‎ لە کوردیی کرمانجی خۆماندا Hewlêr (parêzgeh)‎ و ... . دیسان دەڵێم ئەوەی کە لە ئینگلیزیدا لە کەوانەدا نەھاتووە لەبەر ئەوەیە وشەی پارێزگا دەکەوێتە دوای وشەوە نەک سەرەتای وشەوە وەکوو کوردی.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٩، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە، لەگەڵتم کە زۆر کەس لەمە پەیڕەوی ناکات یان ئاگای لێ نییە، و بەو شێوەیەی تۆ باسی دەکەی ئاسانترە و ماندووبوونی کەمترە، بەڵام دووبارە دەیڵێمەوە نابێت لەبەر خاتری ھیچ شتێ شێوەی دروستتری ناوی وتارێک فەرامۆشبکرێ، بۆ ویکییەکانی تریش ھەر یەکەی جۆرێکە، لێرەش ھێشتا تێکەڵییە، ئەوەتە وتاری بەرانبەر (Erbil Governorate) پارێزگای ھەولێرە نەک ھەولێر (پارێزگا). ئەمە شتێکە پەیوەندی بە زمانی کوردییەوە ھەیە و پێم وابێ بەم شێوەیە چارەسەر ناکرێت، باشە خۆ تەنیا ئەم بابەتی شارۆچکە و پارێزگایانە نییە، بۆ زۆربەی شتەکان وایە؛ بۆ ناوی نەخۆشییەکان، خوێندنگەکان، کۆمپانیاکان و ...، باشە ئەگەر ناوی وتاری شارۆچکە و پارێزگاکانیش وەکوو ئەوە بێت کە باسی دەکەی، ئایا نابێت ناوی نەخۆشی یان خوێندنگەکانیش وای لێ بکرێت، بۆ نموونە نەخۆشیی ئەلزھایمەر (Alzheimer's disease) ببێت بە ئەلزھایمەر (نەخۆشی) یان خوێندنگەی ھەولێر ببێت بە ھەولێر (خوێندنگە) و ...، بەڕای من ئەمەش ھەمان بابەتە، بۆیە باشترە شارۆچکە یان پارێزگا لە پێشەوە بنووسرێ نەک لەنێو دوو کەوانە. --سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٣٨، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە من بۆچوونی خۆم نووسی و سەبارەت بە وتارەکانی ھاوشێوەش فەرق ناکا. کاک ب:Aza و ب:ئاسۆ تکایە ئێوەش ئەگەر دەکرێ ڕای خۆتان بنووسن. ھەڵبەت لە بیرمە ئەو دەم کاک ئازا و بەکارھێنەرانی تریش ھەر لەگەڵ نووسینی ئەمانە لە ناو کەوانەدا بوون. (بڕوانن لێدوانی_بەکارھێنەر:Merkhas#سەبارەتی_وتاری_پارێزگاکان). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشتر نووسیومە، لێرە، ڕام نەگۆڕاوە. --Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٩، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
من شارۆچکەی بەردەڕەش و پارێزگای ھەولێرم پێ باشترە. چونکە: ١) دروست کردنی لینک ئاسانتر دەبێت و کۆدەکە شپرز نابێت. ٢) لە نووسین و قسە کردنی ئاساییشدا ھەمیشە مەبەست لە ھەولێر شارەکەیە و بۆ پارێزگاکە دەڵێین پارێزگای ھەولێر. ٣) پێم وایە کەوانە بۆ دوو شتی یەک جۆر (دوو ئینسان، دوو شار، دوو گۆرانی) بە کار دەبررێت کە ھاوناو بن و بۆ جیاکردنەوەیان وەسفێک پێویست بێت. ٤) لە ویکییەکانی تریشدا لەو وتارانەی بە تازەیی دروست کراون کەوانە بە کار نەبراون. ٥) لە لیستی وتارەکانیشدا، پارێزگاکان و شارۆچکەکان و ... لە لای یەکدا بن بە لای منەوە باشترە.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:١٦، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


کارێکی ھەڵە دەستکاری

برادەرێک ھەستاوە سەرجەم وشەی (قەزا)کانی گۆڕیوە بۆ شارۆچکە، بە حیساب کارێکی چاکی کردووە، وای داناوە بە کوردی کردنە، تەنانەت دەستکاری نووسینی وتووێژیشی کردووە! | سەرچیا (وتووێژ) ‏١١:٥٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قەزای بەردەڕەش".