وتووێژ:قادر سەیاحی

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Regaazad لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو @Regaazad: سپاس بۆ سازکردن و دەستکاریی وتارەکە، بۆ ناوەکەی تکایە ڕوونی بکەوە کە چۆن «سیاحی» دەبێتە سەییاحی، چۆن ھەر ئەو سەرچاوە کوردییانەی کە بەخۆت داتناوە «سەیاحی»یان نووسیوە. سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٢١:٠٣، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Calak: @Aza: «سیاحی» بە کوردی چۆن دەنووسرێت؟ سەیاحی، سەییاحی، سییاحی یان ھەر سیاحی؟ AHR (وتووێژ) ‏٢١:٠٦، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کات باش بەڕێز. لە وەڵامت پێویستە بڵێم کە هەروەها کە دەفەرمووی زۆربەی سەرچاوەکان "سەیاحی"یان نووسیوە. بەڵام پێم وایە باشتر لە منیش ئاگاداری کە لە نووسینی کوردی ئەگەر پیتێک تەشدیدی هەبێ ئەم پیتە دوو جار دەنووسڕێت و سەییاحیش وایە(سیّاحی) و پیتی ی تەشدیدی هەیە. ئەوەی کە هەڵەیەک لەلایەن کەسێک دەس پێ بێت نابێتە هۆکاری ئەوەی کە ئێمەش دووپاتی کەینەوە. زمانی کوردی ڕێزمانی خۆی هەیە. دەنا سەییاحی دروستە. ڕۆژگار یارتان Regaazad (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پێم وایە کوردی زۆر دەربەستی تەشدید نییە. سەییاحی و سەیاحی ھەر دوو دروستن. بەڵام لە ویکیپیدیا پێشتر قسەی ئەمە کرا و بڕیار درا سەیاحی باشترە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٩، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە گەر وایە با ھەر سەیاحی بێت. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٠:٤٨، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Regaazad: بەپێی وتەکانی کاک Aza جیاوازییەکی وای نییە کە تەشدید دابنەین یا نا، بەڵام بۆچی ڕێکەوتەکانت کردەوە بە ڕۆژژمێری ھەتاوی؟ لە ویکیپیدیا ڕۆژژمێری زایینی بۆ ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن پەسەند کراوە. AHR (وتووێژ) ‏١١:٠٠، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

هەوڵی من ئەوە بوو کە گشت شت لەو پەڕی درووستی بنووسرێ، لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ هەموو هەڤاڵێکی زەحمەتکێش ئەگەر جیاوازی نییە بۆ وشەی درووست بەکار نەهێنین؟! گەرچی ئەگەر ویکیپدیاش لەسەر ئەم بڕوایەیە چاکسازی دەکەم. لەگەڵ ڕێزم Regaazad (لێدوان) ‏١١:١١، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کورد حەز لە گیرە (شەددە) ناکا و ئەمە زیاتر تایبەتمەندیی عەرەبییە و سەرانسەر کوردی بگەڕێی دە وشەی ڕەسەن نادۆزییەوە شەددەی ھەبێ. من لەگەڵ شەددە لە ھیچ وشەیەکدا نیم و بە لاساییی عەرەبی دەزانم. چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٤، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak:، @Aza:، @Ahrir: و @Regaazad: بەم بۆنەیەوە ئێمە لە بڕێ وشەش حیسابی تەشدیدمان کردووە و نووسیومانە. دوو بەرچاوترین نموونەش ئەڵڵا و محەممەدن. من زۆر دەمێکە دەمەوێت قسەیەک لەسەر ناوی محەممەد بکەمەوە. وا بزانم لە چەند شوێنێک بڕیار دراوە کە دەبێت وشەی عەرەبی ڕێک وەک خوێندنەوەکەی بنووسرێتەوە. جا لێرەدا خۆ موحەممەد دروستە، بۆچی ئێمە واوەکەمان قرتاندووە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: سەیرە کە لە چەند جێ بەھامان بە تەشدید داناوە و لە چەند جێیەک نا! دەبێت بێین و بەجارێک لەسەر یەکی ساغ ببینەوە کە بەڕای من ھەر کام باوتر و کورتترە باش دەبێت. AHR (وتووێژ) ‏٢٠:١١، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
«دەبێت وشەی عەرەبی ڕێک وەک خوێندنەوەکەی بنووسرێتەوە» کێ وا دەڵێ؟ کورد چۆنی وتووە گرنگە نەک چۆن عەرەب دەیڵێ. منی کورد لەوەتەی ھەم ھەر وتوومە ئیشاڵا دەی دەبێ ئەمە بکەینە ئینشائەڵڵا؟ لەودیو لەسەر کاریگەریی عەرەبی خەریکن ھەموو ئەم وشانە دەبەنەوە سەر وشە عەربییەکە. دەی کورد حەزی کردبا دەیوت ئینشائەڵڵا دیارە فۆنۆڵۆجیی زمانی کوردی حەزی لێی نەبووە خۆ ئێمە عەرەب نین و زمانمان عەرەبی نییە. چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆزگە گرفتی کورد هەر ئەو یەک تشدیدە بایە... جارێ لە هەولێر زۆر جار کە وتارێکم دەخوێند، وەک هێمن مووکریانی گۆتەنی سوور دیار بوو کە نووسەری بەڕێز بە عەڕەبی بیری کردووە و بە کووردی نووسیوێتی... ئەم گرفتە لە ناوی شوێن و بیناکانیش زۆر ڕنگی دەداوە... بۆ نموونە ناوی کۆمەڵگەیەک، کۆمەڵگەی پزیشکی "سۆران" بوو و لە سەر دیواری نووسرابوو: کۆمەڵگەی سۆرانی پزیشکی!!. ئەوە لە حاڵێک دایە کە بۆ چەن دەیە هاونیشتمانانی ئەزیزمان لە باشوور ماڤی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیان وەرگرتووە.هیوادارم هەموومان پاڵ بە پاڵ بەرەو چاکسازی بڕۆین. Regaazad (لێدوان) ‏١٨:٢١، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir: قسەکەت دروستە و دەبێت خۆمان یەکلایی بکەینەوە، بەس بە کامیان؟ جارێ شتەکە نادیارە و ئەوەشی دەڵێ لە ویکیپیدیا بڕیارمان لێی داوە، با وتووێژەکە بێنێ. ناکرێ لە شوێنێ گرنگی بە تەشدید بدرێ و لە شوێنێکیش نا. @Calak: لە خۆمەوە قسەم نەکردووە. لە چەند شوێنێ بەرچاوم کەوتووە. بۆ نموونە، ئێرە و جێگەی تریش، بەس لە ئێستادا ھەر ئەوەم دۆزییەوە. نەک ھەر تۆ، من لەوەتەی ھەم ھەر وتوومە «ئیشەڵڵا» و ھەر ئاواش نووسیومە. بڕوانە وتووێژەکانیشم، کە ھەر وام نووسیوە. منیش حەز ئەکەم گرنگی بەو تەشدیدە نەدرێ، تۆ بڕوانە لە محەممەد چۆن دەبڵمان کردووە و لە تەواوی ویکیپیدیاش چەسپێندراوە. ناکرێ لە وشەیەک حیسابی بکەین و لە وشەیەکیش نا. ئینجا دژی قسەکانیشت نیم و بەلامەوە دروستن. تەنیا دەڵێم با بەیەکجاری ئەم باسی تەشدیدە یا قبوڵ بکەین و یانیش نەکەین. ئەمە لەکاتێکدا ڕەچاوی بڕیاری دەرەوەی ویکیپیدیا و زمانەوانەکان و ئەکادیمیاش (گەر بڕیارێکی دابێ) بکەین. لۆجیکانە و بەس. @Regaazad: بەخوا نەک ھەر ئێوە، ئێمەش لە ویکیپیدیا ئەو باسانەمان زۆر کردووەتەوە و لە خواش بە زیا بێ و دەستی برادەران خۆش بێت زۆرینە و ئەوانەی کە بەرچاومان کەوتوونە چاک کراونەتەوە. بۆ ئەو نموونانەش کە ئاماژەت پێیان داوە، ئێمە لە ویکیپیدیا ئەوانە ڕاست دەکەینەوە جا نووسینی سەر دیوارەکانیش با بۆ خۆیان بێ. تێبینیم کردووە ویکیپیدیا بووەتە ھۆی ڕاستکردنەوەی زۆر ھەڵەی نووسینی سەر دیوار و تابلۆکان. نابێ ئەوانەی بە نەزانین دەنووسن، ئێمەش ھەڵەی ئەوان دووبارە بکەینەوە. ئێمە ئەوەندەی پێمان کرابێت، ئەم پەرتەوازەیییەمان چاک کردووەتەوە. با دوور نەکەوینەوە لە باسی تەشدیدەکە. نموونەیەکم لەسەرەوە داناوە کە نووسراوە وشەی بیانی لە ڕێنووسی کوردی وەک خوێندنەوەکەی دەنووسرێت. ئیتر بزانین چیی لێ دەکەوێتەوە. سپاس بۆ وتووێژەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
چاوەکەمی بەڕێز. خاکی بەری پێی هەر کوردێکی دڵسۆزم.
زانست و هیوا یاری هەموومان بێت Regaazad (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "قادر سەیاحی".