وتووێژ:سیحر لە ئیسلامدا

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن InternetArchiveBot لە بابەتی چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان

سەرەتا بسم الله الرحمن الرحیم بە ناوی خوای گەورە بەڕێوبەر من هەموو کێشەکانیم چارەسەر کردووە لە سحر ئیسلام ئیتر بۆ ئەو داڕێژەیە ئەگەڕێنێتەوە نابێت هەتا هەتاییە دابنرێت کەی لادەبرێت . سپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن هەریاد واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:١٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @هەریاد: سپاس بۆ دروستکردنی وتارەکە! بەڕاستی وتارەکە کێشەی شێوازی ھەیە و دەبێت کەسێک بەجوانی بەسەرداچوونەوەی بۆ بکات. شێوازەکە لە ھی زۆرینەی وتارەکانی تری ویکیپیدیا ناچێت بەڵکوو، زیاتر شێوازی نووسینەوەی سەر دەفتەری قوتابخانەی پێوە دیارە (تکایە بە سووکایەتی تێ مەگە.) ھەرکاتێک باشتر کرا، تاگەکەش لا دەبردێت. تکایە بۆ لێدوانەکانی داهاتووت بە دانانی ~~~~ واژووەکەت بکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٠، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێوبەر من خەریکی چاکردنی وتاری سحر ئیسلام تکایە گەر بە باش زانی لایبە گەر بە پێچەوانەوە بوو پێم بڵێرەوە. سپاس

هەریاد <spanوتووێژ ئەم لێدوانە لەلایەن هەریاد واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:١٨، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

@هەریاد: ئازاد بە لە دەستکاریکردنی وتارەکە. تکایە واژووەکەشت چاک بکە یان ھەر بیگەڕێنەوە بۆ باری بنچینەییی سیستم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

پێم باشە بگوێزرێتەوە بۆ سیحر لە ئیسلامدا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٠:٤٠، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

لە عەرەبییەکەوە وەرگیراوە. بە بڕوای منیش خراپ نییە. وەک وەرزش لە ھیندستان وایە، بەڵام بە ڕای من پاشگری -دا زیادەیە. بزانین برادەران چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٤، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
-دا زیادی نییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای من باش نییە وەکو چۆن لە ویکی عەرەبییایە با هەر وابێت جوانترە ، سیحر لە ئیسلامدا ئێمە ئەزانین سیحر (ئیسلام) واتا سیحر لە ئیسلامدا سپاس . هەریاد وتووێژ ١٠:٠٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڵام مەرج نییە ئێمە ڕێک تەقلیدی ئەوان بکەینەوە، هێندەی من لێرەبووم کەوانە تەنیا لە حاڵەتی ڕوونکردنەوە بەکار هاتووە وەک لە وپ:پڕ باس کراوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٢٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
با لە کەوانەدا نەبێ.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٥٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

باشە با بڕیار بدرێت .هەریاد وتووێژ ‏١١:٢٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا. بۆ سیحر لە ئیسلامدا گواسترایەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە تەنیا ڕەخنەم لەو «دا»یەی کۆتایی ھەیە. ھیچ ئەرکێکی ئەوتۆی نییە و تەنیا ناوەکان دەشێوێنێت. ئێمە دەزانین لێرە مەبەست لە «ئیسلام»ە، بەڵام لە ھەندێک شوێن کێشە دروست دەکات. بەتایبەت گەر وشەیەک خۆی کۆتایی بە «دا» ھاتبێت. بۆ نموونە کەس ناڵێ لە کەنەدادا. سەرچیا‏١٤:٣٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لە+ناو+دا دروستە لە ڕووی ڕێزمانییەوە. بۆ نموونە ئەم کتێبە ئەویشە کێشەی چییە بوترێ لە کەنەدادا؟ ھەرچەند لە زمانی خەڵکی بابان و ئەردەڵاندا /د/کە دەساوێت. بۆیە ئەو وشانەی بە ا دوایی دێن بڕێک جار ئیتر دایان پیا نالکێ یا دەبێ بە یا وەک لە کەنەدایا یا لە کەنەدا. بەڵام لە موکریان و لە کرمانجیی ژووروودا ئاساییە چون /د/کە ناسوێت. بۆیە با ببێت. سیحر لە ئیسلام مەعنییەکی تری ھەیە. ئەگەر وەھا بگوترێ سیحر لە ناوەوە دەگۆڕێ بۆ چاوگ وەک فێڵ لە فڵانکەس یا چاوکردن لە فڵانشت یا داوا لە فڵانکەس و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تاگ دەستکاری

بسم اللە الرحمن الرحیم تکایە پێداچونەوەیەک بەو تاگە بکەن من ڕێزمان و شێواز و ڕێنوسی وتارەکەم چاکردووە تکایە بڕیاربەن . سپاس هەریاد وتووێژ ‌١٧:٣٦ ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

@هەریاد: لەسەرەوەش وتم کە شێوازەکەی وەکوو شێوازی وتارەکانی تری ویکیپیدیا نییە و تا بەکارھێنەرێکی شارەزا (خۆت نا) بەسەرداچوونەوەیەکی باشی بۆ نەکات تاگەکە ناسڕینەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەی تۆ شارەزا نیت ؟ هەریاد وتووێژ

‏١٧:٣٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
@هەریاد: گەر دەرفەتم دەستکەوت، دەیکەم، بەڵام من بە کارەکانی تری ئەم پرۆژەوە سەرقاڵم و کاتم نییە بۆ ھەموو کارەکان. تکایە واژووەکەت چارە بکە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

واژووەکەم کێشەی نیە . گەر هەر وتارێک دروستکەم ئەم تاگەی لێدەی پاشان بڵێی کەسێکی شارەزا چاکی کە دوای بڵێی مەجالم نییە من چی بکەم ئەی من بۆچی وتار ئەنوسم بۆ ئەوەی فێربم . سپاس هەریاد وتووێژ ١٨:١٩، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

@هەریاد: من بۆ چاکەی ویکیپیدیا لێرەم نەک خراپەی. گەر پێویست بێت تاگ لێ بدەم، لێی دەدەم، و گەر پێویست بێت لای بدەم، لای دەدەم. تۆ ھەر لێرە من دەبینی، بەڵام گەر لە ڕاستیدا بەشدارییەکانم ببینیت، ھەقم پێ دەدەیت کە بۆچی دەرفەتم نییە. ئێوەش کەی پرسیارتان کردووە و وەڵامتان نەدرابێتەوە؟ بەھەرحاڵ، با جارێ وا بێت و ھەرکەسێک بینی، دەستێکی بۆ درێژ دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس بۆ ئەوەی کە جواب من یاوەتەوە ڕاستەکەی بەڵام ، تۆ لە مەبەستەکەم تێنەگەیشتی وتم گەر چاکی بکەم ئیتر پێویست ناکات تۆ سەرقاڵ بی پێوەی بۆیە وتم من فێربم چۆن ڕێزمان و شێوازو ڕێنوس دابنێم هەم کات بۆ تۆو ئەگەڕێتەوە هەم منیش فێر ئەبم . سپاس هەریاد وتووێژ

@هەریاد: بڕوانە وپ:شێ و چەند پەڕەیەکی تری شێواز. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئارام من چاکم کرد، ئەگەر عەزێت نییە سەیرێکی بکەن و ئەگەر بە شیاوتان بینی تاگەکە لابەرن. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانت خۆش بن. ڕاستییەکەی ماویەتی. گەر دەرفەتم ھەبوو، خۆشم بەسەرداچوونەوەیەکی بۆ دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٩، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پێموایە هیچ شتێک نەماوە بۆ چاکردن گەر بە شیاوتان زانی لابەرن سپاس هەریاد وتووێژ ‏١٤:٤٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: پێم بڵێ کێشەی ئەم وتارە چییە؟ Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٥:٥٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێوبەر دەستکاری

ئەی بۆ یەکجار پێداچونەوە ناکەیت ئیتر ببڕێتەوە .!؟ هەریاد وتووێژ ‏١٢:٢١، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کات هەبوو پەڕەی ئەحمەد شەماڵ چاکرد کەواتە پەڕەی سحر لە ئیسلامدا باشتر کە ھەتا ئەگات بە شێوازی نوسینی ستانداردی ویکی. سپاس هەریاد وتووێژ ۱٥:۱ ۳۰ی ئەیلوولی ۲۰۲۰ (UTC)

@هەریاد: تکایە پێویست بەم ھەرایە ناکات. من لێرە کاتم بۆ ھەموو کارەکان نییە. ئەحمەد شەماڵیشم چاک نەکردووە بەڵکوو چەند دەستکارییەکی خۆگەڕم کردووە. پەلەت چییە؟! من بۆ چاکەی ویکیپییدیا لێرەم نەک خراپەی. تکایە با چیی تر درێژە نەکێشێت. کاتم ھەبوو، خەریکی دەبم. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش بۆ چاکەی ویکیپیدیا لێرەم دەست خۆش بێ بۆ دەستکاری خۆگەڕ سپاس. هەریاد وتووێژ ‏١٤:٢٥، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی سیحر لە ئیسلامدام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١١:٣٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "سیحر لە ئیسلامدا".