وتووێژ:ئێتنیک

دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@Tessla نەتەوە nation-ە. بەپێی فەرھەنگەکان ئەمە قەومییەت یا قەومایەتی یا ئەتنیسیتە -یە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢١، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: قەوم وشەیەکی عەرەبییە، هەر وشەی نەتەوە و نەتەوەیی و نێونەتەوەیی و نەتەوایەتی بیستراوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بیستراوە، بەڵام نە بۆ ethnicity، بۆ nation. با عەرەبی بێ. ئەوە باشترە تا بۆ دوو چەمکی جیاواز و دوو زاراوەی زۆر گرنگی کۆمەڵناسی یەک وشە بە کار بھێنرێ. Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla نەتەوەیی واتە national. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤١، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: بەڵام من وەک تۆ بیر ناکەمەوە!، هەتا یەک وشەی کوردی وەستابێت، عەرەبی بۆ تێکەڵ بە زمانە دێرینەکەم بکەم؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٠٨، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla نەتەوەمان پێشتر بۆ nation داناوە. nation و ethnicity دوو شتی جیاوازن. منیش پێم باشە وشەی کوردی دانێین، بەڵام کاتێ نییە چی بکەین؟ Aza (لێدوان) ‏١٧:١١، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla بۆ ئەمە ئەڵێی چی؟ Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٦، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
Aza وشەی Nation بۆ نەتەوە، و وشەی National بۆ نەتەوەیی. وشەمان زۆرە ئەوەتا. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٠٢، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza @Calak @Tessla
ئەم وشەی ئێستا کێشە نییە، قەومییەت وشەیەکی عەرەبییە، و جێگرەوەکەی هەر "نەتەوەیی"ە، ڕاستە (nation) بە واتای نەتەوە دێت، بەڵام (Ethnicity) واتای کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی دەدات، واتە کێشە نییە گەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە. 1silent scientist (لێدوان) ‏٢١:١٢، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ھێندەی من بزانم ethnicity دەبێتە "نەژاد". ArkanEN123 ←وتووێژ ‏٢١:٥٧، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ArkanEN123 گرووپی نەژادیش دەوترێ و دروستیشە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستی پێم باشترە نەژاد لە بەرامبەر race دابنرێت، من کەمینەی ڕەگەزی-یم پێ درووستترە بۆ ethnicity، بۆ نموونە ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا، ئێزیدییەکان لە کوردستان، کورد لە تورکیا.ArkanEN123 ←وتووێژ ‏٠٨:٣١، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist دەی ئەمەم بۆ وەرگێڕە:
nationalism is love for different ethnicities in a nation.
بە قسەی ئێوە دەبێ بە:
ناسیۆنالیزم خۆشویستنی نەتەوەیییە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەکە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
"ھەستی نەتەوەیی (یان هەستی نەتەوایەتی) خۆشویستنی نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەکە". 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٦:٤٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist دەی «نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەک» مانای ھەیە؟! Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
واتاکەش بە ئینگلیزی یان عەرەبی هەر وایە و ئاساییە، کێشەی ئێمە ئەوەیە کاتێک وشەیەکی نوێ لەجێی وشەیەکی عەرەبی یان ئینگلیزی دادەنرێت دەڵێین ناڕێکە، بەڵام وانییە، عەرەب تا بتوانێت وشەی زمانی خۆی دادەنێت بۆ وتارەکان و گەلیش لای ئاساییە و پێی ڕادێت، بەڵام ئەوەی خۆمان خواخوایانە هەڵەیەک لە وشەیەکی کوردی هەبێت تا ئابڕووی زمانەکە ببات، زاراوەی کوردی سۆرانی دەتوانێت وشەی کرمانجی ببات لەجیاتی وشەی بیانی، بەڵام نە بەڕێوبەرانی ویکیپیدیا لەگەڵ ئەمەن و نە میری و نە کۆمەڵگە، زمانی کوردی ٤ زمانە لەڕووی ژمارەی وشەکان بەڵام ئێمە هێشتا وشە بیانییەکانمان لا پەسەندترە. 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist واتاکەی بە ئینگلیزی و عەرەبی ھەر وا نییە و ھیچیش ئاسایی نییە، تۆش نازانی چی ئەڵێیت و قسەی چی ئەکەی. ناشزانی واتا چییە. ناشزانی کە لە ڕوانگەی ھەندێ لە زمانناسانەوە خودی وشەی نەتەوەش لە بنەڕەتدا ندوة عەرەبی بە مانای کۆمەڵە و لە ڕوانگەی ھەندێکی تریشیانەوە لە نوادە -ی فارسییەوە ھاتووە بە مانای نەوە. کوێرانە پێت وایە پشتیوانی لە زمانی کوردی ئەکەیت، بەڵام بە کردەوە و لە واقیعا دوژمنی زمانی کوردیت. کەسێ کە لای وایە دەستەواژەی «نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیک» مانای ھەیە و ئاسایییە دوژمنی زمانی کوردییە. منیش تا لێرە بم ڕێگەت پێ نادەم. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣٨، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak @Pirehelokan @Aram @Sakura emad @Gejeluk @Serchia @MFTG @ArkanEN123 @Kushared
@مامۆستا Aza (لێدوان) ‏٠٧:٤٦، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دەتوانیت کۆمەڵگا تاگ بکەیت نەک هێرشی کەسایەتی بکەیتە سەر بەکارهێنەران. ڕێز لە قسەکانت نابینم ئاگاداربە ئەوە چەندەم جارتە. ئەمانە بۆ لە ویکیپیدیا هەیە (وپ:یەکدەنگی - ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن). Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٥٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla من تەنیا وەڵامی ھێرشەکەی ئەوم دایەوە کە لە پەردەدا دەڵێ تۆ خواخواتە ئابڕووی زمانەکە ببەیت. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٠٦، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza
کاک ئازا برا بەڕێزەکەم پێت ناخۆش نەبێت لەناو هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی کە بینیومن تۆ تاکە کەسیت کە وشەی بیانی زۆر بەکاردەهێنیت جا عەرەبی بێت یان ئینگلیزی، تۆ لەناو فارسدا گەورەبوویت و خووی ئەوانت گرتووە کە وشەکانی زمانەکانی دیکە کێشدارن و واتای سەرنج ڕاکێشیان هەیە، چونکە فارس دوای شەڕە ئیسلامییەکان وشەی عەرەبی زۆۆۆری بردووە کە ٥٠-٦٠٪ وشەکانیانن، تا ئێستا هیچ زمانێکم نەبینیوە ئەوەندە وشەی بیانی تێدا بێت، مەبەستەکەم ئەوەیە تۆ دەتەوێت وەک فارس هاوشێوە بین، بەڵام ئێمە زمانمان سەدقاتی ئەوان دەوڵەمەنترە بەڵام پێی نازانیت. 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٨:٢٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@1silent scientist ئەوەندەیە قەت لە من نابیسی بڵێم «نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەک» مانای ھەیە و ئاسایییە و باشە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: نەتەوایەتی ئەبێتە Nationality، بۆ ethnicity «نەژادێتی» یان «ڕەگەزێتی»م پێ دروستە. ‎Gêjełûk ‏١١:٠٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕەگەز بۆ race باشە، ڕەگەز لە ڕەگ کەوتۆتەوە، raceیش لە root (=ڕەگ). نەژادیش وا ئەزانم فارسی بێ. ڕەنگە نزیکترین وشەی کوردی بۆ ethnicity ھۆز بێ. Aza (لێدوان) ‏١١:٤٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ھۆز ئەبێتە عەشیرەت. وتارەکەشمان ھەیە، بڕوانە ئێرە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٤٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk ئەزانم. ئەڵێم نزیکترین وشەی کوردی بە چەمکی ئێتنیک رەنگە ھۆز بێ. ناڵێم ئەوە بە کار ببەین. Aza (لێدوان) ‏١١:٤٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
نەتەوەیی بۆ ناوی ئەم وتارە بێمەعنایە لە ڕووی مۆرفۆلۆجییەوە چون ئاوڵناوە نەک ناو! ئینجا نەتەوە بۆ بەرامبەری نەیشن دانراوە لە کوردیدا، پێویستە ئیتنیستە یان ئیتنیسیتی (واتە قەوم) لە نەتەوە جیا بکرێتەوە. لە ڕابردوودا لە عەرەبی و تەنانەت کوردی و فارسیدا وشەی قەوم بۆ ھەمووی نەتەوەی کورد (یان نەتەوەکانی تر) بەکاربراوە. ئەمە ئاساییە لە زماندا چون وشە دەتوانێت گۆڕانی مەعنایی ھەبێت وەک میللەت کە وشەیەکی عەرەبییە بە مەعنای دین کە فارس خواستوویە بۆ نەتەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم باشە کوردی بێت بەڵام با وشەیەکی چاکتر وەبینین. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٠٩، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر چەند زیاتر ڕەگەز واتای «نژاد» دەدا بەڵام لە وتاری ڕەگەزپەرستی بەکارھاتووە، بۆیە دەتوانین بۆ ethnic group؛ «گرووپی ڕەگەزی» بەکاربێنین. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ئەو وتارەی ئێستا لەگەڵ وتاری کۆمەڵەی نەتەوەیی تێکەڵ کراوە، تکایە لێرەش لەسەر ناوێکی چاک ساغ ببنەوە و تێکەڵیان بکەن. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٨:٢٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بێ مەعنا نا، بێ واتا کوردییە. وە ناوێکی درووست و باش بدۆزنەوە با ڕامانی لەسەر بێت و دایبنێین بۆی. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٧، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە ھەموومان پێمان خۆشە وشەی کوردی دابنێین بەڵام بە زۆرەملی نابێ!
من پێم وایە کەسێک کە دەڵێ «نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەک» مانای ھەیە لێدوان لەگەڵی بێمانایە (واتا-یش بە ھەڵە دەزانم و تا ئێستا لە یەک کوردی نەخوێندەوارم نەبیستووە بڵێ واتا و لێشان پرسی نازانن یانی چی؛ نازانم لە کوێوە ھاتووە).
بە بڕوای من شتەکە ڕوونە. nation یانی نەتەوە و national نەتەوەیی. دەی زانیمان نەتەوەیی نابێتە Ethnicity. تەواو!
ڕەگەز دەبێتە race وەک چۆن ڕەگەزپەرستی دەبێتە racism. فارس بە ڕەگەز دەڵێ نژاد و بە ڕەگەزپەرستی دەڵێ نژادپرستی. نەژاد وشەیەکی فارسییە و کوردییەکەی دەبێتە ڕەگەز. دەست لە وشەی نەژاد ھەڵ بگرن ئەگەر زۆر لە وشەی کوردی دەگەڕێن.
بۆ Ethnic نازانم چی باشە بەڵام دەزانم نەتەوەیی ھەڵەیە. بەرامبەری عەرەبیشی نییە و بە عەرەبیش دەڵێن إثنية. ئێمەیش ھەر دەتوانین بڵێین ئێتنیک و کۆمەڵەی ئێتنیکی. لە تورکی و کرمانجی و ڕووسی و زۆربەی زمانەکانی دنیادا ئەم وشەیە بەرامبەری نییە. چاوی ئێمەیش لەوان ڕەشتر نییە.
دەشتانەوێ وشەی بۆ دابنێین کێشە نییە بەڵام نەتەوەیی شێکی ترە لای بەن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٨:٤٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak سپاس، منیش ئێتنیک -م پێ باشترە. Aza (لێدوان) ‏١١:٤٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak، @Aza: لێرەدا هیچ وشەیەکی ترم نییە تا بڵێم هەڵەیە یان ڕاستە. گەر ئەم ناوە بکرێت بە ئێتنیک ئەوا کێشەیە، بەڵام دیارە کە ناچارین. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٠٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla ئێتنیک کێشەیە، بەڵام نەتەوە جیاجیاکانی ناو نەتەوە بێکێشەیە. Aza (لێدوان) ‏١٢:١٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ببورە، بەس باسی کام ڕستە دەکەیت؟، ئەو ڕستەیەی خۆت درووست کردووە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:١٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla تۆ ئەڵێی ethnicity نەتەوەیییە. باشە؟ کەوایە different ethnicies in a nation بە قسەی تۆ ئەبێ بە «نەتەوەیییە جیاجیاکانی ناو نەتەوەیەک». تازە من تۆزێ ساغتریشم کردەوە و کردم بە نەتەوە جیاجیاکان، نە نەتەوەیییە جیاجیاکان. Aza (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەگەر لەسەر قسەکەم(ناوی وتارەکە) سوور بومایە، لەسەرەوە بە تۆو پەڕێز چالاکم نەدەوت وشەی ئێتینک دابنێن چونکە وشەمان نییە. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak لە زمانی ئینگلیزی ethnic cleansing هەیەو لە کوردیدا دەستەواژەی پاکتاوی ڕەگەزی ڕەگی خۆی داکووتاوە وەک هاوواتای، بۆیە هەروەک چۆن لە racism ڕەگەز بۆ race بەکارهاتووە، لە پاکتاوی ڕەگەزیش ethnic کراوە بە ڕەگەز، بۆیە پێم وایە ڕەگەز ئەبێ وەک هەڵبژاردەیەک بهێڵینەوە مەگەر ئەوەی وشەی باشترمان هەبێت. بۆچوونت لەسەر کەمینەی ڕەگەزی چییە؟ لە ویکیپیدیای کوردی هێشتا وتاری minority group ـی ئینگلیزی نەکراوە بە کوردی، بۆیە نابێ ناوێک دابنێین کە کێشە بۆ ئەو وتارەی دیکەش درووست بکات کاتێک درووست ئەکرێت. ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@ArkanEN123: قسەکەت جوانە لەناعیلاجیان بۆ ethnic و race یەک وشەمان داناوە بەداخەوە. ئەودەم کە وایان کردووە دەبوا زانیبایان ئەم کارە کێشە دروست دەکا و ئێستایش بەڕاستی بۆتە ھۆی کێشە. دەبێ سنووری مانای وشەکان دیاری بکرێ ناکرێ یەک وشە بۆ چەند چەمکی جیاواز دابنرێ. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٨، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستاکە منیش لەگەڵ «ئێتنیک»م. تکایە وتاری کۆمەڵەی نەتەوەیی تێکەڵ بکەنەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٢٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj ئەڵبەت ئێتنیک ethnic -ە. ethnicity ئەبێ بە ئێتنیسیتە. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: دروستە بەڵام لە ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەر دووکیان تێکەڵ کردوون. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٤٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ئەی ڕەچەڵەک چۆنە؟ چۆن بۆ وتاری ڕەچەڵەکناسی لە ویکیپیدیای فارسی «قوم‌شناسی»یان بەکارھێناوە. ئەگەر دروستبێ دەبێ ڕەچەڵەک مانای قەوم بدات. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٥١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Nskoalj پێم وایە پێکابێتت. لە زۆر باش ئەچێ. با زیاتری لێ بکۆڵمەوە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٢١، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza و @Nskoalj: من چەند ساڵ لەمە بەر بۆ descent وشەی ڕەچەڵەک-م دانا جا ئیتر نازانم (پۆل:ئەڵمانییەکانی بە ڕەچەڵەک کورد). چالاک وتووێژ ‏٠٤:٣٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak
وتاری وا هەن پڕی وشەی عەرەبی و ئینگلیزین، کە خوێنەر لە زۆربەی تێناگات و پێویستی بە چاککردن هەیە، ڕاستە خەڵکێکی زۆر ناڵێن "واتا" بەڵام لە واتای وشەکە تێدەگەن گەر نەشیڵێن، کێشەکە نەبوونی یاسایە، یاسایەک نییە وشەیەک قەدەغە بکات کە زۆر نامۆیە جا کوردی بێت یان بیانی، گرنگیدان بەزمانی کوردی دەگمەنە، یان بەکارهێنەری وا هەن بە پۆزی دەزانن وشەی عەرەبی و ئینگلیزی دانێن، نەمگوتووە پڕی بکەن لە وشەی پەتی و خوێنەر لە هیچیان تێنەگات، بەڵکو دەڵێم بەشێوەیەک وشەکان بۆ وتارێک دابنێن کە بچێتە مێشکی کۆمەڵگە، و شێوازی نووسینی کوردانی ڕۆژهەڵات بەزۆری پەسەند نییە، چونکە شێوەزاری ستاندار لە باشووری کوردستان بەگشتی شێوەزاری سلێمانییە، دەبێت ئەوەش چارەسەرێکی هەبێت. 1silent scientist (لێدوان) ‏١٨:٠٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بۆ گواستنەوەکە زۆرتر لەسەر ئێتنیک ساغ بووینەوە ھەتا ئیتنیک، وشەی ڕەچەڵەکیش ئێستا لەسەر باسە. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٩:٥٤، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە بەڕێزم. بیگۆڕە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئێتنیک".