وتووێژی پۆل:ئیمپڕاتۆرەکانی ژاپۆن

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

سڵاو کاک @Aram: تکایە ھەرچی ناوی ئیمپڕاتۆرە بۆ ئیمپراتۆری وەگوازە، زۆر سپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٠:٠٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @Ahrir: ڕاستییەکەی ئەم وشەیە سەر بە کێشەیە. چەند جارێکیش وتووێژ کراوە، بەس ئەوەندەی من بزانم ئەنجامی نەبووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٠، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: @Serchia: @Aza: @Kushared: بەڕای ئێوە چی بکەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٣٨، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕێی قەڵەو کردن لەم وشانە تایبەت بە ناوچەی موکریانە. ئیمپراتۆر باشترە. Aza (لێدوان) ‏١٢:٠٣، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
نا کاک @Aza: خەڵکی سلێمانیش لەو وشانە بە ڕێی قەڵەو گۆ دەکەن. بۆ نموونە دەڵێن فەڕش نەک فەرش. بەس من زیاتریش مەبەستم ئەوە بوو کە ئیمپڕاتۆریەتی فڵان، ئیمپڕاتۆرییەتی فڵان یان ئیمپڕاتۆرێتی فڵان کامیان دروستە؟ لە چەند شوێنێکی تریش ئاماژەم پێیان داوە وەک وتووێژ:ئەشرەف غەنی، وتووێژ:نوێژی تەراویح، وتووێژ:ناوەرۆکی ئازاد، وتووێژ:یەزدانێت و وا بزانم ھی تریش. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٢، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بە «ر» بێت. کەسەکە دەبێتە «ئیمپراتۆر» و دەسەڵاتەکەش «ئیمپراتۆریەت». سەرچیا‏٢٠:٥٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
«ئیمپراتۆریەت» عەرەبییە کوردییەکەی دەبێتە «ئیمپراتۆریەتی» یان «ئیمپراتۆرێتی»؛ ئەمە ھەزار کەرەت. کورد ناڵێ کەسیەت دەڵێ کەسیەتی. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئینجا ئێستا پاشگری -یەت کێشەیە. چی دەڵێن «ئیمپراتۆرێتی» جێگیر بکەین؟ منیش ئەمە ھەزار جار بڵێم کە تووڵامراز (کە زۆریش بەکاردێت) وشەکانی چۆنیەتی و بەرپرسیاریەتی و ئەو پێڕانە دەکاتە چۆنییەتی و بەرپرسیارییەتی و ئەو پێڕانەی تر. ئەمە لە وشە عەرەبییەکانی عەقڵیەت و قافیە و زۆر وشەی تریش ڕوو دەدەن، بەس بە ناچاری ئەو وشانەم داخل کردووە تا نەیکاتە عەقڵییەت و قافییە و… با پاشگری -ێتی بن باشترە و ئەو کێشەشمان نابێت. من لە ئێستادا ھیچ بیرۆکەیەکم نییە بۆ پێشگرتن لەوە چونکە ھەر ئەو چەند وشەیە نین. گەر ناڕازیشن، ئەوا ناچار بە زیادکردنی ئەو وشانە بۆ دکشنەرییەکە دەبین کە ئەمە وا دەکات وشەگەلێکی زۆر زیاد بکەین و کێش و قەبارەی ئامرازەکەش زیاد دەبێت، و کاتێکی زیاتری پێ دەچێت تا کار بکات. ئیتر خۆشتان دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئیمپڕاتۆرەکانی ژاپۆن".