وتووێژ:یەزدانێت
کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak
گەلۆ یەزدانێت دروستە؟--Aza (لێدوان) ١٣:١٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)
- ھەڵەی تەواوە.--چالاک وتووێژ ١٩:١١، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (UTC)
- @Calak دەکرێ ئەم وتووێژە دووبارە بکەینەوە؟ یەزدانێت ڕاستە یان یەزدانیەت؟ یان چی؟ ◂ ئێپین ♬ ٠٠:٤٤، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- من یەزدانی م پێ دروستە. -Aza (لێدوان) ١٠:٥٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
- ئەگە ئەمە ڕێبازە وەک چۆن وتمان سۆفییایەتی ئەمەیش دەبێتە یەزدانیەتی یان یەزدانێتی. یەزدانیەت عەرەبییە چون پاشگری -یة عەرەبییە. بە کوردی دەڵێن -یەتی وەک إنسانية کە بە کوردی دەبێتە مرۆڤایەتی نەک مرۆڤیەت.-- چالاک وتووێژ ١٠:٣٧، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)
ێت و یەت
دەستکاریئەم «ێت» «یەت»ەش کێشەی زۆری لە پەرەپێدانی تووڵامراز بۆ من دروست کردووە! ئێستاش نازانم کامە لەمانەی خوارەوە دروستەکەیە!
- چۆنیەتی یان چۆنییەتی یانیش چۆنێتی؟
- بەرپرسیاریەتی یان بەرپرسیارییەتی یانیش بەرپرسیارێتی؟
- ئیمپڕاتۆریەتیی فڵان یان ئیمپڕاتۆرییەتیی فڵان یانیش ئیمپڕاتۆرێتیی فڵان؟
ئەمانە یەکلایی بکرێنەوە، منیش ھەناسەیەک دەدەم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٠٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
- مامە ئارام بە ڕای من ئاوایە؛
- چۆنیەتی
- بەرپرسیاریەتی
- ئیمپڕاتۆریەتیی فڵان
ئەمانەی پاشگری یەتی وەرگرتووە با برادەرانیش ڕای خۆیان دەربڕن. سپاس --ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ١٣:٤٤، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)
- @-Haryad: سپاس بۆ وەڵامەکەت، بەڵام ئێمە ھەردوو پاشگری «یەتی» و «ێتی»مان ھەن. من مەبەستم ئەوە بوو کە کامە دروستترین شێوازی ڕێنووسەکەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)
- من ئەوەی کە نووسیوومە لە سەرەوە، ئەوەم پێ ڕاسترە وەک خۆم. ئیتر با بزانین برادەران ئەڵێن چی؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ١٨:٢٩، ٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)
- چۆنیەتی یا چۆنێتی
- بەرپرسیاریەتی یا بەرپرسیارێتی
- ئیمپڕاتۆریەتی یا ئیمپڕاتۆرێتی
- دوو پاشگرمان ھەیە -یەتی یا -ئێتی و ھەر دووکیانیش ڕاستن بەڵام چۆنییەتی-مان نییە.-- چالاک وتووێژ ١٠:٣٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)