وتووێژ:نوێژی تەراویح

کۆتا لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Haryad Xasraw

@Aram:ناونیشانەکەم ھەڵە نووسیوە چاکى بکە (تەراوێح)بۆ (تەڕاویح)ڕاى قەڵەو ✏️ Karem - ‏١٩:٤٤، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kareeeeem:  کرائارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من پێش ئەوە ناوەکەم گۆڕی بە تەراویح. پێم وایە دەنگی سێیەمی وشەکە زیاتر لە (ر) نزیک بێت. سەرچیا‏١٤:٤٢، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەر دەڵێم تەڕاویح. لەسەر کێشەی «ر» و «ڕ» کە ھەن و ئەوەندەی ئێستا لەبیرم بێت جگە لە فەڕش کە دەڵێم فەرش، ھەر بە قەڵەوەکە وشەکان دەردەبڕم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٦، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Aram: ویستم ئەوە بڵێم کە وشەکە بەڕاستی تەراویح نەک تەڕاویح لە دەربڕینیشدا زۆر بە قورسی دەوترێت. سپاس Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٧:٠٥، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تا ئێستا دوو بە دووە. کەواتە ھەردوو دەربڕینەکە ھەیە. بۆ من تەراویح ناخۆشتر گۆ دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٣، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر تەراوێحەکە باوترە ھەتا تەڕاویح (مرۆڤ دەخاتەوە بیری تەڕی). دووھەمەکە شێوەی گۆکردنی عەرەبییە. تەراویحیش دەوترێ. بڕوانە مەلا عەبدولکەریم چۆن ھێناویە لە مەولەویدا یا عەلادین سەجادی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٤٥، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تەراوێح ڕەنگە زیاتر لای ئێوە و لە ئەردەڵانیدا باو بێ. لە ئەردەڵانیدا زۆرجار دەنگی ئی ئەگەر پێش ئاخرین دەنگ بێ دەیکەنە ئێ. بۆ نموونە فێڵ لە جیات فیل. ئەم گۆڕانە ھیچ جێگەیەکی لە کوردی ستاندارددا نییە و تایبەتی شێوەزارانە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٣، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تەڕاویح وشەیەکى عەرەبیە، ئەگەر دەنگە عەرەبییەکەى وەرگرین دەبێت بە -ڕ- چونکە لە عەرەبى ئەگەر پیتى پێش ر فەتحەبوو ــَـ بەگڕى دەخوێندرێتەوە، بەڵام لە کتێبەکوردیەکان بە ھەردوو جۆر ھاتووە، من 'تەڕاویح'ـم پێ بەسەندە ✏️ Karem - ‏٢٢:٠٠، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە ┐─────────────────────────────────└
، @Calak:، ئەو قسەیە کردووتە ڕاستە. (ھەرچەند فێڵ مەگەر لە سنە ئەگەرنا باو نیە). بەڵام ئەوە لە بەرچاو بگرە کە سۆرانی کرمانجییە کە توێیەک گۆرانی کشاوە بە سەریدا. ئەو توێیە لە ئەردەڵان و بابان ئەستوورترە و لە موکریان ناسکتر. بەو قسەیەیە بێت ئەشێ وشەی وەک دێر و کێر بگۆڕین بە دیر و کیر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٥٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: نا ئەم دوو قسەیە یەک نین! ئەوەی من وتم گۆڕینی ئی بۆ ئێ لە ئەردەڵانیدا بوو، ئەوەی جنابت فەرمووت گۆڕینی ئێ بۆ ئی-یە لە موکری و کرمانجیدا. ھەڵبەت ئەمە تا ڕادەیەک لە سلێمانیشدا ھەیە. بۆ نموونە لای ئێمە و بە کرمانجی دەڵێن کیر بەڵام لە سلێمانیدا وا نییە. بەڵام بۆ وشەی میز-ی موکری و کرمانجی لە سلێمانیشدا ھەر دەڵێن میز و ناڵێن مێز (کە چی بە ئەردەڵانی دەڵێن گمێز).
ھەر وەک ڕوونم کردەوە گۆڕینی ئێ بۆ ئی تا ڕادەیەک لە کوردی ستانداردیشدا خۆی دەنوێنێ (کە من لایەنگری ئەمە نیم) بەڵام گۆڕینی ئی بۆ ئێ وا نییە و زیاتر تایبەتی شێوەزارەکانە. بۆیە لێرەدا لەگەڵ تەراویح-م (بۆ ڕ و ڕ-یش ھیچ ڕایەکم نییە).-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لە ناوچەی سەقز "تەراوێح" دەڵێن. Min.neel (لێدوان) ‏١١:٠٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لە سەقزیش ئەم دیاردەیەی وا باسمان کرد ھەیە. بۆ نموونە شارێک ھەیە لەوێ ناوی ساحێوە. دەیسان دەبینین ساحیب یانی ئی بووەتە ئێ.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:٠١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
نە تەراوێح نە تەڕاویح تەنھا تەراویح تەواو. Haryad Xasraw وتووێژ ‏١٦:٢٧، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "نوێژی تەراویح".