ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین (simplified Chinese , لەلایەن فیفا بە چین PR ناسراوە) نوێنەرایەتی کۆماری گەلی چین دەکات لە تۆپی پێی کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی چینەوە بەڕێوەدەبرێت. چین لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٠ جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیای بەدەستھێنا، لە ساڵانی ١٩٨٤ و ٢٠٠٤ پلەی دووەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەدەستھێنا. دوای ئەوەی چین نەیتوانی بگاتە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، چین بۆرا میلتینۆڤیچی بەڕێوەبەری سربی وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانی دەستنیشانکرد، چینیش بەختی خۆی زیادی کرد. وڵاتەکە توانی پلەی چوارەم بەدەستبھێنێت لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٠٠.[١] ئاستە باشەکەی لە لوبنان متمانەی چینییەکانی بەرزکردەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٢ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی فیفا، چین تەنھا یارییەکی دۆڕاند و تەنھا یەک یەکسانبوو، ھەموو یارییەکانی دیکەی بردەوە، دیارترینیان بردنەوەی گرنگ بوو بە ئەنجامی ١–٠ لە عومان دواجار گەیشتە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢, ئەمە یەکەم و تا ئێستا دوایین بەشداری ھەڵبژاردەکەیە لە جامی جیھانیی فیفا.[٢] لە مۆندیالی ٢٠٠٢، چین دوای سێ یاری لە یاریگاکان دوورخرایەوە بەبێ ئەوەی یەک خاڵ بەدەستبھێنێت و تەنانەت گۆڵێکیش تۆماربکات لە کاتی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکەدا.[٣]
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین | |
---|---|
بە Chinese (China): 中国国家足球队 | |
لقی | national association football team |
وڵاتی وەرزش | چین |
ناو بە زمانی فەرمی | 中国国家足球队 |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ |
وڵات | چین |
ڕاهێنەر | مارچێلۆ لیپی، Aleksandar Janković، Branko Ivanković |
کاپتن | Zheng Zhi |
خاوەن | Chinese Football Association |
وێبگە | http://www.thecfa.cn/ |
Kit supplier | نایکی |
کۆدی وڵات لە فیفا | CHN |
ڕکابەرییەکان
دەستکاریژاپۆن
دەستکاریڕکابەری چین لەگەڵ ژاپۆن نموونەی ئەوە بوو کە لە یاری کۆتایی جامی ئاسیای ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر خاکی خۆی بە ئەنجامی ٣–١ دۆڕا.[٤] دەوترێت ئاژاوەگێڕییەکانی دواتر لەلایەن ھاندەرانی چینییەوە لە یاریگای کرێکاران بەھۆی ناوبژیوان لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا و بەرزبوونەوەی ھەستی دژە ژاپۆنی لەو کاتەدا بووە.
کۆریای باشوور
دەستکاریڕکابەرییەکی دیکە لەگەڵ کۆریای باشووری دراوسێیە کە چین لە نێوان ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ٢٠١٠ (٢٧)یاری بەرامبەری ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی یەک یاریش بباتەوە؛ بەڵام دواجار چین یەکەم سەرکەوتنی خۆی بەرامبەر کۆریای باشوور لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٠ تۆمارکرد، لە کاتی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئەنجامی ٣–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
ھۆنگ کۆنگ
دەستکاریڕکابەرییان لەگەڵ ھۆنگ کۆنگ دروست بووە بەھۆی گرژییە سیاسییەکان و ھەروەھا کێشەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨. بەھۆی ئەوەی ھاندەرانی ھۆنگ کۆنگ قسەی ناشرینیان بە سروودی نیشتمانی چینی دەووت، کە ھۆنگ کۆنگ لەگەڵ چین ھاوبەشی دەکات، یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ زۆر گرژ بوون و ھەردوو یارییەکە بە ئەنجامی ٠–٠ یەکسان بوون.
ئۆزبەکستان
دەستکاریڕکابەری لەگەڵ ئۆزبەکستان پێشھاتێکی ئەم دوایییە، بەڵام لە ئەنجامەکانی پێشووشەوە سەرچاوەی گرتووە کە چین لە چەندین یاری تۆپی پێی کێبڕکێدا تووشی شکستت بوون بە دەستی ئۆزبەکستان. ھەردوو وڵات بۆ یەکەمجار لە یاری کۆتایی یارییەکانی ئاسیای ساڵی ١٩٩٤ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، کە ئۆزبەکستان چینی سەرسام کرد بە بردنەوەی ٤–٢ و بەدەستھێنانی مەدالیای زێڕ.[٥]زۆری نەخایاند ئەمە دووبارە بووەوە لە جامی ئاسیای ساڵی ١٩٩٦، کە یەکەم یاری ئۆزبەکستان بوو لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی تۆپی پێی کێبڕکێدا، کە چین تووشی شکستێکی گەورە بوو بە ئۆزبەکستان بە ئەنجامی ٠–٢ لەو کاتەوە ئۆزبەکستان زۆرجار بووەتە ڕکابەرێکی کێشەدار بۆ چین، زۆرجار چین لە یارییە ڕکابەرییەکان بەرامبەر ئۆزبەکییەکان زیاتر لە بردنەوەکانی دۆڕاندووە.[٦] چین ھەرگیز لە خاکی ئۆزبەکستان لە ئۆزبەکستانی نەبردووەتەوە.
ڕێزلێنان
دەستکاری- جامی ئاسیا
- یارییەکانی ئاسیا
ھەرێمی
دەستکاری- جامی تۆپی پێی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا
- براوەکان (٢): ٢٠٠٥, ٢٠١٠
- پلەی دووەم (٢): ٢٠١٣, ٢٠١٥
- پلەی سێیەم (٥): ٢٠٠٣, ٢٠٠٨, ٢٠١٧, ٢٠١٩, 2022
- جامی شانشینی
- پلەی دووەم (٢): ١٩٩٠, ١٩٩٨
- یارییەکانی ڕۆژھەڵاتی دوور
- براوەکان (٩): ١٩١٥، ١٩١٧، ١٩١٩، ١٩٢١، ١٩٢٣، ١٩٢٥، ١٩٢٧، ١٩٣٠ (ھاوبەش)، ١٩٣٤
- پلەی دووەم (١): ١٩١٣
پاڵەوانێتییە بچووکەکان
دەستکاری- جامی چین
- Third place (1): 2017
- جامی دانھیل
- براوەکان (١): ١٩٩٧
- پلەی دووەم (١): ١٩٩٩
- پاڵەوانێتی چوار نەتەوە (چین)
- براوەکان (2): January ٢٠٠٠, ئەیلوول ٢٠٠٠
- Third place (1): ٢٠٠١
- جامی شا (تایلەند)
- براوەکان (١): ١٩٩٣
- پلەی دووەم(١): ٢٠٠١
- پلەی سێیەم (1): 1980 (shared)
- جامی کیرین
- Third place (1): 1984 (shared)
- جامی سەری ساڵی مانگ
- براوەکان (١): ١٩٧٨
- پلەی دووەم (٢): ١٩٨٩, ١٩٩٠
- جامی مێرلیون
- براوەکان (١): ١٩٨٦
- پلەی سێیەم (١): ١٩٨٣
- جامی نەھرۆ[٧]
- پلەی دووەم(٤): ١٩٨٢, ١٩٨٣, ١٩٨٤, ١٩٨٦
- پلەی سێیەم (١): ١٩٩٧
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «再次申办亚洲杯——中国明白了» (بە چینی). CCTV.com. ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٠. لە ٥ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Chinese football team qualifies for 2002 World Cup Finals». China.org. n.d. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Chi، Samuel (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «China and the World Cup». The Diplomat. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Yardley، Jim (٩ی ئابی ٢٠٠٤). «In Soccer Loss, a Glimpse of China's Rising Ire at Japan». The New York Times. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Xitoy Xirosima — 1994 finalini sotganmi?». Daryo. ٧ی ئابی ٢٠١٤. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە. ١١ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «中国队 Vs 乌兹别克斯坦队的历史战绩及比分预测-体育频道-手机搜狐». Sohu. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Roy، Abhishek (١٤ی ئابی ٢٠٠٧). «Revisiting some of the memorable moments of the Nehru Cup». TwoCircles.net. IANS. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی چین تێدایە. |