ھەنگۆر

(لە هەنگۆرەوە ڕەوانە کراوە)

ھەنگۆر لە دواھەمین قۆناغی ڕووناکیدا ڕوو دەدات، یان لە کۆتایی ڕووناکی گەردونی دوای خۆراوابوون و ڕێک پێش شەو ڕوو دەدات. پێش داکشان، لە ماوەی زوو تا قۆناغەکانی ناوەڕاستی تیشکی ڕووناکی، ڕەنگە لە کاتی ساماڵ و ئاسمانی ڕووندا ڕووناکی پێویست لە ئاسماندا ھەبێت بۆ بینینی دەرەوە بەبێ ڕووناکی دەستکرد،[١] بەڵام کاتێک پەپکەی خۆر بۆ خوار ٦پلەی ژێر ئاسۆ دەڕوات کەش تاریک دادێت و مرۆڤ پێویستی بە ڕووناکی دەستکرد دەبێت بۆ بینینی دەورووبەری. وشەی Dusk ی ئینگلیزی بە زۆری ئاماژە بە دوسکی گەردونی دەکات، یان تاریکترین بەشی شەو پێش ئەوەی شەو دەست پێ بکات، بەڵام لە زمانی کوردیدا پێی دەوترا ھەنگورێ یان ھەنگۆر کە مەبەست لێیان ئەوکاتە بووە کە ھەنگ لە کوڵانەکەیان دەمینێننەوە و ھەندێکیشیان دەردەچن بەرەو چرا و ڕووناکی ماڵان (ئەو کاتەی کە پێویستە چرا ھەڵبکرێت) لە زۆر شوێنیش ئەم وشەیە بە واتای ھەیڤ بەکار دێت کە مەبەستیان لێی، کاتی دەرکەوتنی مانگ و ئەستێرەکانە.[٢]

پێناسە تەکنیکییەکان دەستکاری

کاتی تاریکبوون ئەو ساتەیە کە لە کۆتایییەکانی ڕووناکی گەردونی ڕوو دەدات، ڕێک پێش کەمترین گەشانەوەی ئاسمانی شەو دادێت، یان ڕەنگە وەک تاریکترین بەشی پرشنگی ئێواران بیری لێ بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕووی تەکنیکییەوە سێ قۆناغی ھەیە:

  • ھەنگۆری شارستانی، ناوەندی پەپکەی خۆر لە ئێوارەدا بەرەو ٦ پلەی ژێر ئاسۆ دەڕوات. کە لە خۆراوابوون دەست پێ دەکات. لەم کاتەدا ھێشتا شتەکانی دەوروبەر لێک جیا دەکرێنەوە و بەپێی بارودۆخی کەشوھەوا ڕەنگە ھەندێک ئەستێرە و ھەسارەش دەست بکەن بە دەرکەوتن. ئاسمان لەم کاتەدا ڕەنگی زۆری ھەیە وەک پرتەقاڵی و سوور. لەو دیو ئەم خاڵەدا ڕووناکی دەستکرد لەوانەیە پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە دەرەوەدا، ئەمەش بەپێی بارودۆخی شوێنەکە.
  • ھەنگۆری دەریایی، وا دیارە خۆر لە ئێوارەدا بەرەو ١٢ پلەی ژێر ئاسۆ دەجوڵێت. کۆتایی ئەو تروسکاییانەی ناو دەریاییە کە لە ھەنگۆری شارستانییەوە دەست پێ دەکات، لەم کاتەدا شتەکان کەمتر جیاکەرەوەن، ئەستێرە و ھەسارەکان وا دەردەکەون کە گەشاوە بن.
  • لە ھەنگۆری گەردوونناسی، پێگەی خۆر لە ئێواراندا ١٨ پلەی لەژێر ئاسۆدایە. کۆتایی ڕووناکیی گەردوونە، کە لە ھەنگۆری دەریاییەوە دەست پێ دەکات، دوای ئەم ئەم قۆناغە چیتر خۆر ئاسمان ڕۆشن ناکاتەوە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Definition of DUSK". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-20.
  2. ^ http://aa.usno.navy.mil/faq/docs/RST_defs.php ١٤ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Dusk – Definition and Meaning". www.timeanddate.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-20.