ھیپۆفیز
کوێرە ڕژێن
(لە هیپۆفیزەوە ڕەوانە کراوە)
هیپۆفیز ئاڵگێکە بە قەد نۆکێک دەبێت(٥ گرەم لە مرۆڤدا) لە لەشی بڕبڕەدارەکاندا کە تەرەشوحەکانی خۆی دەکاتە ناو خوێنەوە. هیپۆفیز لە سرمیچی دەم و کەفی ئێسکی کەللەسەردایە.[١] زۆر جار وەک (ڕژێنی سەرەکی) ئاماژەی بۆ دەکرێت، چونکە کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە چالاکییەکانی ڕژێنەکانی تر دەکات. قەبارەی ئەم ڕژێنە تەنھا ھێندەی قەبارەی دەنکە نۆکێک دەبێت و کێشی تەنھا (٠،٥) گرامە و دەکەوێتە بەشی بنەوەی مێشکەوە. لە سەروو ئەم ڕژێنەوە ڕژێنی (ژێر سالامۆس) ھەیە، کە ئیشوکاری ڕژێنی هیپۆفیز لە ڕێگەی پەیامی ھۆڕمۆنی و کارەباییەوە ڕێک دەخات.
لە وەڵامی پەیامە ھۆڕمۆنییەکاندا، بەشی پێشەوەی ڕژێنی هیپۆفیز ئەم ھۆڕمۆنانە دەردەدات:
- ھۆرمۆنی گەشە: دەبێتە ھۆی گەشەی ئێسک و ماسولکە (کە ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی باڵای مرۆڤ-ھەتا تەمەنێکی دیاریکراو-).
- ھۆڕمۆنی ھاندەری پەریزادە: ھانی ڕژێنی پەریزادە دەدات بۆ ڕشتنی ھۆڕمۆنی (ت٣) و (ت٤) کە ھانی ڕمانەکردارەکان دەدەن لە خانەکانی تری لەش دا.
- ھۆڕمۆنی ھاندەری ھێلکۆکە: ھانی دروستکردنی ھێلکۆکە دەدات لە مێیینەدا، بەڵام لە نێرینەدا ھانی دروستکردنی تۆو دەدات.
- ھۆڕمۆنی دروستکەری زەردەتەن: ھانی ھێلکەدانەکان دەدات بۆ دروستکردنی ھۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە مێیینەدا، بەڵام لە نێرینەدا ھانی دروستکردنی تۆو دەدات.
- ھۆڕمۆنی پڕۆلاکتین: لە مێیینەدا ھانی خانەکانی مەمک دەدات بۆ بەرھەمھێنانی شیر، بەڵام ئیشی ئەم ھۆڕمۆنە لە نێرینەدا نەزانراوە.
- ھۆڕمۆنی ھاندەری سەر گورچیلەڕژێن: ھانی ڕژێنی سەر گورچیلەکان دەدات کە ھەندێک ھۆڕمۆنی (ستیرۆید)ی دەربدەن کە گرنگییەکی زۆریان ھایە بۆ ژیانی مرۆڤ.
بەڵام لە وەڵامی پەیامە کارەباییەکاندا، بەشی دواوەی ڕژێنی (پیتویتەری) ئەم ھۆڕمۆنانە دەردەدات:
- ھۆڕمۆنی دژەمیز: ھانی گورچیلەکان دەدات کە ماددە شلەکان ھەڵبمژێتەوەو میزێکی کەمتر دروست بکات.
- ھۆڕمۆنی (ئۆکسیتۆسین): ھانی دەستپێکردنی کرداری منداڵبوون و کرژبوونی منداڵدان و دەرپەڕینی شیر دەدات لە ژنان دا.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Oklahoma State, Endocrine System ١٢ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- زانستەکان
- کتێبخانەی نیشتیمانی پزیشکی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھیپۆفیز تێدایە. |