نەسرین فەخری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧، سلێمانی - مردووی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) کەسایەتی ژنە نووسەر، ئەکادیمیی و زمانزانی کورد بوو. ئەو یەکەم کەس بووە کە دکتۆرای لە زمانی کوردی بە دەستهێنا بێت.[١] ئەو ١١ کتێبی بە زمانی کوردی، ١٠ کتێبیش بە عەرەبی بڵاوکردۆتەوە، هاوکات ١٢ کتێب بە کوردی و ٣ کتێبی دیکە بە عەرەبی وەک دەستنووس ماوەتەوە.[٢]

نەسرین فەخری لە تەمەنی لاویدا.

ژیان دەستکاری

سەرەتای ژیان دەستکاری

لە ساڵی ١٩٣٧، نەسرین لە گەڕەکی سابوونکەران لە شاری سلێمانی لە دایکبووە. باوکی ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق، ئەمەش وایکردووە کە قۆناغەکانی خوێندنی نەسرین بچێتە کۆمەڵێک شار لەوانە کەرکووک، هەولێر و بەغدا.

خوێندن دەستکاری

نەسرین فەخری بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەستهێنا بوو. دواتر بۆ خوێندن ڕووی کردۆتە یەکێتیی سۆڤیەت، لەوێ لە شاری باکۆ دکتۆرای لە زمانی کوردی بەدەستهێنا.[٣]

مردن دەستکاری

ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، نەسرین فەخری لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، ناوبراو لە گردی سەیوان نێژرا.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "نەسرین فەخری؛ ژنە پێشەنگی ئەدەبیاتی زمانی کوردیی". کوردی - RojNews.News. 2023-03-03. Retrieved 2023-08-02.
  2. ^ ئ ا "د.نەسرین فەخری: زانای زمانەوانی". www.khaktv.net. Retrieved 2023-08-02.
  3. ^ "ژیاننامەی ئەمڕۆ: پڕۆفیسۆر نەسرین فەخری". JINHAGENCY News (بە سۆمالی). Retrieved 2023-08-02.