نیڵ پاتریک ھاریس

ئه کته ری ئه مه ریکی

نیێڵ پاتریک هاریس (بە ئینگلیزی: Neil Patrick Harris) (لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) ئەکتەر و گۆرانیبێژ و کەسایەتییەکی کۆمێدیی ئەمریکییە. نیڵ بەهۆی بەشداربوون لە زنجیرەی چۆن بە دایکت شاد بووم ەوە ناسرا کە تیایدا ڕۆڵی باڕنی ستینسنی دەگێڕا لە فیلمەکە دواتریش بۆ چوار خەڵاتی ئێمی پالێورا بۆ بەرجەستەکردنی ئەم ڕۆڵە. لەئێستا نیڵ خانەنوێی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی (Best Time Ever with Neil Patrick Harris)ە.

نیڵ پاتریک هاریس

لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٦-١٥) ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
پیشەئەکتەر ، خانەخوێی تیڤی ، گۆرانیبێژ ، بەرهەمهێنەر ، کەسایەتی کۆمێدی
چالاکبوون1988–تا ئێستا
ھاوسەردەیڤد بورتکا (ھاوسەرگیری ٢٠١٤)
مناڵ(ەکان)٢

هەروەها نیڵ ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی مۆسیقی (Dr.Horrible's Sing Along Blog)دا بینی و هەروەها ڕۆڵی کەسایەتی خۆشی لەزنجیرەی فیلمی هارۆلد و کومار (٢٠٠٤-٢٠١١). نیڵ بەشداربووە لە فیلمەکانی (Gone Girl) و بەردوو بەشی فیلمی (The Smurfs).

گۆڤاری تایم ناوی هاریسی خستە نێو کاریگەرترین کەسایەتیەکانی ساڵ لەساڵی ٢٠١٠. نیڵ خانەوێی خەڵاتەکانی تۆنی بووە لەساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٢ و ١٣. جگە لەمەش خانەنوێی ئاهەنگی خەڵاتی ئێمی بووە لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و خانەخوێی خەڵاتەکانی ئۆسکار بوو لەساڵی ٢٠١٥، ئەمەش نیڵی کردە یەکەم پیاوی هاوڕەگەزباز کە خانەخوێی نمایشەکە بکات.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

هاریس لە ئەلبەکێرکی، نیو مەکسیکۆ لەدایکبووە و لە ڕویدسۆ، نیو مەکسیکۆ ژیاوە، لەگەڵ برا گەورەکەی و خێزانەکەی دایکی شیڵا و باوکی ڕۆناڵد جین هاریس کاری پارێزەریان کردووە خاوەنی ڕێستورانێک بوونە. هاریس لەساڵی ١٩٩١ خوێندن تەواو دەکات و دەردەچێت.

ژیانی پیشەگەری دەستکاری

 
هاریس لەساڵی ٢٠٠٨، فیستیڤاڵی کۆمیک کۆن، سان دێگۆ، کالیفۆرنیا

فیلم دەستکاری

هاریس ژیانی پیشەگەری وەک ئەکتەری منداڵ دەستپێکردووە لە ستەیجێکی شانۆ لە نیو مەکسیکۆ. دواتر لەساڵی ١٩٨٨ بەشداربوو لەفیلمی (Clara's Heart). فیلمەکە بووە هۆی ئەوەی هاریس بپاڵێورێت بۆ یەکەم خەڵاتی خۆی لەژیانیدا ئەویش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بوو.

هاریس یەکەم ڕۆڵی لەتەمەنی گەنجی لە فیلمی (Animal Room) بوو لەساڵی ١٩٩٥. داوتریش بەشداربوو لە زنجیرەی فیلمەکانی هارۆلد و کومار کە پێکهاتبوون لە چوار فیلم.

لەساڵی ٢٠١٠ هاریس ڕۆڵی دەنگی دیک گرەیسن/نایتوینگی کرد لە فیلم کارتۆنی (Batman: Under The Red Hood) و بیگڵ لو لە فیلمی (Cats and Dogs). لەهەمان ساڵدا بەشداربوو لە فیلمی سەربەخۆی (The Best & Brightest). داوتریش لەهەردوو بەشی فیلمی (The Smurfs) دەرکەوت و لە فیلمی (Gone Girl) لەپاڵ ئەکتەر بێن ئەفلێک دەرکەوت.

لە ٢٢ی فێبرایەری ٢٠١٥، هاریس خانەخوێی ئاهەنگی ٨٧ەمین خەڵاتی ئۆسکاری کرد و بووە یەکەم پیاوی هاوڕەگەزباز کە ئەم ئەرکەی پێ بسپێردرێ.

تەلەڤزیۆن دەستکاری

لەساڵی ١٩٨٩، هاریس ڕۆڵی منداڵێکی دەبینی لە زنجیرەی (Doogie Howser , M.D) کە دواتر بووە هۆی پالاوتنیشی بۆ خەلاتی گۆڵدن گڵۆب. هاریس دیارترین ڕۆڵی سەر تیڤی لە زنجیرەی (How I Met Your Mother) بوو کە تیایدا چوار جار بۆ خەلاتی ئێمی پاڵێورا بۆ ڕۆڵەکەی، و جۆری زنجیرەکەش زنجیرەکی سیتکەمی بوو. لەساڵی ٢٠١٥ش بووە خانەخوێی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی (Best Time with Neil Patrick Harris).

جادوو دەستکاری

هاریس هەوادارێکی جادووگەریە، وەک کارەکتەرەکەی خۆی لە فیلمی (How I Met Your Mother)کە لەوێشدا سەرۆکی یەکێتی قەڵای جادووگەرانی هۆڵیوودە. هاریس لەساڵی ٢٠٠٦ بووە براوەی پێشبرکێی تانین ماجیک و لەساڵی ٢٠٠٨ بووە خانەخوێی پێشبڕکێی جیهانی جادوویی لە ٢٠٠٨.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

 
هاریس لەگەڵ مێردەکەی دەیڤد بورتکا لە ئاهەنگێک بۆ ناونانی لەسەر شەقامی ناوبانگی هۆڵیوود، ٢٠١١.

هاریس لە نۆڤەمبەری ٢٠٠٦ ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو کەسێکی هاوڕەگەزبازە و گوتیشی "من خۆشحاڵم کە من کەسێکی هاوڕەگەزبازمو سەربەرزم بە ناسنامەی خۆم کە بەدڵی خۆم دەژیم".

هاریس کەسێکە گومانی هەیە لەبوونی خوا و بڕوای بە ئاینیش نییە.

هاریس لە سێپتێمبەری ٢٠٠٧ لەگەڵ مێڕدەکەی دەیڤد بورتکا ئامادەبوو لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئێمی. هاریس لەبەرنامەی (Ellen Degenres) ئەوەی راگەیاد کە پەیوەندیەکەی لەگەڵ بورتکا لە ٢٠٠٤ دەستیپێکردووە، و لە ساڵی ٢٠١٤ ئەوەی ڕاگەیاند کە لەگەڵ بورتکا چاوەروانی دووانەیەکن لەڕێگای دایکێکی ترەوە بەمشێوەیە کوڕەکەیان گیدین سکۆت و کچەکەیان هارپەر گرەیس لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٠ لەدایکبوون.

دوای ئەوەی یاسای مارەیی هاوڕەگەزباز بەیاسایی کرا لەساڵی ٢٠١١، هاریس و بورتکا لەڕێگای تویتەر ئەوەیان ڕاگەیاند کە بوونەتە هاوسەری یەکتر، و ئەوەشیان گوتبوو کە ئەوان پێنچ ساڵ لەمەوبەر ئەم کارەیان کردبوو بەڵام چاوەڕوانی بە یاسابوونی مارەیی هاوڕەگەزبازی کردبوو.

هاریس و بورتکا خانوێکیان لە هارلێم کری لەساڵی ٢٠١٣ لەنیویۆڕک کە ئەو گەرەکە بوو چەندین ساڵ لێی پێکەوە بوون.

سەرچاوەکان دەستکاری