نیشا ئەیووب (لە دایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٩) چالاکوانی مافەکانی ترانسجێندەرە لە مالیزیا، ھەروەھا ھاودامەزرێنەری کۆمەڵەی (SEED) بۆ پشتیوانیکردن لە ترانسجێندەرەکانی ئەو وڵاتە.[١] لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

نیشا ئەیووب

نیشا ئەیووب، لە ساڵی ٢٠١٦ لەساتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٤-٠٥) ٥ی نیسانی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ)
نەتەوەمالیزی
پیشەچالاکوان
ناسراوە بەپارێزەری مافەکانی ترانسجێندەر

نیشا لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ لە شاری مەلاکا، لە مالیزیا، لە بنەماڵەیەکی تێکەڵی ھیندی، سریلانکی و مالایی (مالیزی).[٣] ھەر لەمنداڵییەوە نیشا بە شاڵێکەوە لەگەڵ گۆرانییەکانی بۆلیوود سەمای کردووە. ئەوکاتەی تەمەنی شەش ساڵانبوو ئەوا باوکی کۆچی دوایی کرد، نیشا ھەر لەلایەن دایکییەوە گەورەکراوە، دایکیشی لەخێزانێکی کریستیانە کە خۆی دواتر بووەتە موسڵمان. لەتەمەن نۆ ساڵیدا، نیشا بەشداریکردووە لە پێشبڕکێی جلووبەرگ و سەمای بالێ، ئەوا ھەستیکردووە ئەو نیشایە.[٣]

لەبەر ئەوەی نیشا لە وڵاتێکی موسڵمان (مالیزیا)، ئەوا پۆشینی جلووبەرگی ژنان لەشوێنە گشتییەکان لەبەر پیاوێکدا حەرامکراوە بەپێی شەریعەتی ئیسلام، سەرپێچیکردی ئەو یاسایەش ئەوا دەبێت ١٠٠٠ ڕینگتی مالیزی (٢٥٧ دۆلار) بدات لەگەڵ سزای زیندانیکردنی کاتی بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ یەک ساڵ. لەژێر ئەو یاسایانە، ئەیووب لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانیکرا.[٤][٥][٦][٧] نیشا لە زیندانییەکی پیاوان زیندانیکرا، ئەمەش وایکرد لەلایەن پیاوە زیندانییەکانی دیکەوە سووکایەتی سێکسی پێبکرێت.[٥] نیشا لەمبارەیەوە گوتوویەتی «ئەوان داوایان لێدەکرم، کە لەبەردەم ھەموویان بەجلی ژێرەوەبم، ئەوان گاڵتەیان بەمن دەکرد، چونکە جەستەی من وەک ژن و پیاوانی دیکە نییە.»[٨]

خەڵاتەکان

دەستکاری

نیشا یەکەم ژنە ترانسجێندەری ئاشکرایە کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پیبدرێت، ھەروەھا یەکەم ژنی مالیزیایە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێبدرێت.

ساڵ ڕێکخراو خەڵات سەرچاوە
٢٠١٥ ھیومەن ڕایتس وۆچ خەڵاتی ئەلیسۆن دی فۆرگس بۆ چالاکییە لەڕادەبەرەکان [٩]
٢٠١٦ حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی [١٠]
٢٠١٩ بی بی سی ١٠٠ ژنی ساڵی ٢٠١٩ی بی بی سی [١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Nisha Ayub's tough fight for transgender rights is ongoing». The Star Online. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Malaysian activist Nisha Ayub is first man to win US Women of Courage award». Asian Correspondent. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «10 things about: Nisha Ayub, transgender activist». Malay Mail Online. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unfit URL (بەستەر)
  4. ^ «Malaysian court overturns law that banned cross-dressing». The Guardian. November 7, 2014. لە March 21, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا «Nisha Ayub, Malaysia». ھیومەن ڕایتس وۆچ. ١٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ «Nisha Ayub from Justice for Sisters». ABC News. May 15, 2015. لە March 21, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Malaysian transgender women take their fight to court» (PDF). Gender Identitywatch. May 2015. لە ڕەسەنەکە (pdf) لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ Stewart، Colin (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Video: Malaysian prison turned her into a trans activist». 76 Crimes. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «Nisha Ayub, Malaysia». Human Rights Watch. ١٠ی ئابی ٢٠١٥. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ «Malaysian activist Nisha Ayub is first man to win US Women of Courage award». Asian Correspondent. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Win for trans community: Malaysian activist Nisha Ayub on BBC 100 Women of 2019 list». 2019-10-16. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-10-23 ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)