نزار غەزالی

یاریزانی لەشجوانی و ڕاھێنەری نێودەوڵەتی

نزار غەزالی (لەدایکبووی ١٠ی نیسانی ١٩٨٤ لە دھۆک، کوردستان) یاریزان و ڕاھێنەرێکی لەشجوانیی نێونەتەوەیییە. خاوەنی چەند نازناوێکی جیھانییە لە بوارەکەی خۆیدا وەک یەکەم کورد لە بواری لەشجوانی، وە خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە کە پێکھاتوون لە فێرکارى لەشساغی و لەشڕێکی و پسپۆری لە پارێزگارىی خۆراکیی وەرزشی.[١][٢][٣][٤]

نزار غەزالی
یاریزانی لەشجوانی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٨٤-٠٤-١٠) ١٠ی نیسانی ١٩٨٤ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
دھۆک، کوردستان
ئایین موسوڵمان
ماڵپەڕ http://nazarghazali.com

بەرپرسیارییەتەکان دەستکاری

نزار غەزالی سەرپەرشتیاری ھێنانی پاڵەوانی ناوخۆیی و جیھانییەکانە بۆ کوردستان، و ڕاھێنەری تایبەتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانییە.[٥][٦][٧][٨]

لەشجوانی دەستکاری

دەسکەوتە وەرزشییەکانی نزار غەزالی، کە لە پێشبڕکێکان بەدەستی ھێناوە:[٩]

لەسەر ئاستی کوردستان دەستکاری

  1. پلەی سێیەمی لە پاڵەوانییەتی دھۆک ساڵی ١٩٩٨.
  2. لە پاڵەوانییەتی ھەولێر ساڵی ١٩٩٩ پلەی سێیەم.
  3. لە پاڵەوانییەتی دھۆکی ساڵی ٢٠٠٠ دا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

لەسەر ئاستی عێراق دەستکاری

  • ٢٠٠١، لە پاڵەوانییەتی لاوانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە لە شاری موسڵ.
  • ٢٠٠٣، لە پاڵەوانییەتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە، ھەروەھا لە ھەمان پاڵەوانییەتی یەکەمی جوانترین لەشولاری لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری ھەولێر بردووەتەوە.
  • ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری ھەولێر ئەنجامدراوە دووبارە پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە.

لەسەر ئاستی جیھان دەستکاری

غەزالی لەپاڵ بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتییە نێوخۆیییەکان، بەشداری پاڵەوانییەتە جیھانەکانیشی کردووە کە گرینگترینیان ئەمانەن:[١٠][١١]

  • ٢٠٠٤، مەدالیای زێری لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی بردووەتەوە، لە ئەردەن.[١٢]
  • ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا کەوا لە بەحرێین بەڕیوەچووە، توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.
  • لە پاڵەوانییەتی کراوەی ھەموو کێش-وەزن-کان بە ناوی «قەتەڕی زێرین- زەھەبی»، پلەی شانزدەھەمیینی بەدەست ھێناوە کە وا لە شاری دەوحەی قەتەر بەرێوەچووە.
  • ٢٠٠٩، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا، بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت و مەدالیای زێڕ بەدەست دێنێت، ئەم پاڵەوانییەتە لە وڵاتی تایلەند بەرێوەچوو.[١٣]
  • ٢٠١١، لە پاڵەوانی جیھانی توانی پلەی حەفتەم بەدەست بھێنێت کەوا لە ھیندستان بەرێوەچوو.
  • ٢٠١٣، لە پاڵەوانییەتی جیھانی لە ھەنگاریا دەتوانێت پلەی یەکەم بباتەوە و مەدالیای زێڕ بخاتە ملییەوە.
  • ئەمجارەیان لە پاڵەوانییەتی «ئاڕلۆند کلاسیک» لە ٢٠١٤ دا کەوا لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، پلەی دووەم بەدەست بێنێت و مەدالیای زیوو بخاتە ملییەوە.[١٤][١٥]
  • لە پاڵەوانییەتی جیھانی «دایمۆند کاب»ی ساڵی ٢٠١٦ دا دووبارە پلەی یەکەم وەردەگرێت و مەدالیای زێڕ دەخاتە سەر سنگی. ئەم ئەم پاڵەوانییەتە لە ئاسینا-ئاتین-ی یۆنان بەرێوەچووە.[١٦]
  • لە ھەمان پاڵەوانییەتی "دایمۆند کاب"ی جیھانی ساڵی ٢٠١٦ە، پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان واتە "ئۆفر وڵ" وەدەست دەخاتەوە.[١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "راپرسی باشترین وه‌رزشوانی كوردستان 2016".
  2. ^ "نزار غزالي: إفراط لاعبي كمال الأجسام في الهرمونات يسبب أراض القلب". www.albawabhnews.com. 2022-05-31. Retrieved 2022-06-04.
  3. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/english/kurdistan/291120162. Retrieved 2022-06-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  4. ^ الوفد. "نزار غزالي: كمال الأجسام رياضة جمالية ويمكن تحقيقها بدون منشطات". الوفد. Retrieved 2022-06-04.
  5. ^ "وێنەكان ببینە، سەرۆكی هەرێم سەرقاڵی وەرزشكردنە". {{cite web}}: Check |archive-url= value (help)CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "سەرۆکی هەرێم لەکاتی وەرزشکردندا". www.haremnews.com. Retrieved 2022-06-04.
  7. ^ "نزار غەزالی وێنه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی له كاتی وه‌رزشكردن بڵاوكرده‌وه". www.jamawarnews.com. Retrieved 2022-06-05.
  8. ^ "نزار غەزالی و عادل کەمال چیرۆکی هاوڕێیەتی نێوانیان بۆ وەرزین دەگێڕنەوە". Rudaw Media Network. {{cite web}}: External link in |url-status= (help); Invalid |url-status=https://www.youtube.com/watch?v=NpjbLzJTfuw (help)
  9. ^ میدیا, گوڵان. "سەردار و نزار دوو مەدالیای زێرییان بەدەست ھێنا". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2022-06-04.
  10. ^ "دوو كورد دەبنە پاڵەوانی لەشجوانی نێودەوڵەتی". www.sharpress.net. Retrieved 2022-06-04.[بەستەری مردوو]
  11. ^ "وێنە.. دوو کوڕە کورد میدالیاى زێڕیان لەپاڵەوانێتى نێودەوڵەتى لەش جوانى بردەوە | نوێنەرایەتی ئوروپا پارتی ئازادیی کوردستان". pak-eu.com. Retrieved 2022-06-04.[بەستەری مردوو]
  12. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/170620133. Retrieved 2022-06-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  13. ^ "تۆماری نزار غەزالی لە ماڵپەری فەرمی پاڵەوانییەتی ئاسیا". THAI BODY.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ "پاڵەوانییەتی ئیسپانیا". Zagros Almukhtar. {{cite web}}: Invalid |url-status=نزار غزالي (help)
  15. ^ "Nezar Ghzali – Under 85 kg – Final – Arnold Amateur Europe 2014" [پاڵەوانییەتی "ئاڕلۆند کلاسیک" لە ٢٠١٤ دا کەوا لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو]. YouTube.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "پاڵەوانییەتی جیھانی "دایمۆند کاب"". YouTube.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  17. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/040620224. Retrieved 2022-06-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  1. سایتی فەرمی نزار غەزالی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.