ناوت دەنێم ژینۆ دووھەم ئەلبۆمی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاحە. ئەم بەرھەمە لە ساڵی ٢٠٠٧ بە سەرپەرشتی گۆران کامیل لە سوێد تۆمار کراوە و زیاتر لە ٤٠ ھونەرمەند کاریان تێدا کردووە. ٤ گۆرانیان ئاوازی بورھان موفتییە و ٢ گۆرانییان لە ئاوازی زیاد ئەسعەدە و ٢ گۆرانییان لە ئاوازی ئیدریس بالەتایییە و گۆرانیی «دەبڕۆ» بە ئاوازێکی ڕۆژئاواییە کە بە چەندەھا زمان وتراوەتەوە و دوو گۆرانی فۆلکلۆری پۆرت پۆری کورمانجی تێدایە کە لە ‌ ٤ گۆرانی پێک ھاتووە.

ڕوبەرگی ئەلبۆمی ناوت دەنێم ژینۆ

دەقی گۆرانییەکان ھی زیاد ئەسعەد، کەریم بەدەل بالەتایی، ئیسماعیل خورماڵی، فەرھاد شاکەلی و ئیحسان فەتاح (باوکی چۆپی) و فۆلکلۆرن. کەمال میراودەلی دەقی گۆرانیی سەربەستیی پۆڵ ئیلواری کردووە بە کوردیی سۆرانی.

گۆرانییەکان دەستکاری

لە ‌ ١٣ گۆرانی پێکھاتووە کە چواریان بە شێوەزاری کورمانجی و ئەوانی تری بە سۆرانین:

  1. گوێ ناگرم
  2. سەربەستی
  3. ھێدی ھێدی (کورمانجی)
  4. گوناھم
  5. خاک
  6. عشقا مەزن (کورمانجی)
  7. دەبڕۆ
  8. زستانی ڕووح
  9. بازۆ + نەکی (کورمانجی)
  10. دای وەلا نابە + شەمامێ‌ (کورمانجی)
  11. بێ سۆز
  12. ئەی کە من گرفتاری تۆم
  13. کەرکووک

سەرچاوەکان دەستکاری