نامە بۆ عیبرانییەکان
یەکێکە لە پەرتووک و نامەکانی پەیمانی نوێ
نامە بۆ عیبرانییەکان یەکێکە لەو نامانەی پەیمانی نوێ کە تایبەتمەندە بە پێگەیەکی تایبەت، وەک چۆن لەلایەن لێکۆڵەرانی پەرتووکی پیرۆزەوە وەک پەیوەندییەک لە نێوان پەیمانی کۆن و و پەیمانی نوێ وەسف دەکرێت، نامەکە ئاڕاستەی ئەو عیبرانییانە کراوە کە وازیان لە ئایینی جوولەکە ھێناوە و بوونەتە مەسیحی، بڕیارەکەیان ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگەی جوولەکەیە کە ئەنجومەنی سەنھێدرین نوێنەرایەتی دەکات، بۆیە ئەم نامەیە نووسراوە بۆ ھاندان و دڵنیاکردنەوەیان کە ناڕەحەتییەکانیان لە مەسیح دەچێت، کە بەپێی بۆچوونی نووسەرەکەش لەلایەن گەلەکەیەوە دەرکرا و لە دەرەوەی شاری ئورشەلیم لە خاچدرا. زانایانی پەرتووکی پیرۆزی ھاوچەرخ نووسەری نامەکە بە نەناسراو دەزانن، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بە لاساییکردنەوە بە مەبەست وەک شێوازی پۆڵس نووسراوە.[١] [٢] [٣] [٣] [٤]
نامە بۆ عیبرانییەکان | |
---|---|
بەشێکە لە | پەیمانی نوێ، Pauline epistles |
کورتەناو | Hebr |
سەرناو | Ἐπιστολὴ πρὸς Ἑβραίους |
چەشن | epistle |
دانەر | نرخی نەزانراو |
زمان | زمانی یۆنانیی کۆن |
Entry in abbreviations table | Hebrews |
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نامە بۆ عیبرانییەکان تێدایە. |