نادیرە ماتەر (١٩٤٩ لە سۆکە - ) نووسەر و ڕۆژنامەوانی تورکی تورکیایە.

ژیان دەستکاری

نادیرە ماتەر لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سۆکە لە پارێزگای ئایدین لە ڕۆژاوای تورکیا لە دایک بوو. بەدوای دەرچوون لە ئەکادیمیای خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو کارمەند خەریکی کار بوو. ھەتا ساڵی ١٩٨١ وەکوو ڕۆژنامەوان چالاک بوو و بۆ ڕۆژنامەکانێک وەکوو یەنی ئاسیر، نۆکتا، تەمپۆ و سۆکاک کە لە ئیزمیر چاپ دەکرێت دەنووسیو. لە ساڵی ١٩٩١ ھەتا ٢٠٠٠ ھەواڵنێر و نوێنەری سرویسی ئینتێرپرێس (IPS) بوو. نادیرە ماتەر دامەزرێنەر و ڕاوێژکاری تۆڕی پەیوەندییەکانی سەربەخۆی بیا.نێت بووە. ئەو لەگەڵ تایفون ماتەر زەواجی کردووە.

نادیرە ماتەر بۆ کتێبێک کە لە ژێر ناوی پەرتووکی محەممەد نووسیوە دادگایی کرا و دواتر لێبوردرا.

نادیرە ماتەر لە ساڵی ٢٠٠٠ شیاوی وەرگرتنی خەڵاتی سەرتەل بۆ دیموکراسی زانرا. پەرتووکی محەممەد بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتالی، فینلاندی، یۆنانی وەرگێڕاوەتەوە.

پەرتووکی شەقام جوانە/لە ٦٨دا چە قەوماوە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن پەخشانگەی پەرتوکی مەتیس چاپ و بڵاو کرا. نادیرە ماتەر بە ھۆی چالاکییەکانی لە پاراستنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و بەھۆی ئەوەی کە لە گەشەبوونی ڕۆژنامەوانیی سەربەخۆ و خەڵک-تەوەر و ھەروەھا بۆ چالاکی کردن لە پێناوی گەشەبوونی میدیای ئەلتەرناتیڤ لە تورکیا و بە ھۆکاری نیشان دانەوەی تێگەیشتن و کردارێکی بەشەرەفانە لە ڕۆژنامەوانی لەدرێژای زیاتر لە ٣٠ ساڵ چالاکیی ڕۆژنامەوانیی خۆی لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ خەڵاتی مەزنی سیڤیلی وەرگرت. ماتەر یەکەمین ژنێک بوو کە ئەم خەڵاتەی وەردەگرێت.

خەڵاتەکان دەستکاری

  • ٢٠٠٠ - خەڵاتی ئازادیی ھزر و پەیڤین، ئەنجومەنی بڵاوکەرەکانی تورکیا[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خەڵاتی ئازادیی ھزر و پەیڤین" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ئەنجومەنی بڵاوکەرەکانی تورکیا. Archived from the original on 8ی Marchی 2016. Retrieved 28ی Mayی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری