مەنیجە دەولەت

گۆرانیبێژێکی پێشووی تاجیکستانی

مەنیجە دەولەت (بە تاجیکی: Манижа Давлат؛ لەدایکبووی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢) گۆرانیبێژێکی پێشووی پاپی تاجیکستانییە کە پەیوەندیی بە مۆسیقای پاپی ئێرانییەوە ھەیە و گۆرانی بە تاجیکی دەڵێت، کە زارێکی فارسیی نوێی وڵاتەکەیەتی. زیاتر لە کۆنسێرتەکانی تاجیکستان و وڵاتە دراوسێکانی دەردەکەوت. لایەنگرانی دەکەونە شوێنەکانی ئێران و ئەفغانستان و، بەتایبەتیش تاجیکییەکانی ئاسیای ناوەندین.

مەنیجە دەولەت
Манижа Давлат
ناوی لەدایکبوونManizha Davlatova
لەدایکبووی (١٩٨٢-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢ (تەمەن ٤٢ ساڵ)
کولۆب، تاجیکستان یەکێتیی سۆڤیەت
چەشنەکانپۆپ
سەما
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ئامێرەکانتەپڵ
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠١–٢٠٠٦
کۆمپانیاکانجۆراوجۆر

ژیاننامە و پیشە

دەستکاری

مەنیجە لە کولاب، لە تاجیکستان لەدایک بووە. کە دەستەکچ بوو، ھەڵسوکەوت و قسەکردنی وەک مناڵانی ھاوتەمەنی نەبوو و، گۆرانیی لەبەردەم خێزان و نزیکەکانی دەوت و سەرەنجام، ویستی ببێتە گۆرانیبێژ. باوکی، لە پێش ھەمووشیانەوە لە مەیدانی ھونەردا یەکەم مامۆستای بوو، بەڵام وەفاتی کرد. مەنجە لە ٢٠٠١ بە گۆرانیی دەر لەبی جۆیی دەستی بە پیشەکەی کرد. ھەروەھا گۆرانیبێژ زیکروڵڵا حەکیمۆڤیش لە مەیدانی ھونەردا بە یەکەم مامۆستای دادەنێت.

لەوەتەی کۆنسێرتەکەی لە مەزاری شەریف و کابول،[١] ناوبانگی لە ئەفغانستان پەیدا کرد سەرەڕای ئەوەی پێشتر ناوبانگی لە وڵاتانی ئاسیای ناوەندیدا ھەر ھەبوو. لە ڕاپرسییەکی کابول کە لە ٢٠٠٣ کرا، ناوی مەنیجە (لەنێوان ئاخێوەرە فارسییەکان) و نازیە ئیقباڵ (لەنێوان ئاخێوەرە پەشتۆکان) وەک باشترین گۆرانیبێژانی خانم لەو وڵاتە دیاری کران.[٢]

تا ٢٠٠٤، دوو ئەلبوومی ھەیە و ھەردووکیشیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە مەزاری شەریف تۆمار کران. کۆنسێرتەکەی لە کابول ھەزاران لایەنگری تامەزرۆی ڕاکێشا.[٣] لەم دوو کۆنسێرتەدا، مەنەسەکە بە چەپکەگوڵ تەنرابوو. لە ٢٠٠٦، چەند کۆنسێرتێکی لەگەڵ لەیلا فورووھەر لە دووشەنبە لە تاجیکستان کرد.

مەنیجە لە ٢٠٠٦ بەولاوە دەرنەکەوتەوە. ھۆکارەکەی بۆ نائومێدیی لە مۆسیقای پاپی ئەمڕۆی تاجیکستان و ھۆگربوونی ئێستای بە ئیسلامەوە دەگەڕێنێتەوە، کە ئەم جۆرە دەرکەوتنانە بۆ سەرگەرمی بە گوناح دەزانێت.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Manizha Davlat's Concert in Afghanistan، BBC، لە 2011-12-07 ھێنراوە
  2. ^ Manija Davlat: Tajik Singer، BBC، لە 2003-06-18 ھێنراوە
  3. ^ Despite Threats, Female Tajik Singer Performs In Kabul، Radio Liberty، لە 2006-01-20 ھێنراوە
  4. ^ Interview with Manija Davlatova، Centrasia.ru، لە 2010-01-05 ھێنراوە