مەنسوورە سەگوەند
مەنسوورە سەگوەند (بە فارسی: منصوره سگوند؛ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ – ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) خوێندکاری یاسای دانیشتووی شاری ئاودانان، دوای کشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک لە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی پۆلیس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کاربەدەستانی پزیشکیی پارێزگای ئیلام گیانلەدەستدانی ئەم خوێندکارەیان پشتڕاست کردەوە و وەستانی دڵیان وەکوو ھۆکار ھێنایەوە.[١] لە کاتژمێرەکانی درەنگانی ئێوارەی یەکشەممەدا، ئیرنا بە پشتبەستن بە سەیدنوور عەلی مورادی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام، مردنی مەنسوورە سەگوەندی پشتڕاستکردەوە و ھۆکارەکەی بە «وەستانی دڵ و ھەناسەدان» ناوبرد.
مەنسوورە سەگوەند | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ خوڕەماوە، ئێران |
مردن | ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئاودانان، ئێران | (١٨ ساڵ ژیاوە)
بابەتی لاوەکی | خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران |
پیشە | خوێندكاری یاسا |
دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ئیلام تا ئێستا ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە «مەرگی گوماناوی» ئەم کچە خوێندکارە و ھاوکارە پێشووەکانی فەرماندەیی پۆلیسی ئیلام نەخستووەتەڕوو.[٢]
ئینستاگرام
دەستکاریلە ھەژماری ئینستاگرام کە لە ژێر ناوی مەنسوورە سەگوەند چالاکە، وێنەیەکی ئەو کچە بە جل و بەرگی ژنانەی پۆلیس بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە: «من مەنسوورە سەگوەند خەڵکی لوڕستان، لە پۆلیسی فەخریی ھێزی جێبەجێکردنی یاسای خوڕەماوە کارم کردووە. لەمەبەدوا من ھیچ ھاوکارییەکم لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان نابێت و بە شانازییەوە لەگەڵ ھاونیشتیمانییەکانم دەمێنمەوە».[٣]
دەستبەسەرکردن
دەستکاریھەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی کاتی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردن و کاتی ئازادکردنی مەنسوورە سەگوەند بەردەست نییە، بەڵام لە ھەژماری تویتەری سێدای شەھریوەر (دەنگی خەرمانان) کە هەواڵی ناڕەزایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە «مەنسوورە سەگوەند پێشتر ئەندامی ھێزی پۆلیس بووە» و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ژنان، ژیان، ئازادیدا «ھاوکاری لەگەڵ ئەم ھێزە پچڕاند» و چەندین جاران پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کرد، ھەر بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرا.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟» (بە فارسی). مشرق نیوز. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- ^ «منصوره سگوند پیش از مرگ و در حمایت از وریا: «جوری زندگی کنیم که ناممان با جسم ما خاک نشود»» (بە فارسی). ایران اینترنشنال. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
- ^ «ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟» (بە فارسی). yjc. ۱۵ی ۰۳ی ۱۴۰۲.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟» (بە فارسی). yjc. ۱۵ی ۰۳ی ۱۴۰۲.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەنسوورە سەگوەند تێدایە. |