مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود
مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر (١٩٥٠ لە یاڵانپێ، ھەڵەبجە - ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧) نووسەر و زانایەکی ئایینی کوردی باشووری کوردستان بوو.[١][٢]
مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود عەلی خدر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٠ |
مەرگ | ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی گوڵان، ھەڵەبجە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مامۆستای ئایینی، نووسەر |
حیزبی سیاسی | بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان |
مناڵ(ەکان) | فاروق، عیرفان، سومەیە، نوسەیبە، ھوداو، سوھەیب، محمد، کۆچەر، ھەدیە |
وێبگە | http://ahmadkaka.org |
ژیان
دەستکاریئەحمەد کاکە مەحموود لە ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی یاڵانپێ سەر بە خورماڵ لە پارێزگای ھەڵەبجە لەدایکبووە. لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ز چووەتە (پەیمانگای ئیسلامیی ھەڵەبجە)، و ساڵی ١٩٧١ تەواوی کردووە، و مۆڵەتی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزیز پێدراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ زایینی ھاوسەرگیری دەکات و خاوەنی ٩ منداڵە. لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٧ی زایینیدا دەست دەکات بە نووسین و وەرگێڕان و یەکەم کتێبی وەرگێرانی لەسەر بوونی خودا بوو بەناوی (خوا لە ڕوانگەی زانیاریەوە) لە عەرەبییەوە کردوویەتییە کوردیی و بە چاپی گەیاندووە. لەو ڕێکەوتە بەدواوە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بەردەوام بووە لە نووسین و زیاتر لە ٢٨ دەستنوسی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە. دوا قۆناغی ژیانی کە پیایدا تێپەڕی نووسینی تەفسیری قورئانی پیرۆز بوو بە زمانی کوردی بە کورتی و بە پوختی کە لە ساڵی (١٩٩٢)دا دەستی بە نووسینی کرد و لە ساڵی (٢٠٠٥)دا کۆتایی پێ ھێن، و تا ئێستا ٦ جار چاپ کراوە. لە ساڵی ١٩٧٣ تا کۆتاییی ھەشتاکان لە چەند شار و گوندێک پێشنوێژ و وتارخوێن بووە. لە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی ئایاری ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایانی ھەڵەبجەو سیروان و ناوچەی ھەورامان و شارەزوور، بە ڕابەرایەتی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز بەرەو وڵاتی ئێران کۆچ دەکەن؛ و لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانیان ڕاگەیاند.[٣][٤] و مامۆستا مەلا ئەحمەدیش یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و ئەندامی شووراو پاشان تا وەفاتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیە بوو.
لە ۲٥ـی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ کۆچی دوایی کردووە، لە شاری ھەڵەبجە لە گۆڕستانی گوڵان بە خاک سپێردراوە.[٥]
کتێبەکان
دەستکاری- تەفسیری ڕامان
- خوا لە ڕوانگەی زانیارییەوە
- وتەی زاناکان و باوەڕ بە خوا
- سەربەستی لە ئیسلامدا
- پەروەردە لە ئیسلامدا
- خواپەرستی لە ئیسلامدا
- ڕامیاری لە ئیسلامدا
- ئاشتی لە ئیسلامدا
- وەڵامی گومان و چەواشەکارییەکانی دوژمنانی ئیسلام
- دەستەیەک لە ڕۆشنبیرانی ئیسلام
- ڕێزی بەیعەت لە ئیسلامدا
- یاسای زیندان لە ئیسلامدا
- چاوپیسی لە ڕوانگەی ئیسلامدا
- ژنان و کاروباری ژنان لە ئیسلامدا
- دواڕۆژی ستەمکاران لە ئیسلامدا
- جولەکە بناسە
- بۆچوون و فەتواکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود[٦]
ئەمانەش ببینە
دەستکاری
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود. ٢٠١٧
- ^ مێژووی زانایانی کورد. مەلا تاھیر بەحرکەیی. نووسینگەی تەفسیر. ٢٠١٦
- ^ http://ahmadkaka.org/Derbara
- ^ گۆڤاری مەردی ڕێ. ژمارە، ٢، ساڵی ٢٠١٠
- ^ http://www.ahmadkaka.org/ArticleDetail_93_20#
- ^ پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود