مێژووی زانایانی کورد (کتێب)

مێژووی زانایانی کورد کتێبێکە لەلایەن مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی دەربارەی ژیانی زانایانی کورد.[١][٢][٣]

پوختە دەستکاری

کتێبەکە باسی ژیانی ٢٠٩٦ زانای کوردی کردووە. بەشێوەی پیتی ئەبجەدی ڕیزکراوە. ھەر لە سەدەی یەکەمی کۆچی تا سەدەی پازدەی کۆچی باسی ژیاننامەی ئەو زانایانەی کردووە کە بەردەست کەوتوون. ساڵی ٢٠١٠ لە ھەولێر لە کتێبخانەی ئاراس چاپکراوە. لە چاپی یەکەم باسی ژیانی ١٧٧١ زانای کوردی تێدا کراوە، و بۆ دووەم جار لەلایەن نووسینگەی تەفسیر لە ساڵی ٢٠١٦ چاپ کراوەتەوە و ژیانی چەند زانای دیکەی بۆ زیاد کراوە. نووسەر زیاتر لە ٣٥٠ سەرچاوەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و فارسی بەکارھێناوە. ھەروەھا کەڵکی لەو نامانە وەرگرتووە کە لەلایەن کەسانێکەوە نێردراون کە ئاشنابوون بە ژیانی ئەو زانایانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20150823012309125452
  2. ^ لە حوجرەوە - مامۆستا تاهیر بەحرکەیی (بە ئینگلیزی), retrieved 2021-03-15.کەناڵی nrt 4
  3. ^ چۆن دەبیتە مەلایەکی سەرکەوتوو. عەلی محەممەد ھێرۆیی. حاجی قادری کۆیی. 2019. لاپەڕە ٢٥٠. پەراوێز