تەفسیری ڕامان لە ماناو مەبەستی قورئان یەکێکە لە تەفسیرە کوردییەکانی قورئان لە نووسینی ئەحمەد کاکە مەحموود.[١] لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە نووسینی کردووە، و ساڵی ٢٠٠٥ لە نووسینی بووەتەوە. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٧ چاپ کراوە،[٢] و تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ شەش جار و بە تیراژی ھەژدە ھەزار دانە چاپکراوە. لەلایەن عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموودەوە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ کراوە، و ھەروەھا لێکۆڵینەوەی بۆ فەرموودەکانی ناو تەفسیرەکە کردووە.[٣][٤]

تایبەتمەندییەکان

دەستکاری
  1. لە پێشەکی تەفسیرەکەدا چەند زانیارییەکی دەربارەی قورئان باس کردووە، لە ڕونکردنەوەی زانستی تەفسیر، و سووڕەتە مەککییەکان و سووڕەتە مەدەنییەکان، و ژمارەی ئایەتەکانی قورئان و وشەکانی و پیتەکانی، لەگەڵ باسی کورتەیەک لە مێژووی تەفسیر، و جۆرەکانی تەفسیر.
  2. لەسەرەتای ھەر سووڕەتێک کورتە باسێکی سووڕەتە کەی کردووە، وەک ئەوەی سووڕەتەکە بەزۆری باسی چ بابەتێک دەکات، و ھەروەھا باسی ھۆکاری ھاتنە خوارەوەی سووڕەتەکەی کردووە ئەگەر ھەبێت.
  3. تەفسیری قورئانی بە قورئان کردووە، دواتر تەفسیری قورئانی بە فەرموودە کردووە، و پاشان تەفسیری قورئانی بە قسەی ھاوەڵان و شوێنکەوتووان و زانایانی تەفسیر کردووە.
  4. خۆی دوورگرتووە لە باسکردنی ئیسرائیلیات و ئەو بەسەرھاتە بێ بنەمایانەی کە لە تەفسیرەکاندا باسکراون.[٥]
  5. لە بابەتی ئەسما و سیفاتەکان شوێنکەوتووی پێشینە چاکەکان (زانایانی سەدەی یەکەم) بووە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود پوختەیەک لە ژیاننامە و بەرھەم و تێکۆشانی. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود. ناوەندی سارا. ٢٠٠٧. لاپەڕە ١١٧
  2. ^ «پێناسەی ڕامان || مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود». ahmadkaka.org. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ مێژووی زانایانی کورد. مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی. نووسینگەی تەفسیر. ٢٠١٦. بەرگی یەکەم. لاپەڕە ١٨٢_١٨٣
  4. ^ «You are being redirected...». astane.org. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «تەفسیری رامان». Kurdipedia.org. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

ئەپی تەفسیری ڕامان بۆ ئای ئۆ ئێس

ئەپی تەفسیری ڕامان بۆ ئەندرۆید