مەعرووف سەمەدی
مەعرووف سەمەدی لە ساڵی ١٩٦٣ لە دێ گەرماش سەربەشاری سنە لە دایکبووە، سیاسەتوانی ڕیفۆرمخوازی سوننە و پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبی ئیرادەی ئێران بووە.
مەعرووف سەمەدی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦٣ گەرماش، سنە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
ئایین | ئیسلام |
خاوەنی پێشینەی نوێنەرایەتی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە خولی پێنجەم (٢٠٠٠-١٩٩٦) و چوارەم (١٩٩٦-١٩٩٢)ی ئەنجومەنی ئیسلامیدا هەیە. پێشتر فەرمانداری مەھاباد بووە.[١]
سەمەدی بەهۆی لێسەندنەوەی شایستەیی ئەنجوومەنی پارێزەران لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی ئەنجوومەنی ئیسلامیدا نەیتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات،[٢] سەمەدی لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی ئیسلامیی تاران (٢٠١٨) کاندید کرا و بۆ یەکەمجار خرایە لیستی ئومێدەکانەوە، بەڵام دواتر مورتەزا ئەلڤیری جێگەی گرتەوە.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ https://rc.majlis.ir/fa/parliament_member/show/761244 ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ http://hiwanews.ir/3045 ١١ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "وب سایت رسمی روزنامه مستقل". mostaghelnewspaper.ir. Retrieved 2024-02-22.