مەحموود مەلیجی
مەحموود مەلیجی (بە عەرەبی: محمود المليجي) ئەکتەرێکی ناوداری میسرە لە ساڵی ١٩١٠ لە شاری قاھیرە لە دایک بووە و ساڵی ١٩٨٣ لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. لە ساڵی ١٩٣٩ لەگەڵ ژنە شانۆکاری میسری (عەلەویە جەمیل) ھاوسەرگیریان کردووە. زۆر ناسراوە بە رۆڵی کەسایەتی بەدکار و پیاوخراپ لە سینەمای میسریدا.
مەحموود مەلیجی | |
---|---|
محمود المليجي | |
لەدایکبوون | ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩١٠ قاھیرە |
مەرگ | ٦ی حوزەیرانی ١٩٨٣ (٧٢ ساڵ ژیاوە) قاھیرە |
پیشە | ئەکتەر، سیناریۆنووس، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، نووسەر |
ھاوسەر | Alwiya Gamil، Fawzia Al-Ansary |
خێزان | Hussien El Mileagi |
بنەماڵەی ھونەرمەند لە ئەسڵدا ھی گوندی (مەلیج) ن لە پارێزگای منوفیە. بە گوێرەی ژنە نووسەری میسری (دورریە محەممەد عەونی) مەحموود ملیجی لە بنەڕەتدا کوردە.
سەرەتاکانی مەحموود مەلیجی لە ھونەردا بە رۆڵی بچووک بووە لە سەر شانۆکانی ئەوسادا، یەکەم فیلمی سینەمایی کە رۆڵی تێدا بینی ساڵی ١٩٢٧ بوو بە ناوی (ماچێک لە بیابان). لە تەمەنی کارییدا مەلیجی لە نزیکەی ٣١٨ فیلمدا بەشدار بووە بە رۆڵی جیاجیا. ھەروەھا لە دەیان سیریالی تەلەفزیۆنی و شانۆگەرییدا نمایشی کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «محمود المليجي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەحموود مەلیجی تێدایە. |