مەحموود ئاڵناک
مەحموود ئاڵناک (بە تورکی: Mahmut Alinak؛ لەدایکبووی ١٩٥٢ لە دیگۆر، قەرس) پارێزەر، نووسەر، و سیاسەتوانێکی کوردی باکووری کوردستانە.
مەحموود ئاڵناک | |
---|---|
ئەندامی مەجلیسی مەزنی نەتەوەییی تورکیا | |
لە پۆستدا بووە ١٩٨٧ – ١٧ی ئازاری ١٩٩٤ | |
ناوچەی بەربژێری | قەرس (١٩٨٧) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٥٢ دیگۆر |
ھاووڵاتی | تورکیا |
پارتی سیاسی | حیزبی دیموکراسی حیزبی گەلی دێمۆکراتیک |
خوێندن لە | زانکۆی ئەنقەرە |
پیشە
دەستکاریمەحموود ئاڵناک دەرچووی کۆلێژی قانوونی زانکۆی ئەنقەرەیە.[١] لە ھەڵبژاردنی گشتی ١٩٨٧ی تورکیا وەکوو نوێنەری پارێزگای قەرس ھەڵبژێردرا لەسەر لیستی (SHP).[٢] لە ١٩٨٩ لەگەڵ شەش کەسی دیکە لە حیزبی (SHP) دەرکران بەھۆی چوونیان بۆ کۆنفرانسێکی کوردی لە پاریس.[٣] لە ھەڵبژاردنی گشتیی ١٩٩١ی تورکیا دووبارە ھەڵبژێردرا وەک نوێنەری پارێزگای شرنەخ، دوای ئەوەی چووە ڕیزی حیزبی دیموکراسی (DEP).[٤] ئەو یەکێک بوو لەو شەش پەرلەمانتارەی (DEP) کە پارێزبەندیی پەرلەمانییان لێ وەرگیرایەوە لە ١٩٩٤ بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لێ بکرێت بە بیانووی ھاندان بۆ سەربەخۆیی کوردستان. لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ بە سێ ساڵ و شەش مانگ حوکم درا بە تاوانی ھاندان بۆ جوداخوازی.[٥]
لە ئەیلوولی ١٩٩٧ ڕۆمانێکی بە ناوی «گەرمیی شڕۆ» بڵاوکردەوە کە بنچینەکەی کۆمەڵێک ڕووداوی ھەقیقی بوون کە لە گوندی ئۆرمانیچی ناوچەی باسانی پارێزگای شرناخ ڕوویان دابوو. کتێبەکە قەدەغەکرا.[٦]
ئاڵناک دواتر بووە بەڕێوەبەری ناوچەی قەرسی حیزبی گەلی دیموکراتیک (DTP)، و وەک کاندیدێکی سەربەخۆ لەگەڵ حیزبەکە بەشداربوو لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠٠٧،[٧] بەڵام نەیتوانی بگاتە پەرلەمان.[٨] لە ٢٠٠٨ خۆی کشاندەوە لە پێشبڕکێیەک کە تێیدا ئەحمەد تورک بووە ھاوسەرۆکی حیزبەکە، گوتی کە نایەوێت لەگەڵ ھاوڕێکەی لە کێبڕکێ بێت.[٩]
لە ئایاری ٢٠٠٧ بە ١٠ مانگ سزای زیندانی حوکم درا لەژێر ماددەی ٣٠١، بەھۆی گوتەکانی لەبارەی ڕووداوی شەمزینان.[١٠] لە ٢٠٠٩ حوکم درا بە چاندن و ئاگاداریی ٥٠٠ دار (یان ١١ مانگ زیندانی) بە تاوانی بێڕێزیکردن بە سەرۆکوەزیران ڕەجەب تەییب ئەردۆغان.[١١] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ بە ١٤ مانگ زیندانی حوکم درا بە تاوانی بێڕێزیکردن بە ئەفسەرانی پۆلیس، لەبەر گوتەکانی لەبارەی سزادانی کەسێک لە قەرس.[١٢][١٣] لە ٢٠١١ یەکێک لەو گیراوانەی کە تۆمەتبارکرابوون بە ھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆما جڤاکێن کوردستان.[١٤] لە شوباتی ٢٠٢٠ دووبارە دەستگیرکرا و حوکم درا بە تاوانی ئەندامییەتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.[١٥]
کتێبەکان
دەستکاری- HEP, DEP ve Devlet ("HEP, DEP u Dewlet"), Kaynak Yayınları 19??, (ISBN 9753431201)
- HEP, DEP ve Devlet Parlamentodan 9. Koğuşa-2 ("HEP, DEP u Dewlet Ji Parlementoyê heta Girtigehê, Nezaretxana 9'emîn"), Kaynak Yayınları 1996, (ISBN 9753431201)
- Şiro´nun Ateşi ("Agirê Şiro"), Berfin Yayınları 1997, (ISBN 9757345600)
- Nazo, Berfin Yayınları 1998, (ISBN 9757354678)
- Ateşte Yıkanmak ("Agirda Xweşuştin"), Berfin Yayınları 2003, (ISBN 9756680318)
- Tarihin Çarmıhında Güneş Ülkesi ("Çarmixa Dîrokê da Welatê Rojê"), Jan Yayınları 2011
- Köpekler Manifestosu ("Manîfesto ya Sa(Kuçika)")', Jan Yayınları 2012
- Mehmet Tunç ve Bêkes ("Mehmet Tunç u Bêkes"), CHA Yayınevi, 2017
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Bianet, 26 April 2012, Kandıra'dan "Köpekler Manifestosu" Çıktı
- ^ «Kars SEÇİM SONUÇLARI». secim.haberler.com. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Whitman، Lois (1990). Destroying Ethnic Identity: The Kurds of Turkey: an Update (بە ئینگلیزی). Human Rights Watch. pp. 32. ISBN 978-0-929692-63-0.
- ^ «Şırnak SEÇİM SONUÇLARI». secim.haberler.com. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ European Court of Human Rights, 26 November 1997, SAKIK AND OTHERS v.
- ^ European Court of Human Rights, 29 June 2005, Alinak v.
- ^ Bianet, 26 April 2012, Kandıra'dan "Köpekler Manifestosu" Çıktı
- ^ Bianet, 26 April 2012, Kandıra'dan "Köpekler Manifestosu" Çıktı
- ^ demokrathaber.net, 19 August 2011, Mahmut Alınak, BDP Genel Başkanlığı'na aday ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Today's Zaman, 7 May 2007, Former deputy Mahmut Alınak sentenced under Article 301 2016-03-04 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.,
- ^ Today's Zaman, 21 June 2009, Probation becomes an effective instrument for forestation ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Turkish Human Rights Association, BİA Haber Merkezi, 23 December 2010, “‘İşkence Hayvansı bir Uygulama’ Demek Suç Oldu!”
- ^ Bianet, 3 May 2011, Anti-Terror Law Took the Lead in 2010
- ^ Hurriyet Daily News, 8 December 2011, Former MP arrested in KCK case
- ^ «Former MP Mahmut Alınak Behind Bars for the 10th Time». Bianet. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)