مەجد عیزەت چەربەجی (لە دایکبووی ١٩٨١ داریا، سووریا) چالاکوانی ئاشتی سوورییە، زیاتر چالاکییەکانی بۆ ژنان و منداڵانی سوورییە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی پێدرا بەھۆی چالاکییەکانی وەک پارێزەری مافەکانی ژنان.[١][٢]

مەجد عیزەت چەربەجی

مەجد چەربەجی، ٢٠١٥
لەدایکبوون١٩٨١
نەتەوەسووری
پیشەچالاکوان
ناسراوە بەچالاکوانی مافەکانی ژنان و مندالان
خەڵاتەکانوەرگری خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ژیان دەستکاری

مەجد عیزەت چەربەجی لەدایکبووی ١٩٨١، شارۆچکەی داریا لە سووریا. کاتێک تەمەنی شەش مانگان بووە خێزانەکەی چوونەتە فەڕەنسا بەھۆی تووندووتیژییە ناوخۆییەکانی سووریا، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە سووریا. مەجد بەشی وێژەی فەڕەنسی تەواو دەکات لە زانکۆی دیمەشق. لەدوای تەواوکردنی زانکۆ، مەجد لە دیمەشق دەستدەکان بەدرووستکردنی کەمپەین لەدژی گەندەڵی.

چالاکییەکان دەستکاری

لەدوای ھەڵگیرسانی بەھاری عەرەبی لە سووریا ساڵی ٢٠١١، مەجد گربوونەوەیەکی سازکرد بۆ ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان. دواتر بەھۆی چالاکییەکەوە مەجد دەستگیرکرا، وێڕای ئەمەش ناوبراو بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی بەشێوەی ئاشتییانە.[٣] لەناو زیندان وۆرکشۆپێکی بۆ زیندانییەکان سازکرد، باسی درووستکردنی دەوڵەتیکی ئاشتیخوازی بۆ کردن.[٤] ھەروەھانی ھانی ١٥٠ زیندانیی دا کەدەستبکەن بە مانگرتن لە خواردن بۆئەوەی پۆلیس ناچاربکەن کە کەیسەکانیان ببەنە دادگا.[٣] ئەم تاکتیکەی مەجد وایکرد لە دادگای دیمەشق گوێی لێبگیرێت، ھاوکات ٨٣ زیندانی دیکەش ئازادکران ئەمەش بەگۆڕینەوەیان لەگەڵ چەند زیندانییەکی نوێی ئۆپۆزسیۆن بوو. حکوومەتی سووریا بەردەوامبوو لە چاودێریکردنی مەجد، بۆیە ناوبراو بڕیاریدا وڵات بەرەو لوبنان جێبھێڵێت.[٤]

شەڕی ناوخۆیی سووریا ژیانی چەندەھا ژنی خستە مەترسییەوە لە ئامانجگرتنیان بۆ دەستدرێژی سێکسی و ئەمەش جگە لە لێکەوتە خراپەکانی دیکەی جەنگ. چوونی مەجد بۆ لوبنان ئالنگارییەکی دیکەبوو، لەوێ زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار پەنابەری سووری دەژین، نرخی خانوو بەرزە، کارکردن نییە، چالاکی و ناڕەزایی کرد مانەوەت لێرە زەحمەت ھەروەھا بۆ دەستکەوتنی خانوو.[٥] بەھۆی خراپبوونی دۆخەکە، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، لوبنان داوای بوونی ڤیزەی لە سوورییەکان دەستپێکرد بۆ پەڕینەوە لە سنوور.[٦]

لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، مەجد ڕێکخراوی ژنانی ئێستا لە لوبنان دامەزراند، کاری سەرەکی ڕێکخراوەکە یارمەتیدانی ژنانی پەنابەرە.[٧] ڕێکخراوەکە خوولی جوانکاری، ساڵۆن، کاری دەستی ھەروەھا فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی کردەوە، لەپاڵ ئەوانەش دابینکردنی چارەسەری دەروونی بۆ ژنان و منداڵانی سووری.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Deputy Secretary Higginbottom to Honor 10 International Women of Courage". U.S. State Department. 3 March 2015. Retrieved 13 March 2015.
  2. ^ Kenasari, M. Bilal (7 March 2015). "Syrian activist receives International Women of Courage Award". Anadolu Agency. Retrieved 11 March 2015.
  3. ^ ئ ا Basu, Rekha (March 11, 2015). "Celebrate her courage, honor her pain". Des Moines, Iowa: The Des Moines Register. Retrieved 11 March 2015.
  4. ^ ئ ا "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Retrieved 11 March 2015.
  5. ^ Wells, Crystal. "Fleeing for their Children's Safety: The Struggles of Syrian Women in Lebanon". Concern Worldwide US inc. Archived from the original on 30 August 2014. Retrieved 11 March 2015. ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Nallu, Preethi (16 January 2015). "Syrian women and children struggle in Lebanon". Al Jazeera. Retrieved 11 March 2015.
  7. ^ "The Women of Syria Advocating for Peace". Women’s International League for Peace and Freedom. June 25, 2014. Archived from the original on 2 April 2015. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "مرکز «النساء الآن» فی لبنان .. نشاطات لتمکین المرأة وتجارب ناجحة". enab baladi. 11 January 2015. Archived from the original on 2 April 2015. Retrieved 11 March 2015. {{cite news}}: More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری