مێھدی ئەخەوان سالیس

مێھدی ئەخەوان سالیس (١٠ ڕەشەمەی ١٣٠٧ مەشھەد - ٤ خەرمانانی ١٣٦٩ تارانشاعیری بەناوبانگی ئێرانی بوو. ئەخەوان سالیس لە شێعرەکانیدا «م. امید»ی هەڵبژاردووە وەک نازناوی شێعری. زۆربەی شێعرەکانی بواری کۆمەڵایەتی و ھەندێکجار بارودۆخ و ڕووداوەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی لەخۆ دەگرن، ئەخەوان سالیس لە ھۆنینەوەی شیعری کلاسیکدا بەتوانا بوو و لە دواییدا ڕووی کردە ھۆنراوەی نوێ. لە ھەر دوو شێوازی نوێ و کلاسیکدا شێعری ھەیە. شێعری «زستان» بە یەکێک لە شاکارەکانی لە قەڵەم دەدرێت.

مێھدی ئەخەوان سالیس

لەدایکبوون١٠ ڕەشەمەی ١٣٠٧
مەرگ٤ خەرمانانی ١٣٦٩ تاران
نەتەوەئێرانی
پیشەشاعیر
چەشنشیعری نوێ و کلاسیک

نموونەی شێعری دەستکاری

 
کۆمەڵە شێعرەکانی ئەخەوان سالیس

نموونەیەک لە شێعری ئەخەوان سالیس بە کوردی (وەرگێڕانی:فەرامەرز ئاغابەیگی)

باوەلێ (قاصدک)

باوەلێ! باس و ھەواڵی چ لە گۆڕێیە بڵێ؟

تۆ ھەواڵھێنی چ شوێنێکی، لە کێھا کەسەوە؟

خۆش ھەواڵ بی ھەموو سەردانێ، کەچی

لە دەور دەرکە و بانم

بێ سەمەر ھەڵدەخولێی، دێیت و دەچی!

چاوەڕێی ھیچ خەبەرێ نیم، باوەلێ!

نە لە یارێ، نە لە ھیچ کەس، نە لە زێدێ

تۆ بڕۆ شوێنێ ھەبێ ھاودەم و ھاودەنگ،

تۆ بڕۆ شوێنێ کە بۆت دیدە لەڕێ بن.

باوەلێ! گشت لە دڵمدا، چەم و گوێ، کوێر و کپن!

دەخە دەس ھەڵگرە لەو مەوتەنی خۆت چەندە غەریو

پەیکی ئەزموون ھەموو تاڵاو و خەفەت،

بە دڵم ئێژێ سەرانسەر تۆ درۆی

تۆ پەڕانپەڕ خەڵەتانیت و فریو.

باوەلێ! بێژە بەڵام، داخ و گەلێ ئاخ!

ھەر بەڕاست ھاوسەفەر و ھاودەمی با بووی؟

بێژە ئاخر تۆ بەرەو کوێ سەفەرت کرد؟ بڵێ ئادەی...!

خەبەرێ ئاخۆ لە شوێنێ ھەیە ھێشتا؟

خۆڵەمڕ ماوە گڕ و تینێکی تێدا؟

لە وەجاغێ ــ کە بەھیوای گڕ و ھیچ کڵپە لەوا نیم ــ

وردە ئاورینگێ بەدی دەکرێ ئەمێستا؟

داخ و وەیلێ! باوەلێ!

ھەوری عالەم ھەموو تێکڕا

بەشەو و ڕۆژ لە گریندان لە دڵمدا!

(باوەلێ: پەپوولەپایزە، کەوکەڤۆک، بایلکە، باویلکە، باویلێ (قاصدک).)

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری