مێژووی مەردۆخ یان مێژووی کورد و کوردستان کتێبێکە لە ٤ بەش کە لەلایەن ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانی نووسراوە. زۆربەی قەبارەی ئەم کتێبە لەبارەی مێژووی ئەردەڵانەوەیە.[١] ئەم کتێبە یەکەم کتێبە کە بە شێوازێکی نوێ لەسەر مێژووی ئەردەڵان نووسراوە.[٢] ئەم کتێبە سەرەتا لەساڵی ١٩٥٣ بە زمانی فارسی نووسراوە دوای ٧ساڵ لە ساڵی ١٩٦٠ کتێبەکە بۆ کوردی وەرگێڕدرا. ئەم کتێبە تەنیا کتێبێکە کە لەبارەی هەموو خێڵەکانی کوردەوە نووسراوە و تێیدا ناوی نزیک بە پێنسەد خێڵ هاتووە وەکوو: ئەردەڵان، بابان، بارزان، بادینان، بەختیاری، بەرزنجی، بیرانوەند، تاڵەبانی، جاف، خۆشناو، دەنبەلی، دەیلەمی، زازا، زەند، زەنگەنە، سەگوەند، سەلدوز، سۆرانی، شکاک، شوانکارە، عومەرلو، کرمانج، کەڵھوڕ، گۆران، لوڕ، لەک، لۆلۆ، لەیلانی، مەحموودی، مەریوانی و هتد.[٣]

مێژووی کورد و کوردستان
نووسەرشێخ محەممەدی مەردۆخ
سەردێڕی سەرەکیمێژووی مەردۆخ
وەرگێڕزانەر محەممەد
دانەری بەرگچوارچرا
وڵات کوردستان
 ئێران
 عێراق
زمانکوردی و فارسی
بابەتمێژووی کورد و کوردستان
چەشنمێژوویی
بڵاوبوونەوەھەولێر
بڵاوکەرەوەکتێبخانەی ئاوێر
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی
١٩٦٠، ٢٠١١
لاپەڕەکان٧٠٧، ٧٣٥

بەشەکان

دەستکاری

ئەم کتێبە لە خۆگری چوار بەشە:

بەشی یەکەم: سەبارەت بە بارودۆخی گشتی، لەخۆگری پێنج بەند.

بەشی دووەم: سەبارەت بە کورد و کوردستان، لەخۆگری سێ بەند.

بەشی سێیەم: سەبارەت بە ماد و سەرزەمینی ماد (مادستان)، لەخۆگری پێنج بەند.

بەشی چوارەم: سەبارەت بە بارودۆخی سنە (سنەدژ)، لەخۆگری سێ بەند.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ تاریخ مردوخ (بە فارسی).
  2. ^ کلهر، ‌محمد (1388-12-01). «پیشینه ای به ژرفای زمان». کتاب ماه تاریخ و جغرافیا (بە فارسی). 142 (1): 54–63. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «مێژووی مەردۆخ مێژووی کورد و کوردستان». Kurdipedia.org. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «مێژووی مەردۆخ مێژووی کورد و کوردستان». Kurdipedia.org. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.