مێرنێر ١٠
مێرنێر (بە ئینگلیزی: Mariner 10) کەشتیەکی بۆشاییە سەر بە بەرنامەی مێرنێر، رەوانەی دەرەوەی زەوی کراوە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسا لە ٣ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ بە مەبەستی زانیاری و داتا دەربارەی هەسارەکانی زاوە و ڤینوس، ئەو ئامێرەش ٢ سال دوای ئامێری مێرنێر٩ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، وە کۆتایەم ئامێر بوو کە رەوانەی دەرەوەی زەوی بکرێ لە ناو بەرنامەی مێرنێر، ئامانجەکەی لێکۆلینەوە بوو دەربارەی ژینگەی زاوە وە پشتێنەی کەش و هەواکەی و سەررووەکەی و تایبەتمەندیەکانی، وە لێکۆلینەوە و زانیاری دەربارەی هەسارەی ڤینوس، ئامانجی دووەم ئەوە بوو کە لێکۆلینەوە بکا دەربارەی نێوان هەسارەکان، زانیاری و شارەزای دەربارەی نێوانەکانیان.
مێرنێر ١٠ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Mariner program |
پاشکۆی | مێرنێر ٩ |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Launch Complex 36 |
Destination point | ڤینۆس، زاوە |
مووشەکی بەکارھاتوو | Atlas-Centaur D |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory |
بەرواری دەستپێکردن | ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ |
دروستکەر | Jet Propulsion Laboratory |
Powered by | وزەی خۆری بۆشایی، monopropellant rocket |
وێبگە | https://www.jpl.nasa.gov/missions/mariner-10 |
نەخشەکەیدەستکاری
مێرنێر١٠ یەکەم ئامێر بوو کە سیستەمی دەرچوون لە هێزی کێشکردنی هەسارەکانی لۆ چوونە ژوورەوە لە خوولانەوە هەسارەکان تێدا داندرا بوو نەخش و سیستەمەکەشی لەلایەن زانای میکانیکی جوزیف کۆلۆمبۆ دانراوە
تپەرین لە زەوی و مانگدەستکاری
لە ماوەی هەفتەی یەکەمی لەو ماوەیە توانی ٥ وێنەی زەوی و ٦ وێنەی مانگ بگرێ، کە تێیدا وێنەی جەمسەری باشووری مانگی گرت و توانی وێنایەکی زانیاری کەم بداتە مرۆڤایەتی، ئەوەس سەرەتسیەک بوو لۆ کێشانی نەخشەی مانگ وە بەرەو پێشچوونی تۆری رووداوەکانی مانگ.
گەیشتنە هەسارەی ڤینوسدەستکاری
کەشتی ئاسمانی مێرنێر١٠ لە ٥ شووباتی سالی ١٩٧٤ نزیکترین خالی خۆی لە هەسارەی ڤینوس بە نزیکەی ٥٧٦٨ کیلۆمەتر بە لێزەری سەروو وەنەوشەی وێنەی هەسارەی زوهرەی گرت و لێکۆلینەوەی لەسەر پشتێنەی کەش و هەواکەی ڤینوسی کرد
گەشتنە سەر هەسارەی زاوەدەستکاری
کەشتی ئاسمانی مێرنێر١٠ بە ٣ قۆناخ رۆیشت، یەکەم: لە ٢٩ ئازاری سالی ١٩٧٤ گەیشتە هەسارەی زاوە بە نێزیکەی ٧٠٣ کیلۆمەتر، وە دووەم: لە ٢١ ئەیلولی سالی ١٩٧٤ لە ئەستێرەی خۆر نزیک بوویەوە بە نێزیکەی ٤٨٠٦٩ کیلۆمەتر، قۆناغی سێیەم: لە رۆژی ١٦ ئازاری سالی ١٩٧٥ گەشتە نزیکترین خال کە ٣٢٧ کیلۆمەتر بوو نێوان سەررووی زاوە و ئامێرەکە.