مێرنیر ٢ کەشتییەکی ئاسمانی ئەمەریکییە. لە ساڵی ١٩٦٢ رەوانە کرا بۆ ھەسارەی ڤینوس بە مەبەستی ئەوەی بزاندرێ ئایا ژیان لەسەر ھەسارەی ڤینوس ھەیە یان نا.

مێرنێر٢

مێرنێر١ و مێرنێر٢ دەستکاری

ئەو ٢ کەشتییە: مێرنێر١ و مێرنێر٢، ئامانجیان ناردن بوو بۆ سەر ھەسارەی ڤینوس تا زانیار و داتای نوێ و گرنگ لەسەر ئەو ھەسارەیە بدۆزنەوە. ئەو ٢ ئامێرە لە ناو مووشەکی ئەتڵەس ئەجینا نێردران. ئەو ئامێرانە کێشیان زۆر کەم بوو، کۆی کێشەکەیان ٢٠٢ کیلۆگرام بوو.

ناردن و ئاگا لێبوونی دەستکاری

ئامێری مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، لە نێو دڵی مووشەکی (ئەتڵەس ئەجینا ب)، و پەیوەندی لەگەڵ ٣ ناوچە ھەیە بۆ ناردنەوەی زانیاری و داتاکان: یەکەم کالیفۆرنیا، دووەم باشووری ئەفریقا، سێیەم ئوسترالیا، لەگەڵ ھەبوونی مێشکی ئەلیکترۆنی کە بە وزەی خۆر و کارەبا ئیش دەکات.

 
ناردنی مێرنێر١ لە ٢٢ یولیوی سالی ١٩٦٢

ئامانجی دەستکاری

ئامانجی ناردنی بوو بۆ ئاشکراکردنی ئاو و ئاشکراکردنی پلەی گەرمی سەر ھەسارەی ڤینوس، و ئاشکراکردنی بوونی ھەڵمی ئاویی. مێرنێر١ لە ٢٢ی یۆلیۆی سالی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بەلام لەبەر ھەبوونی کێشەیەک دوای تەقاندنی کە ٢٩٠ چرکە لە ڕێگە بوو و تەقییەوە. مێرنێر٢ لە ٢٧ ئابی ساڵی ١٩٦٢ رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا بە سەرکەوتووی، لە دووری ٣٤٫٧٧٠ ھەزار کیلۆمەتر، لە ٣ یەنایەری سالی ١٩٦٣ پەیوەندی مێرنێر٢ لەگەل زەوی برا.

ئامێرەکانی مێرنێر٢ دەستکاری

  1. مێشکی ئەلیکترۆنی
  2. لێزەری سەروو وەنەوشەی
  3. وزەی خۆر
  4. تەلیسکۆب
  5. ئامێرێک لۆ پەیوەندی بە راداری زەوی
  6. ئامێرێک لۆ پێوانی گەرمی

سەرچاوە دەستکاری

مێرنێر٢ ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.