میم (ڕەخنە)
میم، Mîm (ئینگلیزی: miːm/ Meme/). بیرۆکەیەک، ڕەفتارێک، یان شێوازێکە کە لەڕێی لاساییکردنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بۆ کلتوورێک یان کۆمەڵگایەک بڵاودەبێتەوە و زۆرجار ھەڵگری مانایەک یان ڕەخنەیەکە یان بۆ گەیاندنی پەیامێکە، کە لەسەر دیاردەیەک یان بابەتێکی دیاریکراو دەخرێتە ڕوو.[١][٢] میم وەک شێوازێکی ھەڵگرتنی بیرۆکە، ھێما، یان کارپێکردنە کولتوورییەکان کاردەکات، کە دەتوانرێت ئەو بیرۆکەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە لە ڕێگەی نووسین، قسەکردن، ئاماژە، بۆنەیەک، یان دیاردە لاساییکەرەوەکانی دیکە کە بابەتێکی دیاریکراویان ھەیە.[٣] لایەنگرانی ئەم چەمکە (ئەوانەی میم دروست دەکەن) میم وەک ھاوشێوەیەکی کولتوورە چینایەتیەکان دەبینن، چونکە خۆیان دووبارە دەکەنەوە و دەگۆڕدرێن و وەڵامی فشارە ھەڵبژێردراوەکان دەدەنەوە. لە زمانی ڕۆژانەی ئێستادا، میم ئاماژەیەکە بۆ میمی ئینتەرنێت، بە شێوەیەکی گشتی وێنەیەک، کە دەستکاری دەکرێت و لەبەردەگیرێتەوە و لە ڕەخنەیەک، ھەڵسوکەوتێک، یان بابەتێکی دیاریکراوی ھاوبەشدا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاودەکرێتەوە.[٤]
مێژوو
دەستکاریمیم شتێکی نوێ نییە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی جینی خۆپەرستی زانای زیندەوەرزانی پەرەسەندن ڕیچارد دۆکینز لە ساڵی ١٩٧٦، کە لە کتێبەکە بە شێوەیەکی جیاوازتر لەو میمەی ئێستا، میمەکەی بڵاوکردبووەوە. لە چەمکی دۆکینزدا زاراوەی میم: "شێوازێکی گواستنەوەی کولتوورییە". ھەندێک لە زمانزانان دەڵێن مرۆڤەکان بۆ چەندین سەدە میمیان بەکارھێناوە بۆ پەیوەندیکردنی نێوان مرۆڤەکان یاخود خۆشی دەربڕین، میمەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک ڕێڕەوێک بۆ گفتوگۆی کلتووری ناسراون.[٥]
وشەی میم
دەستکاریمیم، شێوازێکی کورتکراوەیە بۆ "لاسایی کردنەوە" (یۆنانی: "لاسایی کردنەوە") لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن ڕیچارد دۆکینز ئەم وشەیە بە فەرمی بڵاوبووەوە.[٥][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Meme | Definition of Meme by Merriam-Webster». web.archive.org. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «What Is a Meme?». What Is a Meme? Definition and Examples | Grammarly (بە ئینگلیزی). ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://www.worldcat.org/title/860711989
- ^ Miltner، Kate M. (2018)، «The SAGE Handbook of Social Media»، The SAGE Handbook of Social Media، 55 City Road: SAGE Publications Ltd، pp. 412–428، لە 2023-06-04 ھێنراوە
{{citation}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: شوێن (بەستەر) - ^ ئ ا «The History of 'Meme'». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Meme | Definition, Meaning, History, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میم (ڕەخنە) تێدایە. |