میرزا حەسەن سەیفولقوزات

میرزا حەسەن سەیفولقوزات کە بە ئاغای سەیفیش ناسراوە، کوری میرزا ئەبولقاسمی قازی، باوکی شەھید حەمە حسێن خانی سەیفی قازی و مامی پێشەوا قازی موحەممەد، شاعیرێکی شۆڕشگێری ناوچەی موکریان بوو کە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە پیرەمێردی موکریانیش ناسراوە.

نموونە ھۆنراوە دەستکاری

کوردینە تا کەی ئێمە لە کێوان میسالی دێوبێین و بچین و بۆ مە نەبێ قەت خودان و خێو؟
خەڵکی ھەموو لە باغ و لە شارانە کەیف خۆشئێمەش بڵاو و بێسەرە ماوین لە دەشت و کێو
بۆ ئاسمان دەڕۆن و لە بەحرا دەکەن سەفەرھەر عەرزە نیشتگاھی مە، سەنعاتە وەردو شێو
ڕێی وانە کەھکەشان و ڕێی ئێمە بەردەڵانجێی وانە تەخت و بەخت و جێی ئێمە بەرد و چێو
ڕەشماڵە ماڵ و کەشک و پەنیرە مەتاعی مەقەسر و سەرای خەڵکی دییە پڕ لە زێڕ و زێو
لا ھەڵدڕاو و جەرگ بڕاو و فڕێدراوبێ شوێن و بێ نیشان، پەرێشانن و پەشێو
فیکرێ لە کاری خۆ کەن و بگرین بە حاڵی خۆوھەر بێ سەری و عەداوەتی خۆتانە دێتە ڕێو
ژێردەستی و ئیتاعەتی بێگانە تا بەکەی؟شەرمە لەبۆمە ھێندە ژیان بێ نیشان و نێو
مەغبوونی ھەر موعامەلە، مەحکومی ھەر کەمێکشاھان بە مەحوی ئێمە دەبەستن گرێ و گرێو
گوردانی کوردەکان! بە خودا ڕۆژی ڕۆژی غیرەتەدەست دەینە خەنجەران و پیاوانە بێینە نێو
ھەر کەس کە بیری تۆڵە و جێی بابی خۆی نەبێئەو بێ بەشە لە کوردی، دەریکەن نەیێتە دێو
بۆچمانە ماڵ و سەر کە لەسەر سەروەری نەچێ؟کوڕ نابێ قەت بترسێ لە زیندان و دار و چێو
پێ ھەڵگرن بگەینێ، کە شەڕ، بۆمە شایییەدەست تێکگرن، درەنگە، جحێڵانە بچنە نێو
چون دوژمنن لەگەڵ یەک و بێ دەرس و مەدرەسەنڕاوو و دەدەن بە جارێ، لە ھەورازێ بۆ نشێو
ئەو ژینی بەو ڕەزاڵەتە بۆ چیتە چاوەکەم؟بپسێین لە ڕێی نەجاتی وەتەن با بە نێر و مێو
سەرچوونی تەختی، ڕۆینی سەرداری پێ دەوێخۆشیمە بەو شەھادەتی شێخانە نێو بەنێو
کوان گوردی کوردەکان، کە لە ترسیان دەلەرزی عەرز؟کێ بوو لە شام شا بوو، لە میسرێ ببوو خەدێو؟
ئازادی، سەربەخۆیی، میری و گەورەییداوا بکەن بە زار و زمان و ددان و لێو
تا کەی لە باغی خەڵکی بە زیزی و بە مل کەچیخۆشە لە باغی عێلی چیننی ھەنار و سێو
بۆ وانە ھەر چی جوانە لە جێ و دێ و لە ژن، لە ماڵھەر شاخ و داخە بۆمە، کوڕی ڕەش، کچی دزێو
ھەر میللەتێ لە لاوە حەقی خۆی بەدەستەوەکوردێ کە سەر ھەڵێنێ، دەڵێن بۆتە سەربزێو
ھەر چی دەبێ، بڵا ببێ، قسەی حەق "حەسەن" دەڵێنیمە لە ڕێی وەتەن غەمی دەرکردن و جنێو

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ئازادی، سەربەخۆیی، میری و گەورەیی، داوا بکەن بە زار و زمان و ددان و لێو-ژیان و شیعرە کوردییەکانی سەیفولقوزاتی قازی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری