ویلارد میت ڕۆمنی (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٧) ناسراو بە میت ڕۆمنی، سیاسەتمەدار و بازەرگانی ئەمریکیە و ٧٠یەمین حاکمی ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمریکا بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ەوە. ڕۆمنی کاندیدا و پاڵێوراوی حیزبی کۆماری ئەمریکا بوو لە ھەڵبژاردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٢ بەڵام لە بەرامبەر پارتی ڕکابەر کە دێموکراتن و کاندیداکەی باراک ئۆباما تووشی شکست ھات.

میت ڕۆمنی لە ساڵی ٢٠٠٧

میت ڕۆمنێ لە ناوچەی دیترۆیت لە ئەمریکا لە دایک بووە، باوکیشی جۆرج ڕۆمنی ھەر سیاسەتمەدار بووە، میت لە ساڵی ١٩٦٩ چۆتە ژیانی ھاوسەرگیری و خاوەنی پێنج منداڵە.

خەڵاتەکانی ڕۆمنی دەستکاری

  • دوکتۆرای شانازی لەساڵی ١٩٩٩ لە زانکۆی یوتا
  • دوکتۆرای شانازی لە ماف لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن زانکۆی بینتلی
  • یەکێک بوو لە ٥٠ کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری بەیبۆل لە ساڵی ٢٠٠٢
  • دوکتۆرای شانازی لە خزمەتگوزاری گشتی ھیلزدایل لە ساڵی ٢٠٠٧

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری