مۆلدۆڤا لە ئۆڵۆمپیاد

مۆلدۆڤا بۆ یەکەمجار وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد،[١] لەو کاتەوە بەشداری خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە. ھەروەھا ساڵی ١٩٩٦ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، وەرزشوانانی مۆڵدیپڤ لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ بەشێک بوون لە شاندی یەکێتیی سۆڤیەت، دوای ڕووخانی و ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت وەک ئەندامی تیمی یەکگرتوو بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ کرد. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی ٦ (٢ زیو، ٤ بڕۆنز) مەدالیای ئۆڵۆمپیادن. کە ھەمووی لە یارییەکانی ھاوینە بەدەستی ھێناوە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی مۆڵدۆڤا لە ساڵی ١٩٩١ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێنراوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Moldova". SpecialOlympics.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-09-01.
  2. ^ "Moldova at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-09-01.