مۆزەخانەی سلێمانی لە (١٤تەموزی١٩٦١) دامەزراوە سەرەتا لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی شۆڕشدا بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ گواسترایەوە بۆ ئەم بینایەی ئێستای. یەکەم بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی خوالێخۆشبوو (ڕەفیق فەتحوڵا) بوو. مۆزەخانەی سلێمانی پارچە ئاسەواری سەردەمە جیاوازەکانی کوردستان و میسۆپۆتامیا لەخۆ دەگرێت. لەسەر ئاستی عێراقدا بە دووەم مۆزەخانە دادەنرێت.

مۆزەخانەی سلێمانی

سەرچاوە دەستکاری