مزگەوتی گەورەی ئامەد
مزگەوتی گەورەی ئامەد (بە کوردیی باکووری: Mizgefta Mezin a Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Ulu Camii).[١][٢][٣] پێشتر کڵێسای ست تۆماس کریستیان بوو، کەیەکێبووە لە کۆنترین کڵێساکانی مێژوو. لەئێستادا، مزگەوتی گەورەی ئامەد شوێنی ٥٠٠٠ نوێژکەری تیادا دەبێتەوە و توانای میوانداریکردنی ھەر چوار مەزھەبەکەی ئیسلامی ھەیە.[٤] مزگەوتەکە حەوشەیەکی ھەیە کە ٦٣ مەتر درێژە و ٣٠ مەتر پانە.
مزگەوتی گەورەی ئامەد | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٩١ |
ئایین | سوننە |
وڵات | تورکیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | سوور، ئامەد، ئامەد |
پۆتانی شوێن | ٣٧°٥٤′٤٤″N ٤٠°١٤′٩″E |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٩٢ |
ئیلھام | Umayyad Mosque |
مێژوو
دەستکاریئەو مزگەوتەی کەئەمڕۆ پێی دەناسرێتەوە، لەلایەن فەرمانڕەوای سەلجوقی مەلیک شا درووستکراوە. بیرۆکەی دیزاینی مزگەوتەکە، لە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق وەرگیراوە. لەناو مزگەوتەکە چەندین نووسراو بە شێوازی کوفی ھەیە، وێنەی دوو شێر دەبینرێت کە پەلەماری دوو گامێش دەدەن.
مزگەوتەکە لەساڵی ١١٥٥، تووشی سووتان ھاتووە. مزگەوتەکە بەیەکێک لەگرنگترین و ناسراوترین مزگەوتەکانی میسۆپۆتامیا دادەنرێت. لەوکاتەی ئەم شوێنە لە کڵێساوە کراوە بە مزگەوت، لەلایەن موسڵمان و کریستیانەکان بەکارھاتووە.
پێشانگا
دەستکاری-
ڕووی حەوشەی مزگەوتەکە
-
دەروازەی چوونە ژوورەوەی مزگەوتەکە
-
دەروازەی چوونە حەوشەکە
-
وێنەی شێرێک پەلاماری گامێشێکی داوە
-
وێنەی شێرێک پەلاماری گامێشێکی داوە
-
مزگەوتی گەورەی ئامەد، لە ڕووی ڕۆژھەڵاتی حەوشەی مزگەوتەکە
-
ڕووی یەکێ لە نەخشکاری و دیکۆری مزگەوتەکە
-
وردەکاری دیزاین و زەخرەفەسازی مزگەوتەکە
-
ستوونی مزگەوتەکە
-
ستوونی مزگەوتەکەی گەورەی ئامەد
-
دیکۆری مزگەوتەکە
-
ناوەوەی مزگەوتی گەورەی ئامەد
-
ناوەوەی مزگەوتی گەورەی ئامەد
-
ناوەوەی مزگەوتی گەورەی ئامەد
-
ڕەنگسازی لەدیزاینی ناوەوەی مزگەوتەکە
-
ڕووی ڕۆژاوای حەوشەی مزگەوتەکە
-
منارەی مزگەوتی گەورەی ئامەد
-
مەدرەسەی مەسودیە لە حەوشەی مزگەوتەکە
-
پەڕەیەکی قورئان لە مزگەوتی گەورەی ئامەد
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Serokatiya Daîreya Çand û Turîzmê ya Sharedariya Bajarê Mezin a Amedê (2011). Rêbera geshtê ya Amedê. Istanbul: Boyut Matbaacilik.
- ^ Kameel Ahmady, Richard Lim, Metin Çulhaoglu, Ilse Sturkenboom et al. (2009). East and Southeast Turkey: A traveller's Handbook. Union of Southeast Anatolia Region Municipalities (GABB). ISBN 6056051307, 671 pages.
- ^ Great Mosque of Diyarbakır 20 November 2010 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., archnet.org.
- ^ «100 manuscripts found during restoration of Diyarbakır's historic Ulu Mosque». Sunday's Zaman. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مزگەوتی گەورەی ئامەد تێدایە. |