محەمەد کەریم قادر :(١٩٢٦-١٩٩٢) نووسەر ، شاعیر ، فەرهەنگنووس ، لەنەتەوەی كورد بووە.

محەمەد کەریم قادر

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

ناسناوی شیعریی "نەسرەو"ە، ١٩٢٦ لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی ھەر لەوێ تەواوکردووە و درێژەی بە خوێندن نەداوە. بووە بە برینپێچ لە ڕیزی سپادا و پلەی (نائیبی زابت)ی پێ دراوە و چەند ساڵێک لە بەغدا، حللە و کەرکووک خزمەتی کردووە، تا دواجار لە کەرکووک گیرساوەتەوە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

نەسرەو ھەر لە منداڵییەوە حەزی لە شیعر کردووە و زۆر شیعری عەرەبی و فارسی و کوردیی لەبەربووە. چوارینەکانی "خەیام"ی لە ساڵانی چلدا کردووە بە کوردی و لە گۆڤاری "دەنگی گێتیی تازە"دا لێی بڵاوکردووەتەوە. ساڵی ١٩٥٣ ماڵەکەی گڕی گرتووە و بەو ھۆیەوە زۆربەی بەرھەمەکانی سووتاون.[١][٢]

کاتی خۆی، لەتەک شێخ ڕەئووفی خانەقا و قوتبەدین کاکەیی، پێکەوە دەستیان داوەتە پڕۆژەی فەرھەنگێکی کوردی- کوردی و کۆکردنەوەی وشەگەلی ناوچەی گەرمیان و سلێمانی و تا پیتی (ڕێ)یان ھێناوە. ئەو فەرھەنگە لە پاشکۆچی دواییی شێخ ڕەئووفەوە سۆراخی نییە.[١][٢]

ئەم دانراوانەیشی بە دەستنووسی لە پاش بەجێماون:[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ٢٣/٥/١٩٩٢ لە کەرکووک کۆچی دواییی کردووە و تەرمەکەی لە مەزارگەی (موسەڵڵا) بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8209-8210
  2. ^ ئ ا ب پ ت ھەردەوێڵ کاکەیی، بە بۆنەی کۆچی دوایی نەسرەوی شاعیرەوە، ڕۆژنامەی "ھاوکاری"، بەغدا، ژمارە ١٤٨٩، ٣٠/٦/١٩٩٢، ل٣؛ ھەردەوێڵ کاکەیی، لە پەنجاکاندا چوارینەکانی عومەر خەییامی کردووە بە کوردی، گۆڤاری "ڕەنگین"، بەغدا، ژمارە ٤٦-٤٧، ١٩٩٢، ل٢٨-٢٩. بەڕێز ھەردەوێڵ کاکەیی، بابەتی دووەم و وێنەی شاعیری دابین کردووە.