محەمەد مستەفا (حەمەبۆر)

محەمەد مستەفا (حەمەبۆر):(١٩٢٠) نووسەر ، شاعیر ، وەرگێڕ ، پێشكەشكار ، لەنەتەوەی كورد بووە.

محەمەد مستەفا (حەمەبۆر)

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

محەمەد مستەفا (حەمەبۆر) ١٩٢٠ لە سلێمانی لەدایک بووە.یەکەم جار خوێندنی لە حوجرە دەست پێ کردووە، دواتر قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی لە سلێمانی و ھەولێر و بەغدا تەواوکردووە. ١٩٤٠ بووە بە برینپێچ (مضمد) لە سلێمانی. ١٩٤٧ چووەتە بەغدا و لەوێ بووە بە برینپێچی بەیتاڵخانە و موعاوینی بەیتاڵی.[١][٢]

ڕادیۆی کوردیی بەغدا دەستکاری

١٩٦٠-١٩٦٧ لەتەک کارەکەی خۆی، لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا کاری کردووە و چەند بەرنامەیەکی پێشکەش کردووە. لەو مێژووە بەدواوە بە وەرگێڕ و پێشکەشکەر لە ڕادیۆی بەغدا دامەزراوە. پاشان لە ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیدا کاری کردووە تا ١٩٨٢، کە بە داوای خۆی خانەنشین بووە. ١٩٩٨ ماڵەکەیی لە بەغداوە ھێناوەتەوە بۆ سلێمانی، ماوەیەک لە ئەرشیڤی ڕۆژنامەکانی "کوردستانی نوێ" و "الاتحاد"دا کاری کردووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

حەمەبۆر، زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکیشی زانیون. شارەزای مشت و ماڵدانی دەستنووسی کۆن و دەستی شیعریشی ھەبووە، ناسناوی "ھۆشەنگ" بووە. نووسینی لە (گەلاوێژ، ھەتاو، بەیان، ڕەنگین، ھاوکاری) بڵاوکردووەتەوە. سەروبەندی دەرچوونی "ھەتاو"یش، بریکاری فرۆشی گۆڤارەکە بووە.[١][٢]

بەرھەمەکانی:[١][٢]


نزیکەی پەنجا دەستنووسی ھەمەجۆری لە پاش بەجێماوە، لەوانە:[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8212-8213
  2. ^ ئ ا ب پ ت محەمەدعەلی قەرەداغی، سوارچاکێکی بواری کەلەپووری کارا، گۆڤاری "سلێمانی، ژمارە ١٥٠، کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ل١٩-٢١.