محەمەد ماغوت

محەمەد ئەحمەد عیسا ماغوت شاعیر و ئەدیبی سوری لە سالی ١٩٣٤ لەشاری سەلمیەی سەر بە پارێزگای خەما لە دایکبووە لە بنەماڵەیەکی کەم دەرامەت باوکی ماغوت جووتیارێکی سەپان بووە بە درێژایی تەمەنی لە زەوی خەڵکانی دیکە کاری کردووە ماغوت لە خوێندنگەیەکی کشتوکاڵی خوێندنی سەرەتایی دەخوێنێ پاشان بۆ خوێندنی ناوەندی دەچێتە دیمەشق بەڵام بەهۆی کەم دەرامەتی خێزانەکەی واز لە خوێندن دەهێنێت دوای گەڕانەوەی بۆ سلمیە دەچێتە نێو حزبی سوری قەومی ئیجتیماعی لەو سەردەمەدا ماغوت بە جوتیاریوە خەریک بووە ئەودەم یەکەمین قەسیدەی بە ناوی غادە یافا لەگۆڤاری ئەدەبی بەیروت بڵاودەکاتەوە پاشان ماغوت دەچێتە ڕیزەکانی سوپا بۆ خزمەتی سەربازی لەوێ یەکەمین پەخشانی بەناوی لاجیئە بەینە رومال لە گۆڤاری جوندی بڵاودەکاتەوە دوای تیرۆرکردنی عەدنان مالیکی لە ساڵی ١٩٥٥ حزبی سوری قەومی ئیجتیماعی بە تیرۆرکردنی عەدنان مالیکی تۆمەتبار دەکرێن و چەندەهاکەس لەو حزبە زیندانی کرا بە ماغوتیشەوە دوای ئازادکردنی ماغوت دەچێت بۆ بەیروت لەوێ لە ڕێگەی شاعیر یوسف خال پەیوەندیکرد بە کۆمەڵەی گۆڤاری شیعر و لەوێ شاعیر سنیە ساڵح دەناسێ کە خوشکی خالیدە سەعیدی خێزانی ئەدۆنیسە کە دواتر لەگەڵیدا هاوسەرگیری دەکات و دەبێتە خاوەنی دوو منداڵ بەناوی شام و سلافە لە حەفتاکاندا سەر نووسەری گۆڤاری شورتە بوو لە دیمەشق کە زۆربەی نووسینەکانی لەوێ ئەنجام دا و لە هەشتاکاندا سەفەر دەکات بۆ مەغریب بۆ کارکردن لە ڕۆژنامەی خەلیج لەنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمەی سێی نیسانی ساڵی ٢٠٠٦ کەڵەکە شاعیری گەورە ماغوت کۆچی دوایی دەکات و لەدیمەشق دەنێژرێت٠