محەممەد شێخۆ (لەدایکبووی ١٩٤٨ لە قامیشلۆ - مردووی ١٩ی ئازاری ١٩٨٩) یەکێکە لە بەناوباگترین ھونەرمەندەکانی فۆلکلۆری کوردی،[١] بابەتە شیعرییەکانی شێخۆ لەدەوری سیاسیی و فۆلکلۆری دەسووڕانەوە، شێخۆ لە ساڵی ١٩٤٨ لە خێزانێکی ھەژار لە قامیشلۆ لەدایکبووە کە خێزانەکەی خەریکی وەرزێڕی (کشتووکاڵ) بوونە، شێخۆ دەستی بەفێربوونی وانەکانی میوزیک کردووە لە بەیروت، مەحەممەد شێخۆ ھەر لە منداڵییەوە خەریکی کێڵان بووە لە کێڵگەی مامی بۆ ئەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ خێزانەکەی کۆبکاتەوە و ھەر ئەوەش وای کرد کە ناوبراو تەنھا تا پۆلی شەشی سەرەتایی بخوێنێت ، لەدوای مردنیشی لە ١٩ی ئازاری ١٩٨٩ ھێشتاش گۆرانییەکانی لە ھزری گوێگران ماوە و لە مێدیا کوردییەکان پەخش دەکرێت لەوێنەی گۆرانییەکانی "ئەی لە گوڵێ" و "نەسرین". شیخو لە شاری گونبەدی کاووس لە ئێران ژیاوە.[٢]

مەحەممەد شێخۆ لە ساڵی ١٩٧٩.

سەرچاوەکان دەستکاری