محەممەد سەعید عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٢) لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری ڕۆشەنبیری و لاوان.[١] محەممەد سەعید دەرچووی بەشی ئامادەییە. لەسێیەم کۆنگرەی یەکێتی وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە ھەڵبژێردرابوو. لەساڵی ٢٠١٢، بوو بە بەرپرسی مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی محەممەد سەعید عەلی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٣ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.